بەهۆی ئەوەی زۆر سەیری کەیپۆپم ئەکرد حەزێکی زۆرم بۆ گۆرانی گووتن هەبوو، هەموو جارێک لە گوێم لە گۆرانی ئەگرت لەسەر جێگاکەم پاڵ ئەکەوتم وچاوم دا ئەخست وە لە مێشکم لە ڤیستیڤاڵی کۆری خۆم ئەو گۆرانیە ئەڵێم بەڵام دوای ماوەیەک حەزەکەم لە گۆرانی گوتنەوە گۆڕا بۆ راپ گووتن بەڵام من وەک چۆن گاڵتەم پێ ئەکرا کە ناشرینم بەهەمان شێوە گاڵتە بە دەنگم ئەکرا کە ناخۆشە، جارێکیان لە دیسکۆرد ی مامە قالە بووم. کەسێک لەوێبوو بەناوی رەحیم بێ رەحم منی بردە سێرڤەرێک کە بەشێکیان یوتوبەری بەناوبانگ بوون وەکوو (زاموا-ئەحمەد کاراتی-لازۆ..) لەوێ گاڵتەی زۆریان پێکردم تەنانەت دەستیان کرد بە جنێو دان و شارچێتی کردن من یەک شت شۆکی کردبووم کە بە بچووکی زاموا یوتوبەری دڵخوازم بوو کەچی ئێستا ئەویش گاڵتەم پێئەکات،دڵنیام لەوەی من یەکەم کەس نەبوومە لەو سێرڤەرە کە ئەوەی بەرامبەر بکرێت دڵنیام لەوەی چەندین کەسی تریش ئەوەیان بەرامبەر کردوە، بۆ بەیانیەکەی نامەم بۆ رەحیم بێ رەحم ناردەوە
گووتم:کاک رەحیم دەمەوێت باسی شتێک بکەم بەر لەمن یەکێکی تر لە سێرڤەرەکەتانە هەبوو ئەزانم ئێوە خەڵک ئەکەن بە مەزە جا یەکێک لەوانە ئادمینی گرووپی مەلها یە ئیتر منیش لەوێ ئەندام بووم نەم زانی ئەوانە وا لەمن ئەکەن داوایان کرد رەسمی خۆم بنێرم منیش ناردم رەسمی منیان ئیدێت ئەکرد ئیتر منیش هاتمە دیسکۆرد جەوم نەبوو تۆم بینی قسەمان کرد دوای منت ئاد کردە ئەو سێرڤەرە منیش بۆ ئەوەی ئەوان هیچ لەو رەسمانە نەکەن هەموو شتێکم ریکۆرد کردوە بۆ ئەوانم نارد جا ئەوان رەسمو شتیان بڵاو نەکردەوە دوای تۆ باسی هاورێت کرد من ئەوانەم بە هاورێی خۆم ئەزانی بۆیە ئێستا ئەزانم رۆژێک لەوانەیە هەمان شتی ئێوە لەگەڵ من بکەن ئیتر ئەوە هەموو شتێک بوو خوات لەگەڵ(بێگومان درۆم ئەکرد سەبارەت بە مەلها تەنها ئەمویست تۆڵەی خۆمیان لێ بکەمەوە)
رەحیم بێ رەحم:دینۆ گیان بەخوا یەک شت تێناگەم وەرە ئێرە لە جەنەراڵ ڤۆیس(وەکوو تەلەفۆن کردن وایە) قسە ئەکەین
منیش گووتم نایەمەوە دواتر خۆمم ئاشکرا کردوە گووتم گاڵتە ئەکەم ئیتر دەستی کرد بە هەڕەشە کردن منیش وازم لێی هێنا، بەڵام دوای ئەو ڕۆژە کاریگەری زۆرم لەسەر بەجێما، وە هەروەها شەرمێکی زۆرم لە خێزانەکەم ئەکرد بۆیە خەونەکەم وەک ڕاپەر لەیاد کرد، یەکەم ساڵی پۆلی 12ەم دەستی پێکرد وەکوو هەمیشە قوتابیەکی تەمەڵ بووم بەڵام زۆر ئاقڵ بووم، لە Instagram پەیجێکم دانا بۆ زانیاری دەربارەی گرووپی SHINee وە هەروەها پەیجێکی تریش