𝗘𝗽 | 𝗢𝗻𝗲

243 51 25
                                    






بە وریاییەوە بیخوێننەوە.!






༯𝗣𝗼𝘃 𝗹𝘂𝗮





تەنھا ئەمەوێت تێبگەم!
بۆچی منیان بۆم شوێنە وێرانە ھێناوە؟



بەڵام وا ماوەی ھەفتەیەکە ڕێگەشم نایەن بچمە دەرەوەی ئەم ژوورە بچوکە کەتەنانەت جێگەی خۆشمی تیانابێتەوە!



چ کەسێک ئەتوانێت لەم بۆنە پیسەیا ژیان بەڕێ بکات؟



دیارە کە من..



ژورێکی بچوکی ٢'مەتری بەبێ بوونی ھیچ جێگەیەکی خەوتن تەنھا پشتیەک و پێخەفێکی ڕزیوی کۆنی تیایە.



وە کاتێک پێویست بە توالێت بوو دەبێت خۆت بچوک بکەیتەوە بۆ ئەوەی بتوانی بچیتە ئەو ژوورە بچوکەی کەوایان داناوە گەرماو بێت..



جلەکان لە سوچێکی ئەم ژوورە بچوکەیا دانراوە،
جلەکانم..،
ھیچ جلێک بوونی نییە تەنھا دووپارچەی ھەمان ڕەنگ نەبێت.



دوو عەزی سادەی  درێژ تا خوار ئەژنۆکانم کە بەنزیکەی ئەگاتە سەر زەوییەکە،
قۆڵە درێژەکانی پێویستە چەندجار ھەڵیکەم بۆ ئەوەی بێتە سەرو مەچەکم.



ڕەنگی سوور،
سوورێکی خوێناوی..


لەم خانووە گەورە ترسناکەیا تەنھا من جلەکانم ڕەنگی سوورە لەکاتێکدا ھیچ کەسێکی تر بێجگە لەمن ڕەنگی جلەکانیان سوور نییە.




ھیچ پەنجەرەیەکی لێنییە کە تەنھا بۆ ھەواگۆڕینی ژوورەکە باشبێت،
تەنھا درگا ئاسنە ڕزیوەکە نەبێت کە بەشێکی بچوکی لێکراوەتەوە بۆ ھەناسەدان.




نازانم ئەگەر لەکاتی ژەمەکاندا نەخۆشەکانی تر بچنەدەرەوەی ژوورەکەیان یان نا،
بەڵام من بەھیچ شێوەیەک لەم ماوەیەیا نەچووم.




تەنھا لەو بەشە بچوکەی درگاکەوە پارچەیەک سەموون و کەمێک ئاوم پێدەدەن.




من نەخۆش نیم،
وە دڵنیاشم ھیچ کام لەوانەی کە لێرەن نەخۆش نین،
بەڵکو زیندانین.




بەڵام بە نەخۆش ناومان ئەھێنن،
چوونکە بەباوەڕی ئەوان ئەگەر نەخۆش نەبین ھەرگیز کاری لەوشێوە قێزەونانە ناکەن.




وە ئەوزیندانیانەی ئێرە تەنھا کەسە زۆر ترسناکەکانن.




بەڵام من ھیچ تاوانێکم نەکردووە.!
تەنانەت ناتوانم ئازاری مێرولەیەکیش بەم!




༯خـانـمــی نھێنی Where stories live. Discover now