سەرەتای پۆلی 7 بوو کاتێک مامۆستای کۆمەڵایەتی بە بیانوی قسەکردن لەپۆل کردمیە دەرەوە چوونکە هەمیشە لەماڵەوە دەم کوت(بێدەنگ) کرابووم توانای بەرگری کردنم لەخۆم نەبووم بەجۆرێک نەم دەتوانی بپرسم بۆچی من دەر ئەکەیت..؟
لەکاتی دەرکردنەکە من دەستم کرد بە گریان لەناو قوتابیەکان زۆر گاڵتەم پێ کرا ئەمەش وایکرد دووبارە وا هەست بکەم من لەگەڵ ئەوانەی تر جیاوازم ئەوان لەمن بەرز ترن من لەوان کەمترم ئەترسام لەماڵەوە بە دایبابم بڵێم چوونکە ئەگەر بە باوکمم بگوتایە توڕە ئەبوو براکەشم هەمیشە لەسەر شتی بچووک لێی ئەدام بەجۆرێک کە هەنێ جار لەهۆشخۆم ئەچووم لەکاتی لێدانەکە دایکیشم پشتی ئەوی بەرنەئەدا هەمیشە پێی ئەگووتم بێدەنگ بە با باوکت پێی نەزانێ دوایی توڕە ئەبێت منی داماو وام ئەزانی دایکم خەمی منیەتی بێ ئاگابووم لەوەی دایکم خاوەنی کەسایەتیەکی لاوازە تەنها دەیەوێت کێشەکان کۆتایی پێبێت گرنگ نیە بەچ شێوەو هۆکارێک بێت، هاوینی نێوان پۆلی 7 بۆ 8 لە فەیسبووک کچێکم ناسی تەمەنی 16 ساڵ بوو لەمن گەورەتر بوو بە حوکمی ئەوەی من لە بچوکیەوە گوێم گۆرانی کۆری ئەگرت سەرسام بووم بە کۆریەکان وە بڕوام بە کەسایەتی خۆم نەمابوو وام ئەزانی کەمن کەسێکی هەڵەم لەم ژیانە(وەک ئەوەی کە کۆمەڵێک هاوڕێ بچنە دەرەوە حەز نەکەن دانەیەک لەگەڵیان بێت ئەویش بەزۆر لەگەڵیان ئەچێت وام ئەزانی من ئەو کەسەم هاتومەتە ژیان هیچ کەسێکیش منی ناوێت) بۆیە گووتم من ناوم گیۆم ە دایکم کۆریە باوکم کوردە 16 ساڵیشم دووڕۆژ بەردەوام لە قسەکردن بووم لەگەڵ هانا یەکەم جارم بوو لە مۆبایل قسە لەگەڵ کچێک بکەم هاناش زۆر حەزی پێم ئەکرد دواتر براکەی زانیو پەیوەندییەکەمان کۆتایی هات، دوایی هانا درکم بەوە کرد کە خەڵکی زۆر کەسایەتی گیۆمیان خۆش ئەوێت ڕۆژێک لە فەیسبووک چاوم بە گرووپێک کەوت تایبەت بوو بە کەیپۆپ(گۆرانی کۆری) لەوێ کچێکم ناسی ناوی دیلان بوو تەمەنی زۆر لەمن گەورەتر بوو لە گوندێک دەژیا کردبووم بە مامۆستای خۆم بۆ ئەوەی فێری کۆریم بکات، من لەدوای هانا فێری ئەوە ببوم کە پێویستە فەیسبووکێکی ساختە درووست بکەم تا خەڵک باوەڕم پێبکات ئەوکاتە کوڕێکم ناسی ناوی سەرکەوت بوو لەگەڵ یەک زۆر هاوڕێ بوین هەمیشە لەگەڵی ئەچوومە دەرەوە لەگەڵ سەرکەوت ئەکاونتێکمان درووستکرد لە فەیسبووک بەناوی Song Gyom دواتر وام بە دیلان گوتبوو کە ناوم گیۆمە دایکو باوکم مردوون لەگەڵ خێزانێکی تر ئەژیم تاکە شت کە لەگەڵ دیلان درۆم نەکردبێت تەمەنم بوو دوای ماوەیەک دیلان چوو بۆ زانکۆی سۆران لە داخیلی ئەمایەوە بۆیە کەم ئەیتوانی بێتە خەت من هەموو پێنجشەمەیەک چاوەڕێی دیلان بوو کە ئەچوەوە ماڵ ئینجا ئەهاتە خەت دیلان گرووپ چاتێکی هەبوو خەڵکی فێری کۆری ئەکرد بەڵام من تاکە کەس بووم کە لە چاتی تایبەت فێری ئەکردم دوای ماوەیەک لەگەڵ دیلان قسەمان نەما کۆتا جار کە قسەم لەگەڵی کرد شوی کردبوو وابزانم مێردەکەشی بوو کە وەڵامی دامەوەو بلۆکی کردم، من بەبۆنەی ئەوەی شتی زۆرم لە دایبابم شاردۆتەوە درۆزنێکی زۆر لێهاتووم بۆیە قەت نەم هێشتوە ئەو کەسانەی قسەیان