Pain

148 23 0
                                    

"یوونجی..." جیمین بە هاوارەوە بانگی خۆشەویستەکەی کرد کە خەریکی شتنی جلەکان بوو بەڵام یوونجی وەڵامی نەدایەوە
چونکە زۆر زۆر دڵی لەو کەسە شکابوو کە ڕۆژانێک پێی ئەوت خۆشەویستم ئاخر بینینی خۆشەویستەکەی لەگەڵ کچێکی تر زۆر بە ئازارە یوونجی  ئەو ڕۆژەی جوان بیرە کاتێک بە جوانترین شێواز خۆی ئامادە کردبوو لەبەیانیەوە خەریکی ئامادە کردنی خواردن و خۆی بوو تا لە ساڵیادی یەکتر ناسینیان  لەبەر خۆیەوە میوسیکێکی نەرم و ناسکی ئەوتەوە لەگەڵ دەنگە نەرمەکەی کە وەک ئاوریشم بە ڕوخساری دا ئەخشا .

" ئەمەوێت بۆ خۆشەویستەکەم زۆر جوان دەرکەوم ئەمڕۆکە ، ئەزانم ئەو زۆر حەز بە ڕەنگی سور ئەکات بۆیە سورم پۆشیوە بۆی "یوونجی لەبەر خۆیەوە وتی و دوبارە دەستی کردەوە بە سەما کردن لەگەڵ ئەو مۆسیقا نەرمە .

دوای ئەوەی کارەکانی تەواو کرد و مێزەکەی ڕازاندەوە بڕیاری دا تۆزێکیش بچێتە دەرەوە و گوڵ بکڕێت بۆ سەر مێزەکە لە ڕێگادا بیری کەوتەوە کە ئەبێت دیاریێک بۆ جیمین بکڕێت.


بە دڵخۆشیەوە بەرەو مۆڵەکە  بەڕێکەوت ، بەدەم گۆرانی وتنەوە ئەڕۆشت تا گەیشتە مۆڵەکە ئۆتۆمبێڵەکەی پارک کرد و بەرەو ژوورەوە بەڕێکەوت ، بەدەم ڕێگاوە بیری ئەکردەوە کە چی بکڕێت بۆ خۆشەویستەکەی
ئەیویست جوانترین شت بکڕێت بۆی ، بەدەم ڕۆشتنەوە چاوی کەوتە سەر دوکانێک ، ڕاستەخۆ بیرۆکەیەک بە مێشکی دا هات ڕۆشتە دووکانەکەو جوانترین پارچەی لەو شوێنە کڕی دواتر ، بەڕێکەوت تا دیاریەکەی جیمین بکڕێت .

یوونجی لەناکاو وەک پەیکەر لەشوێنی خۆی وەستا ، دڵی وەستاو ئەندامەکانیشی لەگەڵی لەکار کەوتن ، ئەو شتەی ئەو بینی وێرانی کرد هەستی بە هیچ نە ئەکرد ، ئەوە جیمین بوو دەستی لە کەمەری بێست فرێندەکەی ئاڵاندووەو ماچی ئەکات ، هەر ئەو دەقەیە
یوونجی مرد ، ئاخر بۆچی ؟ بۆچی ؟.

یوونجی بێ ئەوەی هەست بکات فرمێسک لە چاوەکانی ئەهاتە خوارەوەو قاچی بە بێ ئاگایی خۆی بەرەو ڕووی ئەوان ڕۆشت
یوونجی زۆر بەکزی ناوی جیمینی هێنا ، جیمین تەنها بە ساردی سەیری کرد بەڵام کە حاڵی یوونجی بینی چاوەکانی شەرمەزاری تیا بەدی ئەکرا بۆ ساتێک بەڵام دواتر بەساردی سەیری کرد کە وەک چەقۆیێکی ژەهراوی لە دڵی چەقی .

" ج جیمین چ چۆن توانیت؟" یوونجی بە دەنگێکی شکاو و پڕ ئازار لە جیمینی پرسی " چۆن توانیت ئەمە لەگەڵ من بکەیت ".

" هەروەک ئەوەی تۆ لەگەڵ منت کرد یوون" جیمین زۆر بە ساردی ووتی .

" من چیم کردوە نەفرەتی ؟" یوونجی هاواری کرد " چیم کردووە تا شایەنی ئەوەبم ؟"

" ئەبوایە بیرلەوە بکەیەوە پێش ئەوەی خیانەت لەمن بکەی ." جیمین ووتی کاتێک توندتر کەمەری ئەو کچەی باوەشی گرت .

" خیانەتی چی تۆ گەمژەیت ؟ تۆ نازانی تۆ لە روحی خۆم گرنگتری لە ژیانم گرنگتری ؟ تۆ نازانی من بێ تۆ ئەمرم ؟" یوونجی بە گریانەوە ووتی .

One Shot'sWhere stories live. Discover now