لە ھەموو وڵاتێک،
نەخۆشخانەی دەروونی شوێنێکی جیایە بۆو کەسانەی کە دەروونیان لەبارێکی ئاساییا نییە،وە زیندانیش شوێنی ئەو کەسانەیە کە تاوانبارن..
لە چ وڵاتێک ھەبووە ھەردوو شوێنەکە بەیەکەوە بێت؟؟
تەنھا بە سەیرکردنی ئەو وێنە ترسناکانەی کەبە دیواری ڕاڕەوەکابەوەیە یاخوود ھەر شوێنێکی تر،
یاخود ئەو وێنانەی زیندانیەکان بە خوێن لەسەر درگای ژوورەکانیان یاخود زەویەکە دروستی کردووە ،
شێت ئەبیت!!بە پلیکانەکانا ئەچوومە سەرەوە ھەتا گەشتمە نھۆمی کۆتایی.
ئەم نھۆمە وەک نھۆمەکانی تر نەبوو،
زۆر ڕووناک بوو.بەپێچەوانەی نھۆمەکانی تر کە پێویستبوو چاو زۆر لەبەردەم تیژ کەیتەوە بۆوەی خۆو نەکێشی بە دیوارەکانا.
لەکاتێکا ئێستا کاتەکەی درەنگەو نزیکی ئێوارەیە،
بەڵام لەکاتێکا خۆریش بەدەرەوە بێت بەھەمان شێوە تاریکە،
تەنھا کەمێک باشتر.ھەر لەدوورەوە درگایرک سەرنجی ڕاکێشام،
لە کۆتای ڕاڕەوەکە.درگایەک کە وێنەیەکی زۆر سەیری لەسەر درووست کراوە.
ئەبێت ئەمە زیندانیەکان دروستیان کردبێت؟؟
{ تەنھا لە ناوەڕاستەوە دوو دەسکی درگای پێوەیە.}
ویستم درگاکە بکەمەوە بەڵام ھەستم بە دەستێکی زۆر سارد کرد لەسەر دەستەکانم..
سەیری دواوەی خۆمم کرد،
ئەم شتە ترسناکە کێیە ئێستا؟؟
من ھەرگیز کەسێکی بەو شێوەیەم نەبینیوە،
تەنانەت، ئەو زیندانیە نامۆیانەی تر بەم شێوەیە ترسناک نەبوون..!
YOU ARE READING
༯خـانـمــی نھێنی
Mystery / Thriller༯ "ھێی تۆ باش گوێبگرە..! یارییەکەی ئێمە لەم کاتەوە دەست پێئەکات. بەڵام ئەوەو لەبیر بێت، من ھەرگیز نادۆڕێم! تەنانەت ئەگەر ھاتوو دۆڕاشم، ھێشتا براوەم!.." ▪️KURDISH STORY. ▪️WAITING.. ▪️WRITTEN BY: NE1LAA