Part-26-

1.2K 184 68
                                    








            Pov n/t.                 '

هەستێکی سەیرە ناتوانم دەری بڕم ڕاستیەکەی نامەوێ بڕۆین ئەمەوێ خێرا کارەکان تەواو کەین و بگەڕێینەوە ماڵەوە لە پەنجەرەکەوە سەیری دەرەوەم دەکرد ئەکرێ لەو دیمەنانە جوانتر هەبێت بەدەم سەیرکردنی دونیای دەرەوە تای ئۆتۆمبێلەکەی وەستاند

ن/ت؛گەشتین؟

تایهیۆنگ : نا نەخێر ناچینە ئاهەنگەکە

ن/ت:چی؟ ئەی بۆ وتت دەچین گەر نەتوتبا خۆشم ئامادە نەدەکرد

تایهیۆنگ ؛ هەستم کرد خۆش نابێت خۆی زۆر خەڵک دەچوو ئیتر بڵێم چی دەی وەرە بڕۆینە خوارەوە

ن/ت:بۆ کوێ؟

تایهیۆنگ:سەیرکە لە دەرەوە کەشێکی خۆشە با هەوایێک هەڵمژین

ن/ت:بیرۆکەیەکی باشە

*ن/ت و تای لە ئۆتۆمبێلەکە هاتنە خوارەوە سەیری دیمەنە جوانەکەی شاری (canberra) دەکرد

 هەستێکی سحراوی بوو تەنیا دەنگی شەپۆلی دەریاکەو دەنگی ژاوە ژاوی شارەکە دەهات بایەکی سارد بەرە بەرە هەڵی دەکرد لەناکاو تای وتی:

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

هەستێکی سحراوی بوو تەنیا دەنگی شەپۆلی دەریاکەو دەنگی ژاوە ژاوی شارەکە دەهات بایەکی سارد بەرە بەرە هەڵی دەکرد لەناکاو تای وتی:

تایهیۆنگ:هەرگیز بیرت لە ژیانێکی نوێ کردۆتەوە

ن/ت:هەر خۆی چرکە بە چرکەی ژیانی من نوێیە

تایهیۆنگ:مەبەستی من ئەوە نییە بۆنمونە ڕۆژێک لە ڕۆژان خۆت خێزانێک دروست بکەی

ن/ت:هاهـ خێزان ڕاستیت دەوێ من ئێستاش نازانم بە تەواوی مانای خێزان چییە ئافرەتێک و پیاوێک هاوسەرگیری دەکەن و منداڵیان دەبێت و تەواو؟ هەر بەڕاستی پێویستە بزانم مانای خێزان بەتەواوی چییە ئێستا بیر لەو قسەیەی تۆ دەکەمەوە دەڵێم منیش ئەتوان هاوسەرگیری بکەم وە کوڕێکی جوانم هەبێت بەیانی تەنیا خەمی ئەوەم بێت کە زوو هەستم و خواردن بۆ هاوسەر و منداڵەکەم ئامادە بکەم بۆ ئەوەی دوا نەکەون تاکە ترسم ئەوە بێت بەیانیان درەنگ هەڵبستم و ئەوان نەتوانن لە کاتی خۆی بگەن یانیش بیر دەکەمەوە لە دووری شار خانویەکی لە دار دروستکراومان هەبێت باخچەیەکی گەورەی هەبێت لەوێ بتوانم یاری چاو شارکێ لەگەڵ منداڵەکانم بکەم یاخود داری میووەی جۆراو جۆر لە باخچەکە بچێنم و هاوینان بەرو بوومەکەی لێ بکەینەوە تەنیا ئاسودە بین و بیر لەیەک بکەینەوە ئەمەش تەنیا بە خەیاڵ دەچێ ئەی وا نییە

شـەقـام||Where stories live. Discover now