vote before reading®
ئازیزم " خانمەکە هاواری کرد
"بەڵێ ئازیزم؟" هاوسەرەکەی ووتی
"ئێمە ناوی چی لە فریشتە بچوکەکەمان بنێین ؟" ئەو پرسی کاتێک سەیری هاسەرەکەی کرد .
"بێگومان (جیون) " ووتی کاتێک خەندەیەکی لاری کرد .
"ئای گێژە ناتوانین ناوی کوڕەکەمان بنێین بەناوی تۆوە "خاتوونەکە بە پێکەنینەوە ووتی .
کەواتە جیۆنی بچوک ؟" ئەو ووتی و وایکرد خاتوو مینا پێبکەنێت .
"ئایش باوکت زۆر شێتە " ئەو بە خەندەوە بە یوونی بچوکی ووت .
"دەتەوێت یارمەتیمان بدەیت ناوێک هەڵبژێرین ؟" پرسیاری لە یوونگی کوڕە بچوکی کرد.
"چی دەڵێن دەربارەی جۆنگکووک ؟" یۆنگی بچکۆڵە ووتی کاتێک بەخەندەوە سەیری دایک و باوکی کرد .
"باشە ناوێکی زۆر خۆشە " دایکی بە دڵخۆشییەوە ووتی کاتێک ماچێکی نێوچەوانی کوڕە بچوکە شیرینەکەی کرد .
" باشە چۆن بیرت لەو ناوە کردەوە کوڕە شیرینەکەم " باوکی یوونگی ووتی کاتێک بۆلای خۆی ڕاکێشا .
" من برسیم بوو بیرم لە کووکی ئەکردەوە ،دواتر مامە هۆسۆکیم بەخەیاڵ داهات بۆیە کردم بە جۆنگکووک تا وەک ئەوان شیرین بێت " کوڕە بچوکەکە بەشیرینی ووتی کە وای لە دایک و باوکی کرد بە دڵخۆشیەوە سەیری کوڕە ئاقڵەکەیان بکەن .
" باشە شیرینەکەم ئێمە بیر لەو ناوە ئەکەینەوە " دایک و باوکی گوتیان بە خەندەوە .
" جۆنگکووک کوڕەکەم " خاتوونەکە ووتی کاتێک دەستی لەسەر سکی دانا بوو .
" مینا ئەوە چی ئەکەیت ؟" بەڕێز جیۆن ووتی بە خەندەوە "ٚ تۆ ناتوانی هێشتا قسە لەگەڵ کوڕەکەمان بکەی ئەو هێشتا حەوت مانگە "
"
"دڵنیام تا مانگەکانی داهاتوو بەهێز دەبێت
وە تەندروست دەبێت کوڕە شیرینەکەی من " مینا ووتی کاتێک سەیری هاسەرەکەی ئەکرد بەڵام لەناکاو ئازارێکی زۆر تیژ و خراپ جەستەی مینای داگیر کرد کە وای لێکرد لەبەر ئازار فرمێسک بڕێژێت .." تۆ باشی ئەزیزەکەم " بەڕێز جیۆن لە هاوسەرەکەی پرسی بە خەمەوە .
" بەڵێ ئەزیزم باشم ئازارێکی تووندم هەبوو بەڵام ئیستا نەما سوپاس بۆ خوا " خاتوو مینا ووتی بە خەندەوە
" گەر جارێکی تر هەستت بەم ئازارەکرد پێم بڵێ باشە " بەڕێز جیۆن ووتی بە خەندەوە .
.
.
.
.
.
.یۆونگی دەستی دایکی گرتبوو وە بە دڵخۆشی بە شەقامەکاندا ئەڕۆیشتن کەشەکەتا ڕادەیەک گەرم بوو بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شنەبایەکی سارد وای لێکردبوو کەشێکی خۆش و ناوازە دروست بکات
کەش و هەوایەکە بۆ یونگی زۆر زۆر نایاب بوو .