خۆڕاگری من بەرامبەر ڕۆیشتنی کەسەکان بەهێز تر ببو لە جاران بەڵام بەرامبەر ژووان هەمیشە لاواز بووە دوای نەمانی هاوڕێیەتی منو ژووان تەواوی ڕۆژەکان گوێم لە گۆرانی BAP Wake me up ئەگرتو خەمم ئەخوارد،دواتر بەرنامەی Amino م داونڵۆد کردەوە لەوێ زۆر بە کەمی تێکەڵی کوردەکان ئەبووم گرووپ چاتێکم هەبوو تەنها بە ئینگلیزی قسەمان ئەکرد هاورێکانیشم لەوێ زۆربەیان ئینگلیزی زمانی یەکەمیان بوو بە دەگمەن زمانی دوەمیان بوو ئەوەی کە زۆر دڵخۆشی ئەکردم ئەوەبوو کە کوردم لەگەڵ نەبوو چوونکە وەکو هەموو شوێنێک کوردەکان خەریکی مەلەف و هەڕەشە کردن بوون لەیەک، یەکێک لەو کەسانەی کە ناسیم کچێک بوو لە پۆڵەندا ئەژیا ناوی ئێڤە بوو لە تەمەنی خۆم بوو، لەگەڵ ئێڤە هەموو شەوێک کاتژمێر 11 بۆ 3 بەرەبەیان قسەمان ئەکرد، پووری ئێڤە شوقەیەکی هەبوو خۆی لە. پۆڵەندا نەمابوو بۆیە ئێڤە هەموو شەوێک لەو شوقەیە قسەی لەگەڵ ئەکردم ئەوەی زۆر دڵخۆشی ئەکردم ئەوەبوو کە ئەمتوانی قسەی دڵمی لەلا بکەم، منو ئێڤە بە ئینگلیزی قسەمان ئەکرد سەرەتا زۆر خراپ بوین لە قسە کردن بەڵام دواتر ڕاهاتین، زۆربەی شەوەکان ئێڤە سەرخۆش بوو بۆیە کە دەردە دڵم بۆ ئەکرد دەستی ئەکرد بە گریان وە زۆر کاتیش هەستی ئەجووڵا ئەیویست لەگەڵ من دەستپەڕ بکات بەڵام من ئەو ماوەیەی ئێڤەم ناسی زۆر لە خودا نزیک بووم نەم ئەویست لەگەڵی بکەم بۆیە ڕەتم ئەکردەوە،
جارێک گووتم: دەستپەڕ خراپە تووشی کێشەت ئەکات وە خودا پێی ناخۆشە
کەچی ئەو هەمیشە دژی من قسەی ئەکردە دڵی خۆمدا گووتم ئەیەوێت من بخەڵەتێنێ بۆیە وا ئەڵێ،
دواتر ئێڤە هەندێک قسەی بۆ کردم
گووتی:هەموو کەسێک دەستپەڕ ئەکات زۆر ئاسایە ئەگەر بشیکەیت ئێمە لە ئەوروپا سێکس ئەکەین ئەگەر کەپڵمان هەبێت ئەگینا دەستپەڕ ئەکەین چوونکە وەکو خواردنی وایە کە برسیتە ناتوانی نەیخۆیت
منیش گووتم:کەواتە بۆچی لەدوای دەستپەڕ غەمبار ئەبم و پەشیمان ئەبمەوە بەڵام لەدوای نان خواردن وانیم؟
بە پێکەنینەوە گووتی:بۆچی لەدوای دەستپەڕ غەمبار ئەبیت..؟
لەدوای ئەم قسەیەوە بۆم دەرکەوت کە زۆربەمان تووشی حاڵەتێکی سەقەتی دەروونی هاتوین ئەویش لەدوای دەستپەڕ لەشوێن ئەوەی دڵخۆش بینو چێژ لە هەستەکان ببینین، بێتاقەت ئەبینو پەشیمان ئەبینەوە ئەمەش هۆکارە بۆ دووبارە کردنەوەی دەستپەرەکە بەردەوام و بەردەوام چوونکە هەرگیز ناگەینە ئاستێکی باڵا لە چێژ وەگرتنی سێکسی
وەهەروەها گووتی کەسانی سەروو 18 ساڵ تێکەڵ نابن لەگەڵ کەسانی خوار 18 ساڵ من ئەو یاسایەم زۆر بەدڵ بوە چوونکە دایکو باوک ناتوانن منداڵەکانیان بشکێنەوە لە تەمەنێکی بچووک ئەوەی زیاتر دڵی خۆش کردم کە گووتی لە قوتابخانە تاقی ئەکرێینەوە بۆ ئەوەی بزانن دایبابمان کێشەی پەروەردەکردنی ئێمەیان هەبووە یان نا..!!
یەکێک لە تاقی کردنەوەکانی باس کرد کە بۆ منداڵەکان ئەکرێت، مامۆستاکان دەستی خۆیان بەرز ئەکەنەوە وەکوو ئەوەی شەقێک لەو منداڵە بدەن ئەگەر منداڵەکە چاوی داخست یان سەری خۆی جوڵاند ئەوە واتا لە ماڵەوە لێی ئەدرێت و تووشی هەڕەشە بووە،
شەوانە بەردەوام ئێڤە قسەی بۆ ئەکردم قسەکانی زۆربەی جار مێشکی ئەجوڵاندم زۆربەی جاریش زۆر گێژانە بوون بەڵام بەپێی کات بۆم دەر ئەکەوت کە ئەو قسانەی گێژانە بوون زۆربەی ڕاستبوون..!!
