" ووتیان بەیانی ڕۆژێکی خۆش ئەبێت !
ئەی ئەمڕۆ بەیانی دوێنێ نەبوو ؟""herkes yarınlar güzel olacak diyor
Oysaki bugün dunun yarını değil miydi?"" کووک تۆ ئەڵێی بەیانی باشتر ئەبێت دڵخۆشتر ئەبین ، ژیان باشتر ئەبێت بەڵام کوا جۆنگکووک کوا
ئەوەی من ئەیبینم هەموو ڕۆژ بەیانیێکی خراپتری لە دوایە تاقەتم نەما جۆنگکووک ، ئازارم هەیە دڵم دێشێت " ووتی کاتێک کەوتە سەرئەژنۆکانی و بە گریانێکی دڵتەزێن هاواری ئەکرد ." گوێ بگرە تکایە ، وا لەخۆت مەکە دڵنیابە هەموو شتێک باش ئەبێت ، ئەزانم باش ئەبێت من هیوام هەیە بێ ئومێد نابین" جۆنگکووک ووتی کاتێک دابەزیە ئاستی تا لەباوەشی بگرێت .
" ئەزانم منیش ئومێدم هەیە بەڵام بینینی بەم جۆرە سەختە ، جۆنگکووک شەش ساڵ ئاخر شەش ساڵ چاوەڕێم کرد تا پێی بگەم ئیستاش کە پێی گەیشتم
خەریکە وا لە دەستی ئەدەم ، هەر یەکێک کە تەنها یەک جار بیر لە لەدەست دانی ئەزیزێکی بکاتەوە دڵی وێران ئەبێت کەچی من خەریکە لەبەر دەم چاوەکانم ئەزیزەکەم خۆشەویستەکەم و خێزانەکەم لەدەست ئەدەم تۆ لە شوێنی من بوایت چیت ئەکرد ، جۆنگووک ئەو لە لێواری مەرگە لەوانەیە هەرگیز چاوەکانی نەکاتەوە ،لەوانەیە هەرگیز ئەو خەندە جوانانەم بۆ نەکات ، چی گەر لەدەستی بدەم جۆنگکووک بەرگەی لەدەست دانی جیمین ناگرم
گەر ئەو شتێکی لێبێت من ئەمرم ، ئازارم هەیە دڵم وێرانەیە ببینم جیمین شەڕ لەگەڵ مەرگ ئەکا و منیش هیچم پێ ناکرێت " ئێڵی ووتی کاتێک فرمێسکەکانی لەنێوەندی دڵی هەڵئەقوڵا و جەستە بێهێزەکەی و ڕوخسارە بێڕەنگەکەی نیشانەی ئازار و دڵشکانی پێوە دیار بوو .سەختە زۆر سەختە کاتێک لە یەکەم ڕۆژی بەهاری ژیانت دا پایزت بەسەردا بێت و یەکەمین خونچەی بەهارت بێ ئەوەی بپشکوێت و جوانی خۆیت نیشان بدات وشک بێت و هەڵوەرێت ، سەختە ببینی پەلکەزێڕینەی ژیانت لەناکاو ببێت بە گەردەلول و هەورەتریشقە ، وێران بوونی خەونەکانت لە یەک چرکە ساتی تەمەنتدا .
ئێڵی و جیمین دوای شەش ساڵ هەوڵدان و تێکۆشان بۆ خۆشەویستیەکەیان ،دوای چەندین ڕێگری و ئازار و ئەشکەنجە پاش بڕینی چەندین ڕێگای سەخت بەیەک گەیشتن ،کاتێک گوتیان کە دڵخۆشین و لەسێیەم مانگی هاوسەرگیریەکەیاندا
بۆیان دەرکەوت کە جیمین نەخۆشی هەیە .ئێستاش جیمین لەنێو جێگای نەخۆشخانەیە و لەژێر ئامێری سەختی پزیشکی دایە دکتۆرەکان تەنها دوو ڕۆژیان بۆ داناوە گەر بێت و نەتوانێت دەرچێت لەو بێ هۆشیە و هەڵنەستێتەوە ئەوە ئەگەری مردنی هەیە ، وە هاوسەرەکەی کە تازە سێ مانگە پێک گەشتوون لەبەردەمی ژوورەکەی دایە و خەم ئەخوا
ئەو ئاگرەی لەنێو دڵی ئێلی دایە بەهیچ ئاوێکی دونیا
ناکوژێتەوە تا خاوەنی دڵی هەڵنەسێتەوەو لە باوەشی نەگرێت ،وردە وردە بەدڵۍ پڕ ئازارەوە ڕۆشت بۆ ژووری جیمین دڵە وێرانەکەی بوو بەهەزار پارچەی وردتر لەجاران کاتێک جیمینی بەو حاڵە بینی ڕوخسارە جوان و پتەوەکەی زۆر لاواز و بێڕەنگ ببوو دەستە پیاوانەکەی پڕ بوو لە کانولاو
شتی جیاواز زۆر لە کەسێکی بێگیان ئەچوو گەر کەسێک نەزانێت ئەیان ووت مردووە تەنها شتێک کە دڵە شکاوەکەی ئێلی ئارام ئەکردەوە لێدانی دڵی جیمین بوو بەو ئامێرەی لە تەنیشت جیمینەوە بوو ." تاقانەی دڵم سەیرکە من هاتم بۆ لات دووبارە
