𝗘𝗽 | 𝗧𝗵𝗿𝗲𝗲

115 39 1
                                    




پێشەوەی دەستبکەی بەخوێندنەوە ئەمەوێت بزانی،
ھەر جارەو بە شێوەیەک ناوی کەسەکان ئەھێنم.
جارێک بە زیندانی، جارێک بە نەخۆشەکان. بۆیە لێتان تێک نەچت چوونکە پێشتر ئاماژەم پێیابوو ئەمانە زیندانین بەڵام وەک نەخۆش مامەڵەیان لەگەڵ ئەکرێت!



بە وریاییەوە بیخوێنەوە!



"تکایە ئێڤا کەمێک کارم پێتە، بەتەنیا.!"
بە دەنگێکی توڕەوە وتم و لەکۆتاییا سەیری ئەو کوڕە قژ سورەم کرد کە بۆ یەک چرکەش لە ئێڤا دوور نەدەکەوتەوە.




ئێڤا کاتێک گوێی لەو شێوازەی دەنگم بوو بە خێرای سەری بە باشە جوڵاند و بەرەو ژوورەکەی خۆی بردم لە نھۆمی سەرەوە.



من سەرم سوڕما لەوەی ژوورەکەی ئێڤا بەڕادەی ژوورەکەی من وێرانە نییە!




٥'جێگای نووستنی لێبوو،
واتای ئەوەیە لە نھۆمەکانی سەرەوە زیندانیەکان بەیەکەوە دەمێننەوە.




بێگوومان ھەر وادەبێت،
بەنیازی چیبووم؟
ھەر کەسەو ژوورێکی تایبەت بەخۆی ھەبێت؟




لەسەر یەکێک لە جێگاکان دانیشتین و بە توونی تفی ناو قورگی قوت یایەوە.




گۆچانەکەی دەستم بەرز کردەوە و بە سەرسوڕمانەوە سەیرم دەکرد.




لەپڕ پێکەنینێکی گاڵتەئامێزم کرد و سەرم بە نەخێر ڕائەوەشاند.



"واتا لەمەودوا، وەک کەسێکی پیر بە گۆچانەوە ھاتووچۆ بکەم؟"




ئێڤا ھێشتا ترسێکی زۆر لەسەر ڕوخساری بوو وە وڵامی نەیامەوە.




بەلاچاوێک سەیرم کرد و برۆیەکم بەرزکردەوە.




ھەناسەیەکی قوڵم ھەڵمژی و گۆچانەکەم لا نزیک خۆمەوە دانا.





"زۆر باشە"
لەگەڵ ئەو قسەیەم چاوەکانی زیاتر کرایەوەو ڕەنگی سپی بوو.




باشە ئەم کچە چییەتی؟
لەوکاتەوەی ئەو کوڕە قژ سوورە ھەندێک قسەی لەنزیک گوێیەوە وت کە نەمەتوانی گوێم لێبێت،
ئێڤا زۆر ترساو دەرەکەوێت!!





"پێویستم بە ڕوونکردنەوەیە لەسەر تەواوی ئەو ڕووداو و شێوە جیاوازانەی زیندانیەکان."
بە فەرمانەوە وتم و قۆڵەکانم لەسەر سنگم کردە ناویەکەوە.





༯خـانـمــی نھێنی Where stories live. Discover now