کاتژمێر شەشی ئێوارەبوو کچەکە تازە لە کارەکەی هاتبوویەوە و لە ئۆتۆمبێلەکەی دابەزیبوو خەریکی کلیلەکانی ماڵەکەی بوو لە جانتاکەی دەرکرد و چووە ژوورەوە جانتا و چاکەتەکەی لەبەر کردەوەو لەنێو دۆڵابی جلەکانی دانا و ڕۆشتە ژوورەکەی تا لەویا جلەکانی بگۆڕێت و جلێکی ئاسوودەی ماڵەوە لەبەر بکات دواتر وەک هەمیشە ڕۆشتە چێشتخانە تا وەک هەموو کات خواردن بۆ خۆشەویستەکەی ئامادە بکات و مێزەکەی بۆ بڕازێنێتەوە .
دوای کاتژمێرێک لە ئامادەکردنی خواردن و ڕازاندنەوەی مێزەکە کچەکە ڕۆشتە ژوورەکەی و تۆزێک قژە درێژ و نەرمەکەی شانەکرد و مەیکەپێکی سادەی کرد و چاوەڕێی خۆشەویستەکەی کرد لەخوارەوە دواتر کاتژمێر بوو بە حەوت و نیوو دەرگاکە کرایەوە و کوڕێکی زۆر کەشخەو جوان کە قژێکی ڕەش و خاو لێوێکی پڕ و جەستەیەکی ناوەزەی هەبوو هاتە ژوورەوە هەرکە کچەکە کوڕەکەی بینی بەخێرایی بەرەو ڕووی ڕۆشت و بەتوندی لەباوەشی گرت بەڵام کوڕەکە تەنها بەنەرمی لەباوەشی گرت کچەکە بەهەندی وەرنەگرت چونکە خۆشەویستەکەی ماندوو بوو دواتر کچەکە باوەشەکەی پچڕاند و بەنەرمی ماچی لێوی خۆشەویستەکەی کرد .
" بەخێربێیتەوە ئەزیزم "
" سوپاست دەکەم شازادە ئێلیم "
دواتر بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشتن نانی ئێوارەیان خوارد پاشان ئێلی شتەکانی هەڵگرت و شتنی کوڕەکەش بەبێ دەنگی هەڵسا و ویستی بڕوات .
"بۆ کوێ ئەچیت جیمین ؟" ئێلی بە خەندەوە پرسی .
" ئەچم ئەخەوم " تۆزێک بە ساردی ووتی کە وای کرد ئێلی برۆکانی لێک بنێت بەڵام دوبارە گرنگی پێی نەدا گوتی ئەزیزەکەم ماندووە .
پاشان ئێلیش دوای تەواو کردنی کارەکانی ڕۆشت و لای جیمین پاڵی دایەوە وەک هەمیشە چاوەڕێی ئەکرد جیمین لە دواوە لەباوەشی بکات بەڵام ئەم شەو جیمین ئەو کارەی نەکرد ئێلی لەباوەش نەگرت
ئێلی بەدڵی شکاوەوە دووبارە بەخۆی ووت ماندووە جیمین تەنها ئەمڕۆ وایە دواتر خەوتبەیانی کاتێک ئێلی لەخەو هەڵسا بینی جێگاکەی تەنیشتی چۆڵە سەیری کاتژمێری کرد حەوت بوو پێی سەیر بوو جیمین هەرگیز بەم زووە و بێ نانی بەیانی نەڕۆشت بوو ، هەڵساو سەرەتا بەرەو گەرماوەکە ڕۆشت لەویا جیمینی نەبینی دواتر بەرەو چێشتخانەکە ڕۆشت لەویاش نەبوو دواتر بینی سویچی ئۆتۆمبێڵەکەی نەماوە بینی هەر بەڕاستی ڕۆشتوە ،ئێلی پرسیاری لەخۆی کرد کە ئەبێت چی بووبێت بۆچی جیمین ئاوا ڕەفتار ئەکات بەڵام دووبارە گوێی پێنەدا گوتی ئاساییە ماندوو بوو دوێنی دواتر ئەویش خۆی ئامادەکرد و بەرەو کارەکەی ڕۆشت .
پێنج ڕۆژ تێپەڕ بوو بەڵام جیمین هەر خراپتر ئەبوو
هەر ساردتر ئەبوو تەنانەت وای لێهات بوو جیمین ماچیشی نەئەکرد دڵی ئێلی وێران ببوو چوار شەو بوو خەو لەچاوی ئێلی نەکەوت بوو ئێلی بیری ئەکردەوەو ئەیوت ئاخر بۆچی ئێستا بۆچی دوای چوار ساڵ لە خۆشەویستیمان ؟ جیمین بۆچی لەناکاو ئاوا سارد بوویت لەگەڵم بۆچی چیتر خۆشمت ناوێ ؟ ئێلی ئەو چەند شەوە بەگریانەوە خەوی لێئەکەوت هێزی هیچی نەمابوو بەهۆی ساردی جیمین لەگەڵی .