هەموو کارێک سەرەتایەکی هەیە، سەرەتای هاتنە نێو ژیان بۆمن لە 17/8/2002 بوو، من لە خێزانێکی 4 کەسی لەدایک بووم بە هاتنی من بوون بە 5 کەس دایک و باوک و خوشکێکو برایەکم هەبوو، برایەکەم کاروان لە هەموومان گەورەتر بوو کەسایەتیەکی زۆر توڕەو توندی هەبوو بەڵام زۆر زیرەک بوو وەکوو باوکم وابوو ئێستاکەش وا ئەزانم باوکمە دوبارە لەدایک بۆتەوە، دوای ئەو خوشکەکەم شیرن ئەهات بەهەمان شێوە وەکوو براکەم کەسایەتیەکەی زۆر بەهێز بوو بەڵام کەسێکی نەرمو نیان بوو تاوەکوو توڕە ئەبوو دوای توڕە بوون دۆو دۆشاوی تێکەڵ ئەکرد، ئینجا من ئەهاتم واتا من بچووکی ماڵ بووم کەسایەتیەکی زۆر لاوازم هەبوو، دایکیشم بەهەمان شێوەی خوشکم ژنێکی نەرمو نیان بوو تاوەکوو توڕە ئەبوو دوای توڕەبوون بەر چاوی تاریک ئەبێت و کەس ناناسێت،
دوای لەدایک بوونی من تەواوی خێزانە گەورەکەم بە حوکمی ئەوەی ماڵی داپیرەم واتا دایکی باوکم عەشایەرن زۆر دڵیان خۆشبوو چوونکە وەکوو کوڕێک لەدایک بووم بۆیە لە گەورە بوونم بەردەوام دیاری و پارەیان پێ ئەدام تاوەکوو نزیکەی 10 ساڵیشم هەر من بچووکی خێزانە گەورەکەم بووم لەناو کوڕەکان بۆیە گرنگی زۆرم پێ ئەدرا، ماڵی ئێمە لەگەڵ ماڵی مامم جیران بوین ماڵی پورێکیشم نزیک بوو لێمان بۆیە بە بچووکی بەردەوام لەلای پورەکەم بووم کە ئەیکردە خوشکی باوکم، ئەوان نەیان ئەتوانی ببنە خاوەنی منداڵ بۆیە پورم منی وەکوو کوڕی خۆی دا ئەنا منیش لە بەیانی ئەچووم تاوەکوو ئێوارە لەوێ ئەبووم زۆرجار نانی بەیانیشم لەوێ ئەخوارد، کاتێک ئەهاتمەوە ماڵ پوورم پارەی پێ ئەدام زۆر دڵم بەو پارەیە خۆش ئەبوو هەر ئەوەش وای ئەکرد بەردەوام و بەردەوام حەزم بۆ لای ماڵی پورم زیاتر بکات، وە لە خێزانی دایکم یەک کوڕی خاڵم هەبوو لەگەڵ دوو کوڕی پوور دانەیەکیان دوو ساڵ لەمن گەورەتر بوو ئەوانەی تریش چوار ساڵ لەمن بچووک تر بوون،تاکە کەس کە هاوتەمەنی من بێت کوڕێکی دراوسێکەمان بوو لە قوتابخانەش هەر بەیەکەوە بوین، من زۆربەی کاتەکان لەگەڵ خۆم بە تەنیا یاریم ئەکرد کۆمەڵێک ئاژەڵی بوکەڵەم هەبوو لە مێشکی خۆم دارستانێکم درووست ئەکردو یاریم ئەکرد وە هەنێک جاریش کۆمەڵێک سەربازی بوکەڵەم هەبوو لە مێشکی خۆم شارێکی گەورەم درووست ئەکرد ئەوەی کەمن پێی سەرسامم ئەوەیە کە هەموو جارێکیش هەمان شارو هەمان کۆڵانم درووست ئەکرد بەبێ ئەوەی هیچ هەڵەیەک بکەم هەمووشی تەنها بە خەیاڵ..!
أنت تقرأ
ژووری خەیاڵی
Randomلە دوای 20 ساڵ لە ناخۆشی لە کۆتایدا توانیم تامی خۆشی بکەم بەڵام چۆن بەدەستم هێنا؟ لەم کتێبە دیدی ژیان لە پەنجەرەی چاوی خۆم دەخەمە ڕوو بۆیە هیچ سانسۆرێک لە نوسینی ئەم کتێبە بەکار ناهێنم تۆی خوێنەر ئەگەر بیرێکی قووڵت نیە تکایە خوێنەری ئەم کتێبە مەبە ...