بە وریاییەوە بیخوێنەوە.!"زۆرباشە، ھەرکەسە و بچێت بۆ وەرگرتنی ژەمی نیوەڕۆی. بەڵام ئاگادار بن! بەبێ شەڕکردن."
زەبەلاحێک ھاتوو بە دەنگی بەرز ھاواری کرد.ھەموو ئەوانەی لە ھۆڵەکەن بەبێدەنگی بەرەو ژوورێک ڕۆشتن کە لەکۆتای ھۆڵەکەیا بوو،
پێموابێت ئەوێ چێشتخانەکەیە.دێڤا بە زەردەخەنە جوانەکەیەوە دەستی گرتم و لەدوای خۆیەوە ڕایەکێشام بەرەو ئەو شوێنەی نەخۆشەکان دەچن.
بۆمن بەو خێراییە ڕۆشتن کەمێک ناخۆشبوو بەھۆی عەزییە درێژەکەمەوە،
بەڵام ھەوڵم ئەیا بەپێی ھەنگاوەکانی دێڤا بڕۆم.لەبەردەم درگای چوونە ژوورەوە ھەموو نەخۆشەکان بە سەرە وەستابوون بۆ ئەوەی باجێکیان پێبدرێ.
ئەو کوڕانەی کەچەڵ بوون و باجەکانیان ڕەنگی ڕەشبوو،
ئەوانەی قژیان ڕەنگی سووربوو باجەکەیان ڕەنگی قاوەیی بوو، وە ئەوانەی قژیان سپی بوو ، باجەکەشیان ڕەنگی سپی بوو.ھەروەھا کچەکانیش بەھەمان شێوە،
ئەوانەی قژیان سپییە باجەکەیان سپییە،
بەڵام ئەوانەی ڕەنگی قژیان سورە باجەکەیان ڕەشە..ھەمووان باجەکانیان وەرگرتوو دەچوونەوە ژوورەوە،
تا ھاتە سەرەی من و دێڤا.دێڤاش وەک ھەر یەک لەوان باجی سپی وەرگرت بەڵام چاوەڕوانی منبوو بۆ ئەوەی منیش باجەکەم وەرگرم.
بەڵام ئەو پیاوە بەتەمەنەی باجەکەی دابەش دەکرد کەمێک بە ترسەوە سەیری کردم و بە دەستە لەرزیوەکانی پەیوەندی کرد بە یەکێکەوە.
تەنھا ئەمتوانی گوێم لەم پیاوە پیرەبێت کە بەو کەسەی ئەوت:
'ئەو لێرەیە،''بەڵام چ ڕەنگێک؟'
'ئەوە زۆر کەمە بڕوا ناکەم بتوانێت پێی بژی!'
'نامەوێت بمرم!'
پاشان پەیوەندییەکەی داخستەوە و ھەناسەیەکی قوڵی ھەڵمژی.
بە دەستە لەرزۆکەکانی کلیلی یەکێک لە تاکە بچوکەکانی بەردەمی برد و قتویەکی بچوکی ڕەنگ سوری دەرھێنا.
پاشان لەناو قتووەکە باجێکی ڕەنگ سووری دەرھێنا کە بەھەمان شێوەی عەزیەکەم ڕەنگ سووری خوێناوی بوو.
YOU ARE READING
༯خـانـمــی نھێنی
Mystery / Thriller༯ "ھێی تۆ باش گوێبگرە..! یارییەکەی ئێمە لەم کاتەوە دەست پێئەکات. بەڵام ئەوەو لەبیر بێت، من ھەرگیز نادۆڕێم! تەنانەت ئەگەر ھاتوو دۆڕاشم، ھێشتا براوەم!.." ▪️KURDISH STORY. ▪️WAITING.. ▪️WRITTEN BY: NE1LAA