بە وریاییەوە بیخوێنەوە.!" ششش گەمژە! ئەوەنە دەنگە دەنگ دروست مەکە."
زلەیەکم یا لە پشتە سەری ئۆلاڤیۆ."ئەوە خەتای من نییە,ھەم تۆ لەمن زیاتر دەنگە دەنگ دروستەکەی!"
بە ناڕەزاییەوە بۆڵە بۆڵی کرد و درگای ١٠'م ژووری داخست."بێدەنگ بە."
چاوم لێ سوڕاند و ئەو چەقۆیەی لە ژێر عەزیەکەمەوە شاردبوومەوە دەرم ھێنا و بە توونی لەسەر دیوارەکە نیشانەیەکم دروست کرد.
پاشان چەقۆکەم کردەوە شوێنی خۆی،
بەڵام چاوم چووە سەر شێوە شۆک بوەکەی ئۆلاڤیۆ.ئەبێت لەبەر ئەوە بووبێ کە بەلایەوە سەیربووە کە لەبەرچاوی ئەوا عەزیەکەم بەرز کردۆتەوە و بەشێکی زۆری قاچ و ڕانم بەدیار کەوت؟
یاخود بۆ دەستکەوتنی چەقۆکە؟
"چییە؟"
برۆیەکم بەرز کردەوە و ئەو ڤڵچەو سەتڵەی بەدەستمەوە بوو ھەڵم گرت و بەرەو یەکێک لە ژوورەکانی تر بەڕێ کەوتم." بۆچی شەرم یانی بەمەبەستم، ئەو چەقۆیە و لەکوێ ھێنا؟"
بە شڵەژاوی وتی و لەدوامەوە ھاتە ژوورەوە."چێشتخانە."
لەیەکێک لە بێدەکان نزیک بوومەوە کە ھیچ کەسێکی لەسەر نەبوو.
ئەوە ١١'یەم بێدە کە ھیچ کەسێکی لەسەر نەبێت،
لە ١١'ژوور.سەیری ئۆلاڤیۆم کرد کاتێک مەشخوڵ بوو بە پاک کردنەوەی شوێنێکی تر.
بێ ئەوەی ئەو ئاگای لێبێت،
ئەو پارچە سورەم دەرھێنا کەلەژێر پشتیەکەوە دەرکەوتبوو.ھەرچۆنێک بێت،تا کاتژمێر ١٠'توانیمان ژووری زیندانیەکان خاوێن کەینەوە، ٦٠'ژوور.
وە ئێستاش ٣٠'ژووری سزادانەکە ماوە.
"من ھیچ توانام نەماوە، بەڕاستی زۆر پیسن!!"
ئۆلاڤیۆ خۆی یا بە زەویەکەیا و قاچەکانی ڕاکێشا.منیش لەلایەوە دانیشتموو بە ھەمان شێوە قاچەکانم درێژ کرد.
"مادام ئەتوانی وازبێنیت، داوام لێنەکردووی بەردەوامبی لەگەڵم."
بەبێزاری وتم.
YOU ARE READING
༯خـانـمــی نھێنی
Mystery / Thriller༯ "ھێی تۆ باش گوێبگرە..! یارییەکەی ئێمە لەم کاتەوە دەست پێئەکات. بەڵام ئەوەو لەبیر بێت، من ھەرگیز نادۆڕێم! تەنانەت ئەگەر ھاتوو دۆڕاشم، ھێشتا براوەم!.." ▪️KURDISH STORY. ▪️WAITING.. ▪️WRITTEN BY: NE1LAA