Part -5-

2K 382 108
                                    




ن/ت:هاهـ قەرەبوو کردنەوە؟! من ١٨ ساڵ بە ناخۆشی ژیام چەندەها جار هەوڵی خۆ کوشتنم دا!!! بەڵام تۆ ئێستا بە من ئەڵێی قەرەبووی دەکەمەوە دووای چیی؟ هاا دوای چی! ئەوەش باش بزانن من باوڕتان پێ ناکەم ! ئەمە هەمووی دررۆیەو شانۆگەریە!

تایهیۆنگ:بەسە ن/ت! *دەستی ن/ت توند گردت وو بردی بۆ ژوورێک کە بە ئۆفیس دەچوو*

ن/ت:بۆ منت هێنایە ئێرە؟؟؟

تاهیۆنگ : بۆ ئەوەی ڕاستیەکانت بۆ بسەلمێنم و دڵی مامم و مامۆژنم ئەوەندەی تر ڕوخاو نەکەی

ن/ت:من ڕووخاوی دەکەم؟ ها من؟ هێشتا بە من دەڵێ تۆ دڵی ئەوان دەڕووخێنی دوو خولەک خۆت لە شوێنی من دابنێ! تەنها دوو خولەک ١٨ ساڵ بە شێوازێک بژی ئاژەڵەکانیش پێی ڕازی نابن دوای ئەو ١٨ ساڵە ئافرەتێک و پیاوێک بێن و پێت بڵێن ئێمە دایک و باوکی تۆین! چ هەستێکت دەبێت پێم بڵێ؟*بە گریانەوە*

تایهیۆنگ:تکایە ئارام بەوە دەزانم هەستت زۆر ناخۆشە بەڵام ئەبێ ئەو ڕاستیە قبوڵ بکەی کە ئەوان دایک و باوکی ڕاستەقینەی تۆن

*هەر لە ئۆفیسەکە تایهۆنگ چووە سەر کۆمپیتەری سەر مێزەکەو ڤیدیۆیەکی بۆ ن/ت پێکرد*

تایهیۆنگ:وەرە سەیری ئەم ڤیدیۆیەکە!

ن/ت:ئەمە چییە؟

تایهیۆنگ:ئەمە ڤیدیۆی نەخۆشخانەکەیە کە دەیسەلمێنێت کە لی هان منداڵەکانی ئاڵوگۆڕ کردووە لە کامێرای چاودێری نەخۆشخانەکە دەرچووە

ن/ت:*سەیری ڤیدیۆیەکەی دەکرد و تەنها گریانی بۆ مایەوە*

باشە بۆ وات کرد نەفرەتی! بۆ بۆ من شایەنی ئەو ژیانە قێزەونەی لای تۆ بووم! خوا حەقی منت لێ بکاتەوە من دڵم ئازاری هەیە وەک ئەوە وایە یەکێک دڵمی هێنابێتە دەرەوەو بە چەکوچ پیایدا بکێشن سەرم گێژ دەخوا......

*ن/ت لەهۆش خۆی چوو کەوتە سەر حەرزەکە*

تایهیۆنگ:ن/ت!!! ن/ت هەستەوە!! *بە شڵە ژاویەوە ن/ت کردە باوەش و بردە ژوورەکەیو لەوێ داینا و بانگی دکتۆری کرد

دڵم ئازاری هەیە بەڕادەی دۆزەخ من شایەنی ئەو شتانەم کە بەسەرم دێن چاوەکانم کردەوە دکتۆرێک لەسەر سەرم وەستا بوو تایهیۆنگ و هوانگ و یورین لەسەر سەرم وەستا بوون خەم هەموو ڕوخساری داپۆشی بوون ئەمە بەهۆی من وان؟ واتا من بۆ ئەوان گرنگم؟

هوانگ:چیی بوو دکتۆر کچەکەم باشە؟

دکتۆر:باشە بەڵام بەهۆی خەفەت و ماندوو بونیەوە وای لێ هاتووە وە زۆریش بێ هێزە و ڤیتامین و ئاسنی کەمە! پێویستە زۆر ئاگاداری بن نەهێڵن خەم بخواو هیلاک بێت وە خواردنی باش و تەندروست بخوا!

شـەقـام||Where stories live. Discover now