لەگەڵ دەکەم بە درۆکانم بزانن، کە بووم بە پۆلی 8 ماڵمان گواستەوە بۆ خانوێکی تازە لەوێ بۆ یەکەمین جار ژووری خۆمم هەبوو ئەمەش وای کرد چوونە دەرەوەم نەمێنێت بە جۆرێک تەنها بۆ مەکتەب لە ژوورەکەم ئەچوومە دەرەوە بەردەوام گلەیی ماڵەوەم ئەبیست کە ئەیان گووت لەماڵ ناچێتە دەرەوە بێئاگا بوون لەوەی هۆکاری سەرەکی ئەوان بوون بۆیەکەمین جار لە پۆلی 8 لە بیرکاری دەرنەچووم باوکم زۆر توڕە ببو بەس دایکم پێی گووتبو زۆر بێتاقەت بووە بەهۆی ئەوەی دەرنەچووە بەڵام وانەبوو من خۆم کە هاتمەوە لە ترسی باوکم لە ژورەوە خەوتم نەک لەبەر دەرنەچوونم بەڵام باوکم لەبەر قسەی دایکم هیچی نەگووت ئەو ڕۆژە بەفر باریبوو هەموومان چوینە سەربان یاریمان ئەکرد بە بەفر بۆمن تا ڕادەیەک نامۆ بوو کە لەگەڵ خێزانەکەم پێبکەنم چوونکە بۆ ماوەیەکی زۆر تێکەڵی بەو شێوەیەم نەمابوو لەگەڵیان پێشتریش تەنها قسەیان پێ ئەوتم پێکەنینم کەم بوو لەگەڵیان، بۆ دوەمین جار کچێکم ناسی کە زمانی کۆری بزانیت لە فەیسبووکەوە بەبۆنەی هاوڕێیەکم کە وا بڕیار بوو بەیەکەوە خۆمان فێری کۆری بکەین ئەو کچەم ناسی بە کچە پووری یەکتر بوون ناوی دییە لە سلێمانی ئەژیا دووساڵ لەمن گەورەتر بوو منیش وەکوو دیلان پێم گووت ناوم گیۆم ە دایک و باوکم مردوون لەلای خێزانێک ئەژیم بە بچووکیان بەخێویان کردووم چوونکە هەمیشە بەو شێوەیە منیان زۆر خۆش ئەویست گرنگیان پێ ئەدام هەم واشم ئەزانی کە خۆم کەسێکی لاوازم و ئاژەڵم کەس منی خۆشناوێت، کچێکی زۆر دڵگیر بوو تەواوی ڕۆژەکان بە چات قسەمان ئەکرد دوای ماوەیەک هەستم بۆ دییە جوڵا هەستم ئەکرد ئاشقی بوومە هەرچەندە زۆر دودڵ بووم لە گووتنی هەستەکانم چوونکە من ژیانێکی ساختەم درووست چۆن لە داهاتوو ئەتوانم بیکەم بە ژنی خۆم..؟
هەرچۆنێک بێت دوای ماوەیەک بە دییەم گووت بەڵام دییە ڕازی نەبوو لەدوای ئەو ڕۆژە قسەمان بەیەکەوە نەما منیش زۆر بیرم ئەکرد نەم ئەزانی چۆن قسەی لەگەڵ بکەم ئەچووم بە ئەکاونتێکی تر جنێوم پێی ئەیا بەس تا وەڵامم بداتەوە ئەویش ئەیزانی کە منم بەس خۆی گێژ ئەکرد من لەو بڕوایە دام کە دییە دەیزانی کەمن درۆم لەگەڵ کردووە ناوم گیۆم نیە وە دایکو باوکم نەمردوون..دوای ماوەیەک دییە نامەی بۆ ناردم پێی گووتم کە دەیەوێت قسەبکەین منیش وام ئەزانی ئیتر دییە دوژمنی منە چوونکە ڕازی نەبووە بە داوایەکەم بۆیە گووتم هیچ قسەیەکم نیە لەگەڵتا بیکەم بەڵام خۆزگە دەستم بشکابا بەس ئەو قسەیەم نەکردایە دواتر دییە بلۆکی کردم تاوەکوو ئەمرۆکەش دییە ونبوو ناتوانم بیدۆزمەوە،
کە بووم بە پۆلی 9 شەوێکیان لە فەیسبووک گەڕام بەدوای ناوی ئارام شەیدا هەرچی ئەکاونت هەبوو بەو ناوە نامەم بۆ ئەنارد
بۆم ئەنووسی:سڵاو ئەتوانی بێیتە کۆریا لەوێ دانیشتنێک بکەیت؟
چاوەڕێی ئەوە نەبووم یەکێک لەوانە ئارام شەیدای ڕاستی دەرچێت جوابی نامەکەی دامەوە پێی گووتم بۆچی کۆریا؟
منیش گووتم براکەم نەخۆشە حەزی لە دەنگی تۆیە.. ئیتر دەستم کرد بە درۆ کردن گووتم ناوم گیۆمە دایکم کۆریە باوکم کوردە..، چەند ڕۆژێک قسەمان کرد من خۆم وەک Lee Taemin ی گرووپی شاینی ناساند ئەشم گووت ئێمە کە ئەبینە هونەرمەند ناوی خۆمان ئەگۆڕین، ئەویش ناوێکی کوردی بۆ دانام گووتی ناوت ئەکەمە ئەرشەد منیش گووتم واتای چیە؟
