Part-4-

2.1K 326 154
                                    

بەڕێ کەوتم بۆ قاوە خانەکە! لە ڕێگادا بووم بۆ وێستگەی پاسەکە بەڵام دووبارە هەمان ئۆتۆمبێلەکەی دوێنێ شەو لە بەرامبەرم وەستایەوە بەڵام ئەم جارەیان ژمارەی پیاوەکان زۆرتر بوون و پیاوێکیش لەنێو ئۆتۆمبێلەکە چاوەڕێی دەکرد.

ن/ت:ئەوە تێر نەبوونە لە لێدانەکەی دوێنێ شەو؟

پاسەوانەکە : خاتوون لەگەڵمان وەرە تکایە!

ن/ت:تۆ گوێیەکانت دەبیستن؟من لەگەڵ ئێوەی نەفرەتی نایێم بۆ هیچ شوێنێک!

پاسەوان:تکایە وامەکە بە زۆر بتبەین

ن/ت:تاقی کەوە بزانم دەتوانی خێرا ڕایکرد ........

سەرم خەریکە دەتەقێت ناتوانم چاوەکانم هەڵبێنم خەیاڵەکانم چوون بۆ ئەو کاتانەی کە بە منداڵی لەبەر بارانەکە گوڵم دەفرۆشت بۆ ئەوەی پارە بۆ جلو بەرگی قوتابجانە کۆ
کەمەوە من ئەو ژیانەی کە تیایدا ژیاوم تەنیا ناخۆشی بووەو هیچی تر
ژیان ڕێگەم دە دڵخۆش بم!من تاوان بار نیم باجی هەڵەی کەسانی تر با من نەیدەم
هەست بە دەستێک دەکەم کە لەسەر سەرە وەک ئەوەی بڵێی دایکێکی میهرەبان دەست بەسەر قژی منداڵەکەی دابێنێت ئەمەوێ چاوەکانم بکەمەوە بۆ ئەوەی ببینمم بەڵام چاوەکانم زۆر قورسن من چیم بەسەر هاتووە؟ ئایە من مردووم ؟ ن/ت خۆت گەمژە مەکەوە دوبارە گەر مردبای ئێتسا چۆن قسەت لەگەڵ ناخە ڕووخاوەکەت دا دەکرد؟هەست بە سەرما دەکەم ! بەڵام سەرمایەکەم نەما کە زانیم شتێکی نەرم و گەرم بەسەرم دادرا تکایە خودایە هاوکارم بە بۆ ئەوەی چاوەکانم بکەمەوە بەڵام دوبارە خەو منی بردەوە ئەمە چ دۆزەخێکە من تیایدام؟
هەست ئەکەم باشترم بەرە بەرە چاوە شەکەتەکەمم دەکردەوە دەستێکی نەرم لەسەر سەرم بوو سەیرم کرد ئافرەتێک بوو بە شیرینیەوە سەیری دەکردم شێوەی منی زۆر دەدا وەک ئەوە وابوو بڵێی من بم لە تەمنی ٥٠ ساڵیدا! فرمێسک لە چاوەکانی قەتیس ببو ! وەک ئەوەی بە ئازیزترین کەسی شاد بوبێتەوە! چاوم لەسەر ئافرەتەکە لا برد سەیری لای چەپی خۆمم کرد بینیم پیاوێکی تۆزێک بەتەمەن پێدەچوو تەمەنی ٥٥ ساڵێک لەم بەینانەدا بێت چاوەکانی دەبریسکانەوە !
بۆ بە بینینیان دڵخۆشم! دواتر سەیری خۆمم کرد جلەکانم گۆڕدرا بوون سەیری ژوورەکەم کرد ژوورێکی گەورەی خەوتن بوو! کە ١٠ ئەوەندەی ژوورەکەی من دەبوو! بەڵام هۆشم هاتەوە خۆم من چیی دەکەم لێرە! ئەوانە کێن؟ من چۆن هاتم ئەمانەو چەندان پسیاری تر لە مێشکم دا هەبوون وەک مێشوولە دەخولانەوە لە مێشکم پیاوەکە دەستی بۆ ڕوومەتم دا هێنا زۆر ترسام!

ن/ت:ئئێوە کێن؟؟؟؟؟ من چیی دەکەم لێرە ؟؟؟ چۆن هاتم بۆ ئێرە ؟؟بۆ چیی جلەکانی خۆمم لەبەر نییە؟؟ *هەموو پسیارەکانم لە دوای یەکەوە دەکرد*

ئافرەتەکە:جلێکی شیاو بپۆشەو وەرە خوارەوە ئەو کات هەموو شتێک دەزانی کچەکەم! دەی ئازیزم با ئێمە بڕۆینە خوارەوە!*لەگەڵ پیاوەکەی بوو ئەوان ژوورەکەیان جێ هێشت و ن/ت بە تەنیا لە ژوورەکە مایەوە*

شـەقـام||Where stories live. Discover now