.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.(ڕابــــــــــردوو)
ماوەی سێ ساڵ بەو جۆرە ماینەوە تاکوو ڕۆژێک داپیرەم بە تەواوی حاڵی خراپ بوبو ئەو ڕۆژە بوو بە کابوسێک بۆمن کابووسێکی نەبڕاوە
......داپیرەم مرد!!چۆکم شکا پشتم شکا دڵم لە هەمووی خراپتر
هیچم بۆ نەکرا بەتەواوی بێ هیوا بوبوم هەموو ڕۆژ لەوێ بۆ ئەوێ زۆر زۆر ماندوو بوبوملەدوای هەموو ئەو ڕووداوانە باوکم نەدۆزراییەوە گەر بدۆزراباایەوە لە سێدارەیان دەدا
ئەو ڕۆژەی داپیرەم مرد ڕۆۆشتم بۆ پرسەکەی بە دەستەکانی خۆم چاڵم بۆی هەڵکەند وامدەزانی ئەم چاڵە بۆخۆم هەڵدەکەنم
تا کە لاشەکەیمان کردە ناوی بە هەزاران جار گریانم دەگەڕاندەوەهێندە دڵم تووند بوبو کە ئاواتم بە مردن دەخواست
لەو ماڵە هاتمە دەرەوە کە لەگەڵ جیی وۆنی نەفرەتی دەژیاین چوومە ماڵی داپیرەم لەوێ نیشتەجێ بووم هەموو ماڵوو موڵکەکەی خستبوویە سەر ناوی من
ئەو چێشتخانەیەی کە هەموو ماندووبونو گەنجیەکەی تیا سەرف کردهەموو کات کە منداڵ بووم دەموت ئەم چێشتخانەیە هی منەو نایدەی بە کەس جگە لەمن!
نازانم خولیایەکم هەبوو بۆ ئەم چێشتخانەیە حەزم دەکرد کاری تیا بکەم
حەزم دەکرد کار لەگەڵ ئەودا بکەم بەڵام....ئەو ڕۆیشت چیتر نەما....ڕۆیشتوو هەموو خۆشییەکانی برد خۆزگە نەمردبوایە خۆزگە لەلام بویەو دەستی بە قژمدا بهێنابوایە بیوتبا:مەگری کوڕم بەهێزبە هەموو شت باشدەبێت جیی وۆن دەدۆزرێتەو
جیمینو هۆسۆکیش باشتر دەبن بەرگە بگرەهەموو شەو ئەو قسانە لە گوێچکەما دەزرینگایەوە جاری وا هەبوو بەبێ ویستی خۆم دەستم دەکردە گریان
.
.سەختبوو.....ئەم چەند ساڵە سەخت بوو!
لەو چەندڕۆژانە هەندێ لە شتەکان چاک بوونەجیمین
باشترە ئەو ئێستا 17 ساڵە بە تەواوی باش بووە بەڵام زۆر بەکەمی پێدەکەنێت و قسە بە کەمی دەکات بەڵام کێشەی ئەو ببوەتە شەوان
خەونی ناخۆش دەبینێت تەنانەت دەرزی هێورکەرەویان پێدام تاکوو لێیبدەم دەخەوت تاکو بەیانی بەڵام گەر لێشیم نەدابوایە بە گریانەوە هەڵدەستاوەو هاواری دەکرد هەندێک جار چاوەکانی کراوە بوون لەکاتی بینینی خەونەکان بەڵام ئاگاداری خۆی نەبوو..!!هۆسۆک
ئەو....چیتر قسەی نەکرد هەردەم بێدەنگی ببوە هاوڕێی زۆر ڕقی لە دەنگی بەرز دەبوویەوە هەردەم لەناکاوێک ڕادەچەڵەکی گەر شتێکی بچووکیش بووایە تاکە ئارامی ئەو من و جیمین بووین
هەردەم لەلام دەبوو لەناو باوەشم
![](https://img.wattpad.com/cover/267095658-288-k884945.jpg)
ŞİMDİ OKUDUĞUN
«« Him & I »» -✅کۆتایی هاتووە-
Aksiyon+14 ئەم چیڕۆکە گەیە'گەر حەزی پێناکەیت قسەی ناشرینیش مەکە چونکە Mute دەکەم Jikook❤namjin❤sope خۆشی،،❤،ناخۆشی،،،🖤💜،، ڕفاندن،،💚،،کەمێک کۆمیدی ،،💙، ڕۆمانسی 🔞 کەمی تێدایە،💕،،دوور لە توندوو تیژی، ،، زۆری لێکردن،،💗،، هەپی ئیند..💝💝)) I hope you...