گووتی:واتا بەحری هونەر دەریایەک پڕ لە هونەر
من لەو قسەیە بۆم دەرکەوت کە ئەو پیاوە بەڕاستی شەیدای هونەرە، چەند ڕۆژێک ئێمە قسەمان کرد ئەو ڕەقەمی خۆیشی پێدام دوایی ئەو بۆی دەرکەوت کەمن درۆ ئەکەم ئیتر وەڵامی نەدامەوە،ئەمەم بۆ هاوڕێیەکی مەکتەبم باس کرد گووتی درۆ ئەکەی چوونکە ئارام شەیدا لە بەرنامەیەک گووتی کە هیچ ئەکاونتێکی نیە..! منیش لە. کاتی هاتنەوە نامەکانو دەنگەکانم نیشان دا لێرەوە بۆمان دەرکەوت کە ئەوانەی لە تەلەفزیۆن قسە ئەکەن درۆی زۆر ئەکەن لە قسەکانیان تاوەکوو ژیانی نهێنیان بپارێزن بۆیە منیش باسی هەموو شتێک ناکەم لەسەر مامە ئارام تەنها هیوا دەخوازم ڕۆژێک بیبینمو داوای لێبکەم لێم خۆشبێت،
هاوینی پۆلی 9 بۆ 10 ئەوکاتە تازە خەڵک دەستی ئەکرد بە درووستکردنی میم و کۆمیدیا دوو گرووپ هەبون بەناوی دونیای کۆمیدی و دژە خەم بەڵام پۆستەکان لەم گرووپانە دوور لە بابەتی سێکسی بوون بۆیە گرووپێکی تریان دانا بە ناوی مەسکەت و کونجی من نازانم کەی و چۆن ئەم گرووپە دانرا بەڵام بیرمە ئادیمەنەکان ئەوکاتە ناوبانگێکی تایبەتیان هەبوو لەناو یوتوبەرەکان چوونکە یەکێکیان ناوی فعلی گەیمەر بوو ڤیدیۆی ئەوانەی دا ئەنا کە لە یوتوب ڤیدیۆیان ئەکرد گاڵتەی پێیان ئەکرد بەڕای من ئەوکاتە سەرەتای دەستپێکردنی بە مەزەکردنی خەڵک بوو، چوونکە من لە ژوورەوە گەورە ببوم دەموچاوێکی فریشتانەم هەبوو ئەمەش وای ئەکرد کە خەڵک بە کەسێکی غەریب و نەزان بمبینێت،لە مەسکەت و کونجیش فێری زۆڵیەتی(مانای ئەسڵی وشەکە کەسێکە کە لە باوکی جۆی نەبێت، بەڵام لەناو کورد بۆ کەسێک بەکار یەت کە قسەزان بێت و بە خەڵک ڕابوێرێ)بووم بۆیە من بە روخسار وەک فریشتە بووم بەڵام لە ناخەوە ئەمتوانی بە هەموو کەسێک ڕابوێرم بەڵام هەمیشە لەکاتی قسە کردن بێدەنگ بووم چوونکە ئەترسام ئێستاش نازانم لەچی ئەترسام..!
دوای ماوەیەک لەو گرووپە لێفتم کرد و گرووپێکم درووستکرد بۆ ژێرنووس کردنی گۆرانیەکانی کەیپۆپ بە ناوی Kuko subtitle لەوێ کچێکم ناسی بەهەمان شێوە ناوی دییە بوو، دییە بو بەیەکەم کچ کە من وەکوو خۆم بناسێت ناوی ڕاستی خۆم و تەمەنی خۆمم لای باس کرد دانسەرو ڕاپەرێکی زۆر باش بوو چەندین کەڤەری خۆی دانابوو، لە Instagram پەیجێکی هەبوو لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێکانی کەڤەری گۆرانییەکانیان ئەکرد، لەگەڵ دییە زۆر تێکەڵ بووم بەڵام براکەی چاتەکانی بینی بۆیە لەیەکی جیا کردینە هاوڕێیەتیمان کۆتایی هات.
![](https://img.wattpad.com/cover/283560097-288-k366026.jpg)
أنت تقرأ
ژووری خەیاڵی
De Todoلە دوای 20 ساڵ لە ناخۆشی لە کۆتایدا توانیم تامی خۆشی بکەم بەڵام چۆن بەدەستم هێنا؟ لەم کتێبە دیدی ژیان لە پەنجەرەی چاوی خۆم دەخەمە ڕوو بۆیە هیچ سانسۆرێک لە نوسینی ئەم کتێبە بەکار ناهێنم تۆی خوێنەر ئەگەر بیرێکی قووڵت نیە تکایە خوێنەری ئەم کتێبە مەبە ...