" تۆ خەریکی چیت ؟" بە چاوی پڕ فرمێسکەوە بە دڵێکی قوڕسەوە سەیری ئەو کەسەی بەرامبەری ئەکرد کە خەریکە جلەکانی کۆئەکاتەوەو بەرەو دەرگاکە ئەڕۆشت " تکایە جۆنگکووک بۆستە تکایە جێم مەهێڵە من ئەمرم بێتۆ " .
"تکایە تەنها یەک جار گوێم لێبگرە " ئەو کەوتە سەرچۆکەکانی و لێی پاڕایەوە تا لێی خۆش بێت
هەرچەندە ئەیزانی ئەو کارەی کردی شایەنی لێخۆشبوون نیە بەڵام نەیەویست لەدەستی بدات بەهۆی کارەکانی ئەیزانی جۆنگکووک چەند هەستیارە و چەندێک خۆشی ئەوێت بەڵام هەر ئەو کارەی کردجۆنگکووک تەنها بە ساردی سەیری ڕوخساری کرد ئەو خۆشەویستی و ئەشقەی کە جاران لەچاوە قاوەییە گەورەکانی بەدی ئەکرا چیتر نەماوە تەنها ساردی و بێهەستی شوێنی گرتۆتەوە " دوای ئەو کارەی لەگەڵ منت کرد ڕووی ئەوەت هەیە بڵێی بمێنەوە ئەتوانی ڕووبەڕووم بیتەوە دوای ئەوەی منت کوشت وێرانت کردم ههه چ ڕووێکت هەیە تۆ چ دڵێکت هەیە تۆ ، خۆزگە بەم شێوازە تۆم نەدیبایە سەیرمکە جوان سەیرمکە دوای سێ ساڵ خۆشەویستی دوای سێ ساڵ مردن لە پێناوت تۆ چیت کرد بە دیاری ساڵیادی یەکترناسینمان "
جۆنگکووک بە پێکەنینێکی سارد و تاڵەوە لەوەی بەرامبەری ڕووانی وەک ئەوەی ئەو قێزەونترین کەس دونیا بێت ئەو کەسەی ڕۆژێک لە ڕۆژان بە خۆری خۆی بە پەری ژیانی خۆی ناوی ئەبرد ئەو کەسەی خۆشی بۆ ژیانی هێنا ئێستا بە خراپترین شێوە دڵی ئازاردا بە خراپترین شێوە دڵی شکاندو پارچەکانی دڵیشی خستە نێو گۆمێکی قوڵەوە ئیتر ئەو هەرگیز ناتوانێت دوای ئەو خیانەتە گەورەی کردی ناتوانێت لەبیری بکات ." جۆنگ......." " بێدەنگبە ناوم مەهێنە بەم دەمە پیسەت " جۆنگکووک قسەکانی پێ بڕی .
" هەرنا ئەو نیشانانەی سەرت ملت بشاردایەتەوە ..... ئاهـــ چەندێک پیسیت ..."
جۆنگکووک بۆکۆتا جار سەیری ڕوخساری ئەوەی بەرامبەری کرد و ئەو شوێنەی جێهێشت بە دڵێکی شکاو بە چاوە پڕ فرمێسکەکانی بە قژە ئاڵۆسکاوەکەی ڕۆشتە دەرەوە پێش ئەوەی بۆ هەتا هەتایە ونبێت .
.
.
.
.
..
.
.
.
...
.
.
.
.
.
.
.
.
." بیر لەچی دەکەیەوە خۆشەویستم " ئەو ووتی بە دەنگێکی ناسک و نەرم .
" هەهـــ ..." جونگکووک ووتی کاتێک سەیرێکی چاوە جوانەکانی خۆشەویستەکەی کرد .
" هەمیسان خەیاڵت ڕۆشتوە .... شتێ هەیە بێزارت بکات ؟ " ئەو ووتی بە نیگەرانیەوە کاتێک چاوە قاوەییەکانی خەریک بوو پڕ ئەبوون لە ئەڵماسی درەوشاوە وەک هەمیشە خۆشەویستەکەی لەنێو خەم و ئازارەکانی ڕابردووی گلی خواردووە دووبارە دەستیکردۆتەوە بە بیرکردنەوەی قوڵ .