Part-3-

2.2K 350 123
                                    

ن/ت:پیسترین ئافرەتی کە تا ئێستا بینیبێتم*بە گریانەوە لە ماڵەوە چووە دەرەوەو چوو بۆ ماڵی مینسوو لە دەرگای دا*

مینسوو:*دەرگاکەی کردەوە*بەخێر بێی! بۆ وایە حاڵت بۆ دەگری؟

ن/ت:با من بێمە ژوورەوە جارێ*چووە ژوورەوە*

مینسوو:باسی بکە چیی ڕووی داوە؟

ن/ت:لی هانی نەفرەتی ٪٦٠ موچەکەمی دەوێ! لە ١٠٠ وون تەنیا ٣٠ ونم بۆ دەمێنێتەوە! باشە من چیم لەو ئافرەتە کردوە ئەوەندە خراپە لەگەڵم؟ هەڵەی من تەنیا ئەوەیە کە کچی ئەو نەفرەتیەم! مادەم نەیدەتوانی منداڵێک بەخێو بکات بۆ چی لە باری نەدەبردم! *بە گریانەوە*

مینسوو:دەی ن/ت بەهێز بە تێدەپەڕێت

ن/ت:من دەچمە سەر شەقامەکە گەر ئەو نەفرەتیە تەلەفونی کرد بۆت بڵێ خۆی دەشوات*بەبێ هیچ وشەیەکی تر لە ماڵەکە چووە دەرەوە*

باشە بۆ من ئاخر من لەو دونیایەدا ئازاری مێرولەیەکیشم نەداوە بۆ من بۆ ، جگارەکەم داگیرساندوو لەسەر شۆستەکە دانیشتم هاهـ تکایە زۆر بێزارم ئەمەوێ بخەوم و هەڵنەستمەوە! جەستە شەکەتەکم! کە ١٢ کاتژمێر بێ وەستان کاری کردووە من ئەمەوێ پارە کۆ کەمەوەو لە کۆریا بڕۆم! و ئەو ئافرەیتە پیسسە نەبینمەوە! لە ڕەگەوە دەست بە ژیانێکی تازە بکەمەوە بەڵام هیچ شتێک بێ هەوڵ دان ناکرێ بەڵام چیی دەکرێ بە ٣٠ وون ڕۆژانە! چۆن ئەو هەموو پارەیە کۆ بکەمەوە ئەبێ کارێکی تریش بکەم بەڵام بە دایکم نەڵێم ، جەستەم هەمووی ئازاری هەیە ! ئەمە کێ بوو لە نزیک من دانیشت! ئایە ئەبەێ مینسوو بێت بەڵام گەر مینسوو بوایە ئەوا وەک هەموو جارێک دەهات لە تەنیشتم دادەنیشت و قسەی دەکرد بەڵام سەیرێکم کرد بینیم کوڕێکە خەریکی مۆبایلەکەیەتی من چ کارێکم پێی هەیە بەڵام دڵنیام ئەم کوڕە هی گەڕەکەکە نییە! بەهەر حەڵ من چ کارم پێی هەیە خۆ شەقامی من نییە خەو خۆی خستە نێو چاوەکانم! ئەمەوێ بخەوم پاڵ کەوتم لەسەر شۆستەکە و دەستم بردە ژێر سەرم وەک سەرینێک و خەو منی بردەوە!

- بەیانی🔅-
ئاهـ هەموو گیانم ئازاری هەیە! بەڵام ئەم بەتانیە چییە بەسەرمەوە دڵنیام یەکێک دڵی پێسوتاوم و پیایدا داداوم بێ هیچ گرنگی دانێک هەستام و بەرەو ماڵەوە بۆ ئەوەی جلێکی خاوێن بپۆشم ، ئەمە چییە ئەم پیاوانە کێن قسە لەگەڵ مەختاری گەڕەکە ئەکەن! واهـ باڵایان زۆر بەرزە لە چاو بەڵا کورتەکەی من! بێ گوێدان لە دەرگای ماڵەوەم دا چوونکە کلیلەکانم لە بیر کردبون

لی هان:* بێ هیچ قسەیەک دەرگاکری کردەوە*

ن/ت:ئەم پیاوانە کێ بوون قسەیان لەگەڵ بەڕێز سیوجۆن ئەکرد؟

لی هان:ئەمە کێشەی تۆ نییە و بەدوای دا مەچۆ*بە پەشۆکاویەوە*

ن/ت:باش*بە بێزاریەوە و چوو بۆ ژوورەکەی*

شـەقـام||Where stories live. Discover now