" یااا بەنەفرەت بی بمرە ئایششش" یوونگی بەتوڕەیی قسەی لەگەڵ ئەو کارەکتەرەی نێو ئێکسبۆکسەکەی ئەکرد کە لەسەر شاشەی تیڤیەکە ئەجوڵایەوەو خەریکی شەڕ بوو لەگەڵ ئەوەی بەرامبەری .
" ئۆففف چیتر تاقەتم نەما ، ئەبێت کاتژمێر چەند بێت ؟" یوونگی ووتی کاتێک دەسکی یاریەکەی داناو سەیری مۆبەکەی کرد .
" 3:30ـی بەیانی کات درەنگە بچم بخەوم باشترە " یوونگی ووتی کاتێک ڕۆشتە گەرماوەکەو خۆی بەتاڵ کردەوەو ددانەکانی شوشت و ڕۆشتە نێو جێگاکەی خەریک بوو خەوی لێئەکەوت بەڵام لەناکاو دەنگی جیڕەی دەرگاکەی هات و کەسێک لێی نزیک بوویەوە
"کووک بڕۆ بخەوە من زۆر خەوم دێت تاقەتی یاریم نەما " یوونگی ووتی بەڵام ئەوەی ژوورەکەی هیچ دەنگێکی نەبوو ،یوونگی تۆزێک ترسا بەڵام " دایکە ، باوکە " هەر هیچ دەنگ نەبوو یوونگی سەری بڵند کرد تا بزانێت کێیە بەڵام ئەو کەسە بەخێرایی یوونگی گرت.یوونگی پر بە قوڕگی هاواری کرد " جۆنگکووککککک " بەڵام بیری هاتەوە کە جۆنگکووک ئەمشەو لەماڵی تایهی بەسەر ئەبات بۆیە بانگی دایکوو باوکی کرد بەڵام ئەو کەسە شتێکی شلی خستە نێو دەمی و لووتی گرت تا وای کرد قوتی بدات ،پاش ئەوەی یوونگی ئەو شلەیەی قوت دا هۆشی نەما دواتر سەبر سەبر دەنگی هەناسەی نەما و جەستەی لەکار کەوت و دڵی لە لێدان وەستا ......
...........
" جۆنگکووک نابێت نەچیتەوە ؟ " تایهی بە چاوی گەورەوە لە جۆنگکووکی شانزە ساڵ پاڕایەوە .
"تایهی هیچم نەهێناوە لەگەڵ خۆم ئەبێت بچمەوە و هەمیش ئەبێت جانتاکەشم بهێنم خۆت ئەزانی " جۆنگکووک گوتی کاتێک خۆی ئامادە کرد بچێتەوە ماڵەوە .
" باشە کووکی دواتر لە قوتابخانە ئەتبینم "
" بێگومان ،خوات لەگەڵ "
دوای ئەوە جۆنگکووک ڕۆشتەوە ماڵەوە و بینی ماڵەکەیان پڕبووە لە پۆلیس و قەڵەباڵغی دەوری ماڵەکەی بە شریتی زەرد دەورە دراوە و نوسراوە شوێنی تاوان .
" ئـ ئەوە چی بووە ؟" جۆنگکووک بە ترسەوە ووتی کاتێک هەموو گیانی ئەلەرزی و چاوەکانی پڕبوون لە فرمێسک و هەوڵی دا بچێتە ژوورەوە بەڵام نەیانهێشت بچێتە ژوورەوە .
"ببوورە ناتوانیت بچیتە ژوورەوە" یەکێک لە پۆلیسەکان گوتی .
" ئەوە ماڵی منە تکایە پێم بڵێ چی ڕوویداوە " دوای ئەوە یەکێک لەپۆلیسەکان ئەویان برد بۆ ژوورەوە بینی دایکوو باوکی باوەشیان لەیەک داوەو ئەگرین .
" دایکە ، باوکە ، تکایە چی بووە پێم بڵێن ؟" جۆنگکووک بە گریانەوە ووتی .
" یوونگی ئـ ئەو شەو کوژراوە " باوکی ووتی کاتێک فرمێسک لەچاوەکانی ئەهاتە خوارەوە .
" هیۆنگییی بۆچی ئاخر بۆچی هیۆنگی من تەنانەت نەمتوانی بۆ کۆتا جاریش بیبینم تکایە بۆچی ئەو بۆچی من نەبووم؟" جونگکووک بە دڵێکی شکاو و دەنگێکی لەرزیوو ووتی .