"کچینە کچێ کچینە " کەسێک بە خێرایی دەرگاکەی پێشەوەی ماڵەکەی کردەوەو بەدەنگی بەرز هاواری ئەکرد "هەتیوو سوکینە ئەوە لەکوێن ئێلی ئونی ، ڕین ئونی " .
"بەخوای ئەوها دەرناهینی " ووتی کاتێک گوێکانی خۆی گرت و چریکاندی پڕ بەو ماڵە .
لەناکاو بەخێرایی دەنگی کرانەوەی دوو دەرگا هات کە لە دەرگاێیکیان کچێک بە خاولیەوە و بەڕوخسارێکی پڕ ترسەوە لە دەرگایێکیش کچێکی قژ شیواو و تازە هەڵساو لەخەو هەبوو لەڕوخساری هەردووکیان ترس ئەبینرا بەڵام کەبینیان کێیە ڕوخساری هەردووکیان بۆ توڕەیی گۆڕا و بەرەو کچە بچوکەکەی ماڵەوە ڕایان ئەکرد .
" ئەتۆ بەس بوەستە هەی گەمژەی دەنگ تیژ بزانە چت لێدەکەم" ئەو کچە ووتی کە تازە لە حەمام دەرچوو بوو قژیشی هەموو شامپۆ بوو .
" نا ئەگەر پیاوی لۆم بوەستە ئانحیز ئەگەر بەو نەعلەی وردم نەکردی " کچەکەی دی وتی کاتێک بە دەنگە خەواڵوەکەی هاواری ئەکرد و بە دوای ماکنەی نێوان کەوتبوو .
" دە بەس ڕاوەستن ڕا ئونیەکان گوێ بگرن بزانم چ دەڵێم سەرەتا " ئانا گوتی کاتێک هەوڵی دەدا هەڵبێت لەدەست ئەو دووە " ڕێن ئونی ڕاوە با لێک بگەین لێک "ئانا بە گریانی ساختەوە ووتی .
" ئێل دە ئونی ڕاوەستە وەللە تاقەتم چوو هەتیوو ڕاوەستە هەتا ئەو خاولیەم لێ نەکردتەوە لە ناو قەدت "ئانا بە خەندەیەکی شەیتانی ووتی .
بە قسەی ماکنەیەکەیان هەردوکیان وەستان و سەیریان کرد بە چاوێکی ترسناک و چاوەڕێی ئەوە بوون کە بۆیان ڕوون بکاتەوە بۆ وای کرد .
"احم" ئانا قورگی پاک کردەوەو ووتی " باشە ئەوڕۆ چوومە ئەو کافێ نوێیە کە ئەنگۆ نەتان دەویست بێن " ئانا تۆزێک وەستا و تەماشای ئەو دووەی بەرامبەری کرد .
" بەردەوام بە " ڕێن ووتی بە ساردی .
" ئاهـ جا ئێوە هەندێک شتتان لەدەست دا کە مەگەر بەخەون بیبینن " ئانا ووتی بە خەندەیەکی شەیتانی .
" جا ئەو شتە چیە ؟" ئێڵ ووتی بە بێزاری .
" کچێ سینگڵی مێشکی ئێوەی تێک داوە گەمژانە خاوەن کافێکەو گارسۆنەکان جوان نا قۆز نا بەڵکوو فریشتەو پەریبوون خاستەن ئەو کورە ئاهــ ئونیەکان ئەمن ئاشقم زۆر بە پیسی مەگەر ئێستا نەمرم قەت نامرم " ئانا وتی کاتەک بە دراماتیکی دەستی خستە سەر چاوی و بەربوویەوە سەر قەنەفەکە .
" توشەرەف ئەتوو تەواوی ؟" ئێل ووتی کاتەک خەریک بوو لە توڕەییا بتەقێتەوە .
" دە گوی بخۆ لەتوو تەواو ترم ئەوجا بادڵت بزورێتەوە ، کڕەشەکەشت لەوێ کاردەکا " ئانا ووتی کاتێک وەک شازادەیەک دانیشت بوو شانازی بەخۆی ئەکرد کە ئەو قسەیەی کرد .
"چ چ بەجدیتە ئەتوو ؟" ئێل ووتی کاتێک لە ئانا نزیکتر بوویەوەو لە تەنیشتی دانییشت
" ئەنگۆ لۆخۆتان باسی قلەکانتان بکەن ئەمنی سینگلیش دەچم دەتۆپمەوە " ڕێن ووتی کاتێک ڕۆشتەوە ژوورەکەی .