Part -17-

1.6K 264 49
                                    







ئەمە چ هەستێکە ؟ ئایە ژیانم ئەیەوێ ئەم جارە شتەکانم بۆ باشتر بکات ؟ هەستێکی خۆش بە نێو چەستەم دا دەجوڵایەوە وەک ئەوە وایە جەستەم سڕ بوبێت دوای ئەوەی چووینە ژوورەوە چاوەکان گشتی لەسەر ئێمە بوو هەمویان نیشانەی سەرسوڕمان بە ڕوخساریانەوە دیار بوو تەنانەت هەندێکیان بە مۆبایلەکانیان وێنەیان داگرتین ئەترسم شتێک ڕوو بداا توندتر دەستی تایهیۆنگم گرت تا ئەم ترس و دڵەڕاوکێیەم نەمێنێت دواترلەسەر مێزێک دانیشتین کە ناوی خێزانەکەی لێ نوسرابوو جۆرەها خواردن و خواردنەوە دانرابوو لەسەر مێزەکە تا دەهات خەڵک زیاتر دەهاتە نێو هۆڵەکە

بەڕێز هوانگ: سۆهیۆن و بام بام نەگەشتون؟

خاتوو یورین: نازانم بەڵام دڵنیام بەم زوانە دەگەن

دوای ماوەیەم بام بام و خاتوو سۆهیۆنیش گەشتن و هاتن لەسەر مێزەکەی ئێمە دانیشتن بەڕاستی بام بام زۆر قۆز بوو وە خاتوو سۆهیۆنیش بەهەمان شێوە

خاتوو یورین: بەخێر بێنن

بەڕێز هوانگ : بەخێر بێن بۆ وا دواکەوتن؟؟

خاتوو یورین : سوپاستان دەکەم ڕاستیەکەی شۆفێرەکە ئەم ڕۆ زۆر نەخۆش بوو دواتر تەلەفونمان بۆ تەکسی کرد تا تەکسیە کە گەشت زۆری خایاند

تایهیۆنگ: دە پورێ کەواتە تەلفونت بۆ من کردبوایە من دەهاتم بە شوێنتان

خاتوو سۆهیۆن: تازە ئەوە گەشتین ، ئای ن/ت بەڕاستی زۆر جوان دەردەکەوی!!!

ن/ت : زۆر سوپاست دەکەم وە تۆش بەهەمام شێوە

بام بام: تای بەڕاستی سەرسامی سەلیقەی قاتەکەت بووم!

تایهیۆنگ: ئیتر تای هەموو کات وا ببینە *بە گاڵتەوە*

بام بام : تۆ هەموو کات جلەکانت شڕو شەپڕێون بەڵام ئەم جارەیان زۆر جوانە

ن/ت:ئەگینا من ستایلی تایم زۆر بەلاوە جوانە

بام بام : ئەو هەموو کات حەز بە جلی بەرین و گەورە دەکات

ن/ت: بەڵام ئەم جۆرانەی زۆر لێ جوانە لەگەڵ جسمی ڕێک ئەکەوێ

تایهیۆنگ: واتان کرد لەخۆبای ببم !!

بەڕێز هوانگ: دەی دەست بکەن بە نان خواردن

بام بام: ئەی دوای نان خواردن؟

بەڕێز هوانگ دوای ئەوە من ئەچم قسە بۆ بینەرەکان ئەکەم دواتریش ئاهەنگەکە بە گۆرانی و دانس کردن کۆتای پێ دێت

شـەقـام||Where stories live. Discover now