Part-13-

1.6K 292 174
                                    

هەلاو! پێش ئەوەی دەست بە چیرۆکەکەی بکەم ئەمەوێ هەندەک قسەی بکەم زۆر کەس ئەرێ چیرۆکەکەت زۆر سارد و سڕە نازانم چ بەس ئەو تەسەروفاتانە خودی کەسە سەرەکیەکانن! وە ئەمن نامەوێ لەبەر چیرۆکەک خودی تایهیۆینگی بگۆڕم وە ئەو کەسایەتیەی ن/ت بەخۆی لە پارتەکانی دی ئاماژەم پێ کردیە لەوەتەی کە ژیایە بەتەنێ بووە و کەس گرنگی پێ نەدایە ئێ کەسەکیش ١٨سار ئەوها ژیابی هەر کەسەکی سارد و سڕ و گۆشەگیری لێ دەردەچی تکایە لە چیرۆکەکەی تێ بگەن سۆ هیوادارم لە قوڵای چیرۆکەکەی بگەن! ئەوجە یەک کۆمەر لۆڤیوتان دەکەم
__________________________________






بەڕێوبەر: قوتابیان ئەمە قوتابیەکی نوێیە تکایە یارمەتی دەری بن کچم خۆتیان پێ بناسێنە

ن/ت:سڵاو من ناوم کیم ن/ت ە وە تەمەنم ١٨ ساڵە

هەستێکی ناخۆشم هەبوو هەر کە خۆم ناساند هەموو قوتابیەکان بە پستە پست قسەیان دەکرد وەک ئەوەی شتێکی هەڵەم وتبێت

مامۆستا : تکایە بێ دەنگ بن ن/ت کچم بڕۆ لە شوێنێک دابنیشە

چووم بە دوای شوێنێکی بەتاڵدا گەڕام پێش یەکێک لە قوتابیەکان بەتاڵ بوو چووم لەوێ دانیشتم هەستێکی سەیرە دوای ئەم هەموو ماوەیە بێیەوە قوتابخانە دوای ئەوە بەڕێوبەر لە پۆلەکە چووە دەرەوەو مامۆستا وتی

مامۆستا: قوتابیان خۆتان دەزانن ئەمە کۆتا قۆناغی قوتابخانەتانە بۆیە هەموو هەوڵی خۆتان بخەنە کار بۆ ئەوەی نمرەی باش بەدەست بێنن ئێستاش کتێبەکانتان دەربێنن و لاپەڕە ٢٥ بکەنەوە

شۆک بووم بە قسەکانی مامۆستا واتا ئێستا من لە پۆلی ١٢م نەک پۆلی ١٠  ئەو کاتەی وازم لە خوێندن هێنا پۆلی ٩ بووم بەڵام چۆن بەم ئاسانییە هاتمە پۆلی ١٢ بەهەر حاڵ با بتوانم هەوڵی خۆم کۆ کەمەوە و بیر لە هیچ شتێک نەکەمەو تەرکیز بخەمە سەر مامۆستا

    
    لەلایەکی تر

بەڕێز هوانگ: یورین دەبێت ئەو کاتەی کە ن/ت لە قوتابخانە هاتەوە بچیت لەگەڵی بۆ ئەوەی هەردوو  پشکنینەکە بکات!

خاتوو یورین: هوانگ! بیبڕێنەوە خۆت دەزانی ن/ت ناخی ڕوخاوە ئەتەوێ بچم پێیبڵێم ئەو جۆرە پشکنینانە ئەکەین ئەویش بە دڵێک خۆشەوە لەگەڵم بێ؟

بەڕێز هوانگ: بەڵام چی بکەین ناچارین ئەو پشکنینانە بکات هەم بۆ داهاتوی هەم بۆ ئێستای وادەزانی من زۆر حەز دەکەم بچێت لەم خۆرە پشکنینانە بکات؟

خاتوو یورین: کاتم پێ بدە خۆی تازە تۆزێک باش بووە بڵێم چ جۆرە پشکنینێکی بۆ دەکەین خراپتر دەبێت لە
پێشوو ترر

شـەقـام||Where stories live. Discover now