Part-1-

4.9K 419 126
                                    

سڵاو من ناوم (ن/ت ە )تەمەنم ١٨ ساڵە 🙂! لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سیئۆل دەژیم کە گەڕەکی سۆزانیەکانە خەڵک تەنیا بۆ ئارەزوو پڕکردنەوەیان سەردانی دەکەن هەر لەم گەڕکەش گەورە بووم بومەتە ئەو کچەی ئێستا! من تەنیا دایکێکم هەیە کە بۆ پارە هەموو شتێک دەکات کە وەک چۆن ئێستا سۆزانیەکی پیسەو هیچی تر لەوانەیە پێتان سەیری بێت کەمن چۆن نەبومەتە سۆزانی!کە دایکم سۆزانیە و لە گەڕەکێکی وا گەورە بووم دایکم هەموو کات سەرزەنشتم دەکا لەوەی کە من هیچ سودێک بە ئەو ناگەیێنم لە زەرەر زیاتر زۆر هەوڵم لەگەڵ دەدا تا ببم بە سۆزانی! بەڵام هەرگیز من ئەو کارە قێزەونە ناکەم! من تەنیا ناخی خۆمم هەیە کە خۆی دەخواتەوە لە تەنیای و ئازار من ڕۆژانە تەنیا لەسەر شەقامەکانی گەڕەکەکە دەسوڕێمەوە و لەگەڵ جگارەکەی دەستم! من لە ١٤ ساڵیەوە جگارە دەکێشم لەوانەیە پێتان سەیر بێت بەڵام ئەمە منم! کە خۆشم خۆمم خۆش ناوێت و کەسێک نییە لەو دونیایەدا منی خۆش بوێ لە کاکە (هیونجین )زیاتر بەڵام ئەویش ئێستا لام نیە بۆ خوێندن چووەتە ئەمریکا من تەنیا ئەوم شک دەبرد دەردە دڵی خۆمی لا بکەم و گوێم بۆ ڕابگرێت من و ئەو لێرە بەیەکەوە گەورە بووین ئەو ٣ ساڵ لەمن گەورەترە ،من تەنیا تا پۆلی ٩ خوێندومە بە خواستی خۆم وازم لە خوێندن هێنا،ژیان منی هیچ خۆشنەویستووە ! باوڕ بکەن من هەرگیز دڵخۆش نەبووم! هەرگیزا و هەرگیز نازانم دڵخۆشی چۆنە لەگەڵ هاوڕێیانت! لەگەڵ خێزانەکەت! من کەسێکی تەنیای گەمژەم کە ژیان یەخەی لێ گرتوم زۆر جار ویستومە واز لەم ژیانە بێنم ! بەڵام شتێک هەیە بەم دونیایەم دەبەستێتەوە کە نازانم چییە! زۆربەی شەوەکان لەماڵی (مینسوو) دەخەوم خوشکی هیونجین کە هاوتەمەنی منە دایک و باوکی نییە! بۆیە لای دەخەوم تا دەنگە پیسەکەی دایکم و پیاوە قێزەونانەی دێن بۆلای گوێبیست نەبم!🙂💔من تەنیا دوو جار لەم گەڕەکە چوومەتە دەرەوە هەردوک جاریش خراپ باجەکەیم داوە لەلایەن دایکە قێزەونەکەمەوە، ئەو هەرگیز ناهێڵێ من لەو گەڕەکە دوور بکەومەوەو بڕۆم بۆ ناو شار و گەڕەکەکانی تر نازانم بۆ بەڵام کۆتا جار کە چووم تەمەنم ١٤ ساڵ بوو کە ویستم ڕا بکەم بەڵام نەم توانی هەڵاتنەکەم سەری نەگرت دوو شەو دایکم منی بێ نان و ئاو کرد ئەمە دایک نییە دوژمنە! من دوو مانگ لەمەو بەر لە قاوەخانەیەک نزیک گەڕەکەکەمان ئیشم دەکرد بەڵام شەوانە دایکم بەسەر خۆشی و جلی نەشیاو دەهاتە قاوەخانەکە بۆیە منیان دەر کرد لەسەر حەقیشن ! ئافرەتێکی داوێن پیس هەر ئەمەی لێ چاوەڕێ دەکرێ من هەرگیزاو هەرگیز خۆشم نەویستوە بۆ چرکەیەکیش بێ!من نازانم خۆشویستن چۆنە منداڵێک کە لە بچوکیەوە بە ڕق و هاوار و کینە گەورە بێت هەر ئەمەی لێ دەر ئەچێت ، ئەمشەویش وەک هەموو شەوەکانی ترر لەسەر شەقامەکانم!هەوایەکی سارد بەرم دەکەوێ هەست بەسەرما دەکەم!لەوانەیە بیر بکەنەوە بۆ ئەو کەسە پیسانە پەلامارم نادەن! لەم
گەڕەکە

سڵاو من ناوم  (ن/ت ە )تەمەنم ١٨ ساڵە 🙂! لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری سیئۆل دەژیم کە گەڕەکی سۆزانیەکانە خەڵک تەنیا بۆ ئارەزوو پڕکردنەوەیان سەردانی دەکەن هەر لەم گەڕکەش گەورە بووم بومەتە ئەو کچەی ئێستا! من تەنیا دایکێکم هەیە کە بۆ پارە هەموو شتێک دە...

