Part-14-

1.6K 288 127
                                    










ئەم شتە ناخۆشانە چین بەسەر من دێت من شایەنی ئەم شتانەم؟ ن/ت بەهێز بە تۆ وا لە خۆت دەکەی دڵنیام ئەوانیش گوامنیان لا دروست دەبێ ئەبێ بەهێز بم تێبکۆشم بۆ دڵخۆشی ئەزانم سەختە ئەزانم ئازار ئەکێشم ئەزانم خەفەت ئەخۆم بەڵام دڵنیام ئەتوانم ڕۆژێک ئەم دڵخۆشیە بەدەست بێنم کە ئەمەوێ چووم ڕوخسارمم شوشت و مەیکەپێکی سادەم کرد بەسەر بەرزیەوە لە ژوورەکەم چوومە دەرەوە بەرەو خوارەوە چووم

ن/ت:کەی دەڕۆین پشکنینەکان ئەنجام دەدەین؟

*کاتێک بەم جۆرە هاتمە خوارەوە باوک و دایکم شۆک ببون*

خاتوو یورین: دوای نانی نیوەڕۆ دەچین

بەڕێز هوانگ : ن/ت کچم خۆت دڵگران مەکە ئێمە هەموو شتێکمان بۆ بەرژەوەندی تۆیە

ن/ت: دەزانم وابزانم نانی نیوەڕۆ ئامادە بووە با بچینە سەر مێزەکە

*هەر سێکمان چووینە سەر مێزی نان خواردنەکە دانیشتین و نانمان دەخوارد تایهیۆنگیش بەسەر و قژێژی ئاڵۆزەوە هاتە سەر سفرەکە لەگەڵمان نانی دەخوارد جار جارە کە سەرم بەرز دەکردەوە چاوی لەسەرم بوو لای دەدا دواتر چووە دەرەوە وتی کارێکی گرنگم هەیە منیش نانی نیوەڕۆم خوارد دایکم وتی کاتژمير ٢ دەرڕۆین بۆیە چوومە ژوورەکەم خشتەی ڕۆژانەی خۆمم دانا کتێبەکانی پێوسیتم بوون هەمویم ڕێک خست دواتر تۆزێک دەرسم خوێند و چوومە خوارەوە

خاتوو یورین : ئامادەی بچین کچم؟

ن/ت : بەڵێ ئامادەم بڕۆین؟

خاتوو یورین : باشە با بڕۆین مادەم ئامادەی

من و دایکم سواری ئۆتۆمبێلەکە بووین کە شۆفێرەکە لێی دەخوڕی دڵم خێرا لێی دەدا تۆزێک ترسم هەبوو تۆزێک نا زۆر ترسم هەبوو نازانم بۆ بەڵام هەستێکی ناخۆشم هەبوو وەک بەرد وابوو بە دڵم بکەوێ گەشتینە نەخۆشخانەیەک زۆر گەورە دیار بوو چووینە خوارەوە بەرەوەو لای سکرتێری نەخۆشخانەکە چووین.

سکرتێرەکە: ئۆو بەخێر بێی خاتوو یورین چۆن دەتوانم خزمەتت بکەم؟

خاتوو یورین: زۆر سوپاس پەیوەندیم بە دکتۆرەوە کردبوو کە هاتووین پشکنین ئەنجام بدەین ئەبێ ژوورەکە ئامادە بێت

سکرتێرەکە : بێگومان خاتوون ژوورەکە ئامادەیە نهۆمی ٧ ژووری ژمارە ٨٢ لە چاوەڕوانی ئێوەدان

خاتوو یورین: باشە کەوایە سوپاس

سکرتێرەکە : شایەنی نییە خاتوونەکەم


شـەقـام||Where stories live. Discover now