من دووەم ساڵی پۆلی 12ەم تەواو کردو تا ئەهات بەردەوام نزیکتر ئەبمەوە لە کۆمەڵگای ئەوروپی، ئەوەی کە زۆر پێی سەرسام بووم لەو خەڵکە ئەوەبوو ئەگەر کەسێک یەکتری بشکێنێتەوە هەموویان پشتی تێ ئەکەنو قسەی لەگەڵ ناکەن پێچەوانەی کوردستان خەڵکەکە هەمیشە لەگەڵ ئەو کەسانەیە کە خەڵکی تر ئەشکێنەوە، بەهۆی نەچوونە دەرەوەم لە ماڵ و زۆر تێکەڵبوونی کۆمەڵگەی ئەوروپی من بە تەواوی لە کۆمەڵگەی کوردی دابڕابووم دوای دەستپێکردنی ئیمتیحان و نزیک بونەوە لە خەڵکی دەرەوە تووشی شۆکێک بووم کە بۆچی ئەم خەڵکە وان...؟
مناڵم ئەبینی جنێوی بە گەورە ئەدا گەورەکە بە شەق تێی ئەکەوت
گەورەم ئەبینی جنێوی بە خۆی ئەدایەوە
کۆمەڵگایەکم بینی دابڕابوون لە هەموو بەهایەکی ئەخلاقی..!
بۆمن زۆر زەحمەت دوای ئەو دوو ساڵە لە کوردستان بژیم هەرچەندە ئێڤە زۆر هەوڵی ئەدا بمباتە لای خۆی بەڵام من قبوڵم ناکرد دوایی بەهۆی ئیشکردنی ئێڤە و نزیک بونەوەی ئیمتیحانی من کاتمان نەما قسە لەگەڵ یەکتری بکەین و هاوڕێیەتیە کەمان سارد بویەوە، دووەم ساڵم لە پۆلی 12 دوو دەرس دەرنەچووم بۆیە کردم بە دوو بابەتی (ئەگەر لە پۆلی 12 دوو دەرست بمێنێت ئەتوانی ساڵی داهاتوو تەنها ئەو دو دەرسە ئیمتیحان بکەیت دەرەجەی دەرسەکانی ساڵی پێشوترت ئەمێنێت) وە بۆ سێیەم جار دەستم کرد بە ئیش کردن لە دوکانێکی لەنگەی ئەوروپی، ئیشکردنو قەلەقی دوکانەکە بۆمن زۆر زەحمەت بوو بەڵام زۆر پێی دڵخۆش بووم چوونکە باوکم وازی لێ هێنامو ئیتر شەڕی لەگەڵ نە ئەکردم بەڵام تاکە کێشەم ئەوەبوو ئیتر تێکەڵ بە کەسانێک ئەبم بە بیرکردنەوەو باوەڕمان جیاوازە..!!
دوای ماوەیەک من ئیشم جێهێشت چوونکە خاوەن دوکانەکە لەگەڵم خراپ بوو دواتر ئەو پارەیەی کە وەرم گرت هیچم بۆ نەمایەوە هەموویم لە دکتۆر خەرج کرد جگە لە50000 چوونکە ئازارێک لە سکم پەیا بوو وە لەکاتی نەخۆش بوونەکە خاوەن دوکانەکە ناچاری ئەکردم بچمە دوکان، جار جارە لە Amino تێکەڵی کوردەکان ئەبووم بەڵام زۆر بە کەمی چوونکە کەسانی باشیان هەبوو کچێکم ئەناسی ناوی نێگرز بوو بیرکردنەوەی منو ئەو لەگەڵ یەکتری زۆر ئەگونجا بۆیە هاوڕێیەکی باشبوو بۆم، دوای ماوەیەک واز هێنان لەم ئیشە چوومە دوکانێکی تر بەڵام ڕۆژانە تەنها یەک دان(نێوەڕۆ-بەیانی) ئەچوومە دوکانەکە دواتر بەهۆی نزیک بونەوەی تاقیکردنەوە ئەویشم جێهێشت وە پارەکەم دا بە خولێکی بیرکاری، بێگومان باوکم زۆر تووڕە بوو بەوەی کە وازم لە ئیش هێناوە هاتە ژورەکەمو
گووتی:چەند ساڵە ئەخوێنی
گووتم:13 ساڵ
گووتی:چەند پارەت لێ وەر گرتوە
گووتم:هیچم وەرنەگرتووە بەڵام ئەگەر تەواوی بکەم زۆر لەوە زیاتر وەر ئەگرم کە ئێستا وەری ئەگرم
دەستی کرد بە قسەی بێماناو منیش هەر وەڵامم ئەدایەوەو تا لە کۆتایی قسەم پێ نەهێشت ئەویش
زۆر بە ڕقەوە گووتی:ناتنێرم بۆ زانکۆ.
![](https://img.wattpad.com/cover/283560097-288-k366026.jpg)
أنت تقرأ
ژووری خەیاڵی
Diversosلە دوای 20 ساڵ لە ناخۆشی لە کۆتایدا توانیم تامی خۆشی بکەم بەڵام چۆن بەدەستم هێنا؟ لەم کتێبە دیدی ژیان لە پەنجەرەی چاوی خۆم دەخەمە ڕوو بۆیە هیچ سانسۆرێک لە نوسینی ئەم کتێبە بەکار ناهێنم تۆی خوێنەر ئەگەر بیرێکی قووڵت نیە تکایە خوێنەری ئەم کتێبە مەبە ...