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەمە ڕوونکردنەوەیەک من هەموو کات جلی ڕەش لەبەر دەکەم کە ستایلیان لە هی کوڕ نزیکە !
-جگەرەکەمم داگیرساند و لەسەر شۆستەکە دانیشتم وا بیرم دەکردەوە کە لەگەڵ هەر قومێک لە جگەرەکە خەمەکانم کەم دەبنەوە بەڵام قوڵترو قوڵتر دەبنەوە! من هەست بە تەنیای دەکەم!! بەڵام کەس هەیە ڕزگارم کا؟ بگومان نییە ن/ت گەمژە
لەناکاو یەکێک دەستی لەسەر شانەکانم دانا زۆر توڕە بووم ئاوڕم دایەوە ویستم بە ڕوخساری دا بکێشم! بەڵام مینسو بوو
مینسوو:ن/ت!
ن/ت:خەریک بوو لێت دەم گەمژە بۆ بانگم ناکەی
مینسوو:تۆ جارێ جگەرەیەکم پێ بدە!
ن/ت:ها بیگرە*جگەرەیەکی بۆ داگیرساند و دایە دەستی*
مینسوو:*لە تەنیشت ن/ت دانیشت* بۆ نایێی هەڵ بێین؟
ن/ت:تۆ گەمژەی؟ یاخود دەتەوێ خۆت گەمژە کەی؟من ناماوەێ ئازار بدرێم لەلایەن ئەو سۆزانیەی ماڵەوە
مینسوو:ن/ت ئێمە ئێستا ١٨ ساڵین بۆمان هەیە بچین بۆ هەر شوێنێک کە دەمانەوێ
ن/ت:ئەزانی مینسوو زۆر گێژی ! باشە ئەوە ڕامکرد و لەم گەڕەکە نەفرەتیە چوومە دەرەوە ! خۆت ئەزانی دایکم یەک جار بڵێتە خانەی لەشفرۆشیەکە کچەکەم ونن بووە بە دوو خولەک پیاوەکان دەمدۆزنەوە !ئەو کاتیش بە زۆرە ملێ ئەم کەن بە سۆزانی!
مینسوو : ڕاست ئەکەی!
ن/ت:من ئەمشەو لات نابم ئەچمە ماڵەوە جلەکانم دەشۆم ! دەی تۆش لەمە زیاتر لەدەرەوە مەبە دەرگاکەش لە دوای خۆت قوفل دە دەرگاش لە کەس نەکەیەوە!
مینسوو : خەمت نەبێت!

مینسوو کچێکی زۆر بێتوانا و هێزە خۆشباوەڕیشە هیونجین ئەوی ئەمانەتی من کردوە! دەنا من چ کارێکم لەگەڵ ئەم گەمژەیە هەیە! بەبێ هیچ گوێدانێک ڕێی ماڵەوەم گرتە بەرو چوومەوە ماڵەوە! چوومە ماڵەوە چی بچمە ماڵەوە بۆنی خواردنەوە و دوکەڵی جگارە هەموو ماڵەکەی داپۆشی بوو جا ئەو بۆنە پیسەش! هەر کە پێڵاوەکانم دانا دەنگی دوژمنەکەم هات! (لی هان )ناوی ئەو ئافەرەتە قێزەونە کە دایکمە!
هان: لە کوێ بووی؟؟؟*بە دەنگی بەرز*
ن/ت:ئەبێ من لەکوێ بم لەسەر شەقامەکان زیاتر؟؟؟؟*بە دەنگی بەرز*
هان:هاوارر مەکە!!! بێ ڕەوشت!
ن/ت:بێگومان بێڕەوشتم چونکە دایکێکی وەک تۆم هەیە!
هان:وتم دەم درێژی نەکەی
ـ ن/ت بێ هیچ قسەیەک بە توڕەی و خێرا چوو بۆ ژوورە بچووکەکەی کە تەنیا شوێنی بێخەفەکەی تیا دەبێتەوە ـ

باشە من چۆن ڕزگارم بێت لەم ئافرەتە ! خوایە تۆ هاوکاریم بکە من لەتۆ هیچ کەسی تررم نییە*بە گریانەوە* من رقم لە خۆم دەبێتەوە ڕقم لە هەموو شتێکی ئێرە دەبێتەوە ! خۆزگە نەدەبووم! نازانم باوکیشم کێیە لەوانەیە باوکم ٤ پیاو بن یاخود ٣ دایکە قێزەونەکەم هەر شەوەو لای پیاوێک دەبوو! 🙂ژیان بۆ من هیچ مانایەکی نییە ئەبێت بەهەر جۆرێک بێت من لێرە ڕزگارم بێت! بیر بکەوە ن/ت بیر بکەوە لەنێو جێگاکەم بووم و بیرم دەکردەوە کە چۆن ڕزگارم بێت لەم جەهەنەمە!



________________________________________
هیوادار ئەو پاڕتەشتان بە دڵ بوبی تکایە تکایە هاوکار بن!!!!

شـەقـام||Where stories live. Discover now