" سەیرکە ئەو کارەی کە تۆ ئەیکەیت زۆر هەڵەیە تکایە جارێکی تر بیری لێبکەرەوە تا پەشیمان نەبوویتەتەوە " ووتی کاتێک سەیری نێو چاوی ئەوەی بەرامبەری کرد .
" جا بەتۆ چی هاوسەری خۆمە هەر چیەک من بمەوێت ئەمە ئەکەم تێئەگەیت ؟" بە توڕەیی ووتی کاتێک بە توندی پاڵی بەوەی بەرامبەریەوە نا .
" هـــهـــ ... هاوسەر کام هاوسەرە ئەوەی وەک کۆیلەیەک سەیری ئەکەیت ؟ ئەوەی لەماڵەوە زیندانیت کردەوە ؟ئەوەی لەنێو خەڵک سوکایەتی پێئەکەیت ؟ ئەوەی هەمیشە جەستەی شوێنەواری لێدانەو مۆر بوەتەوە ؟ بەوە ئەڵێن هاوسەر ها ؟" .
" تۆ هیچ شتێک نازانیت تایهیۆنگ لەخۆتەوە قسەمەکە " بە توڕەیی ووتی کاتێک بۆکسێکی کێشا بە تایهیۆنگا .
" نەخێر من هەرگیز چیتر ئەوە قبوڵ ناکەم ، ئانا تاکە کەسە لە جین هیۆنگەوە بۆم ماوەتەوە هەرگیز ناهێڵم بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵ بکەیت تێگەشتی گەمژەی نەفام " تایهیۆنگ ووتی کاتێک بۆکسێکی کێشاو ئەوەی بەرامبەری بەردایەوە
دواتر تۆڵە و ئازاری چەند ساڵەی لە دڵی دەرکرد بە لێدانی ئەو کەسەی لەسەر زەویەکە کەوتوە تا ئەوکەسەی سەر زەویەکە توانای نەما دواتر تایهیۆنگ کاغەزێکی دەرهێناو بەو کەسەی ئیمزا کرد وەک ئەوەی خۆی ئەیەویست ، دواتر بانگی پۆلیسی کرد .بە بینینی حاڵی ئانا تایهیۆنگ هەستی بە دڵ شکانی خۆی کرد هەستی کرد ئەو بەڵێنەی بە جین هیۆنگی دابوو شکاندوویەتی فرمێسک لەچاوەکانی ئەهاتە خوارەوە ، لەکاتێکدا بە هەنگاوی نەرم بەرەو ڕووی ئەچوو ، ئانا بە بێهۆشی لە ئەرزەکە کەوتووە هەموو گیانی خوێن و شوێنی لێدانە .
تایهیۆنگ لەباوەشی گرت و بەخێرایی بەرەو نەخۆشخانەی برد ، دکتۆرەکان بەخێرایی ئانایان بەرەو ژووری پشکنین برد .
دوای چەند سەعاتێک لە پشکنین و چارەسەر کردنی ئانا دکتۆرەکان هاتنە دەرەوەو بۆ لای تایهیۆنگ
"دکتۆر ئانا چۆنە ؟ خۆ هیچ خراپی بەسەر نەهاتوە تکایە " تایهیۆنگ بە شڵەژاوی پرسی ." نەخێر سوپاس بۆ خوا تەنها زۆر بەخراپی لێی دراوە و دەستێکی شکاوە " دکتۆرەکە بەخەندەیەکی کز ووتی کاتێک بەرەو شوێنی خۆی ڕۆشت .
دواتر پەرستارەکە هاتە دەرەوە تایهیۆنگ بەخێرایی بەرەو لای ڕۆشت " خاتوو ئایە ئەتوانم بیبینم ؟" پرسی بە دڵتەنگی .
" بەڵێ بەڵام لە ئیستادا بێهۆشە " پەرستارەکە ووتی کاتێک بەخەندەیەکی غەمبارانە سەیری ئەو کوڕەی بەرامبەری کرد .
" کێشە نیە ئەمەوێ بیبینم " تایهیۆنگ ووتی .
" باشە بەدوام وەرە " پەرستارەکە ووتی کاتێک بەرەو ئەو ژوورە ڕۆشت کە ئانای لێ دانراوە کە گەشتنە ژوورەوە تایهیۆنگ لای ئانا دانیشت پەرستارەکەش ئەوێی جێهێشت .
تایهیۆنگ بە چاوی پڕ فرمێسکەوە سەیری ئانای ئەکرد هەموو ئەو ڕۆژە خۆشانە و یادەوەریانەی بیرکەوتەوە کە لەگەڵ ئانا و جین هیۆنگ و هاوڕێکانی تری بەسەریان ئەبرد .