هاتووم ببینم مێردەکەم چۆنە ، زۆر بیرم کردووی هەناسەی ئێلی " ووتی کاتێک فرمێسک لە چاوەکانی ئەهاتە خوارەوە وەک ڕووبارێکی سەرشێت " تکایە هەڵسەوە ترپەی دڵی ئێلی من بێتۆ ژیانم بۆ چیە ؟ ئێلی بمرێت گەر تۆی نەبێت ، بیرتە گیانی ئێلی ئەو کاتەی تازە یەکمان ناسی چیت پێ ووتم ؟" ووتی کاتێک دەنگی گریانی ئەو ژوورەی پڕ کرد بوو " ووتت کە هاوسەرگیریمان کرد ئەوا ساڵی یەکەم مناڵێکم ئەوێت چاوەکانی وەک هیتۆ بێت و لێوەکانی وەک هیمن ؟ دواتر ووتت با لەهەردووکمان بچێت تا هەرکات ئەمان بینی تێیدا ئەو خۆشەویستیە قوڵەی بۆیەکمان هەیە زیاتر پەرەبسەنێت ، ئەی کوا ڕوحی ئێلی دەهەڵسە .... هەڵسە با هەموو دونیا ببینێت بەرهەمی ئەشقی ئێمە " لە ئێستادا بەهۆی گریان و فرمێسکەکانی ئێلی لەسەر ئەژنۆکانی دانیشت بوو لای جیمین و توند دەستەکانی گرت بوو " جیمینی من ئەی نەتوت پێمباشترە بتبینم بمرم بەڵام فرمێسکت نەبینم جیمینم ئێلیەکەت خەریکە گیان ئەدات بۆت دەهەڵسە وەک هەمیشە خۆتم لێتوڕە بکە بڵێ ئێلی جیمین نابێت بگری بڵێ ئێلیەکەم بەهێزە گریانی لێنایە " .کە ئەڵێین بێهێز ئەوە شتێکی ئەوەندە گران نیە دوای ئەم هەموو گریان و خەم خواردنە لەهۆش چوونی ئێلی شتێکی ئاساییە بەڵام ئەوەی ئاسایی نەبوو ئەوە بوو کە بەهۆی گریان و ئازاری خۆی ئەوەی نەبینی کە جیمینیش فرمێسک لەچاوی دێتە خوارەوە دوای ئەوەی کە ئێلی لە ژووری نەخۆشخانە خەوێنرا دکتۆرەکان دەرزی ئارام کەرەوەیان لێی دا تا بخەوێت بۆ ماوەیەک .......
لەو چەند سەعاتەی ئێلی بێ هۆش بوو جیمینیش خەریکی شەڕ بوو لەگەڵ دەرونی خۆی تا بتوانێت هەڵسێت بەڵام پێویستی بە پاڵنەر بوو گوێ نەبوون لە دەنگی ئێلی جیمینی ترساند وای زانی شتیکی خراپ بەسەر خۆشەویستی ژیانی هاتووە .
هەردووکیان لە پێناو یەک خەم ئەخۆن و دڵ بەئازارن دوای چەند سەعاتێک ئێلی بەهۆشخۆی هاتەوە بەڵام هێشتا هەر بێهێز بوو وە کاریگەری دەرمانەکە مابوو لەسەری بەڵام ڕاستەوخۆ ڕۆشت بۆلای جیمین بەڵام ئەمجارە ئارامتر بوو لەجارێ پێشوو ئەمجارە ڕۆشتە پێشەوەو ماچێکی لێوە بێگیانەکەی کرد دواتر نێوچەوانی خستە سەر نێۆچەوانی جیمین و بە چپەوە پێی ووت " تکایە هەڵسەوە ئارامی گیانم ئایە کاتی ئەوە نەهات دڵخۆش بین دوای ئەم هەموو ئازارە دڵت بە هاوسەرە بێ ئارامەکەت ناسووتێ یان چیتر منت خۆش ناوێ " بە هێمنی ووتی کاتێک فرمێسکەکانی نەرم نەرم لە چاوە جوانەکانی ئەهاتە خوارەوە و بە ڕوخساری جیمین ئەکەوت " هەڵسەوە ڕۆحی ئێلی دەهەڵسەو بڵێ مەگری وەک جاران بڵێ ئیلی جیمین بڵێ تۆ تەنها هی منی " . دوای ئەوە ئێلی لای جیمین دانیشت و دەستەکانی گرت دواتر بەهۆی دەرمانەکەوە دووبارە خەوی لێکەوت .
ئێلی خەبەری بوویەوە کاتێک هەستی دەکرد دەستێک لەسەر ڕومەتیەتی و بەهێمنی پەنجەکانی ئەجوڵێنێت کاتێک چاوەکانی بەتەواوی کردەوە جیمینی بینی خەندەیەکی کەمی لەسەر دەمەو بە نەرمی سەیری هاوسەرەکەی دەکات وەک بڵێی جوانی هەموو دونیا لە هاوسەرەکەی کۆبووەتەوە
هەردووکیان سەیری یەکیان ئەکرد و بەنەرمی فرمێسک لەچاوەکانیان ئەهاتە خوارەوە بەڵام ئەمجارە فرمێسکی خۆشی فرمێسکی ئارامی و ئاسوودەیی جیمین یەکەم دوای ماوەیەکی زۆر لەسەیر کردن و باوەشکردنی هاوسەرەکەی ووتی ." خۆشم دەوێی زۆر بۆ ئێستا و بۆ هەمیشە " .
。・:*:・゚★,。・:*:・゚☆
وەن شۆتێکی نوێ هیوادارم بەدڵتان بوو بی
وەن شۆتی دواتر کێ بێت ؟