دوای پەیجەکەی من دانرا بۆ دانانی هەواڵ دەربارەی SHINee، دوای ئەوەی چەند پۆستێکم کرد کچێک نامەی بۆ ناردم ناوی یێریڤان بوو پەیجەکەم دا پێی خۆشم لە ئادمینی دەرچووم کچێکی زیرەک بوو بەباشی خزمەتی پەیجەکەی ئەکرد، دوای ماوەیەک ئادی گرووپ چاتێکی کردم تایبەت بوو بەوانەی هەواداری گرووپی SHINeeن لەوێ کوڕێکی تری لێبوو ناوی ژیار بوو تەنها منو ئەو لەناو 12 کەسا کوڕ بوین ئەویش کەپڵی هەبوو خۆیو کەپڵەکەی ئادمینی پەیجەکەی تر بوون کە باسم کرد هەواڵیان دا ئەنا، منیش لەوێ هەر ئەمووت قورگم ئەیەشێت چوونکە ڕاهێنانم کردوە بۆ ڕاپ بەڵام درۆم ئەکرد چوونکە نە ئەمزانی ڕاهێنان کردن چۆنە وە لە ماڵەوەش ئەترسام بەڵام ئەمگووت ئەگەر ڕۆژێک دامنا ئەوانە ئەبنە هەواداری من، دوای ماوەیەک کچێک لە سناپ ئادی کردم منیش وام زانی هاوڕێیەکی ترمە بە ناوی شارا بەڵام ئەو نەبوو ناوی ژوان بوو دوای قسەکردن لەگەڵی یەکترمان ناسی بەلامەوە سەیر بوو بۆچی کچێک ئادم ئەکات..!
دواتر پێی گووتم کە سانا (ئەوەی لە یوتوب ناسیم) منی ناردوە تاوەکوو هەواڵت بزانم من شۆک بووم چوونکە بۆم دەرکەوت سانا دوای ئەو چەند ساڵە هەر ئاشقی منە، دواتر لەگەڵ ژوان بووم بە هاوڕێیەکی زۆر نزیک دواتر ڕۆژی مردنی جۆنگهیۆن(ئەندامێکی گرووپی شاینی بوو) نزیک بوو منیش ئەمویست ببم بە یەکەم کەس لە جیهان لە راپێکی بۆ بنووسم بەڵام لەبەر شەرم و ترس نەم ئەکرد، ڕۆژی مردنی جۆنگهیۆن هات کە بۆ ژوانم باس کرد حەزەکەم ئەو کارە بکەم ژوان زۆری لێ کردم کە بیکەم بەختی من ئەو ڕۆژە کەس لەماڵ نەبوو منیش دەستم کرد بە نوسینی ڕاپەکە نووسیمزۆر خەم خوارد تا خەوم لێ بکەوێت تۆم لەیاد بچێت
هەوڵم دا چەقۆ بخەمە سەر دڵم تا ئەو کابوسە لە مێشکم دەربچێت
دەڵێن کات چارەسەری دەکات بە نەفرەت بێت دەمەوێت کات بوەستێنم
چوونکە ئەگەر وانەکەم لەوانەیە دەرونی خۆم بروخێنم
بۆیە کاتژمێر 4 بەیانی لەسەر جێگاکەم هەڵدەستم بیر لە خۆکوشتن دەکەمەوە
بەڵام نەم توانی...
لەبەر چەند هۆکارێک پێویست بوو ئەوەی لەناو مێشکم دایە بینوسمەوە
جۆنگهیۆن خۆی کوشت ئەی ئایدۆڵەکانی تر بۆ؟
بە نەفرەت بی تۆ هەر بەدوای پاڕە بڕۆ
تاوانی خۆکوشتن بخە پاڵی بۆ ناوبانگی کۆمپانیاکەت
لەبەر پارەی نەفرەتی دوربیت لە دایکو باوکە پیرەکەت
پارەیان بۆچیە سوودی تەنیا بۆ سۆزانیەکە
گووتیان خۆت ئەوەت لەگەڵ خۆتدا کرد چ تڕاژدیەکە
بیستو پێنجی دووهەزارو هەشت بوو کاتێک ئەستێرەکان بە توندی درەوشانەوە
وەک سەگ لە دژیان بووی تا خوێنت لە قورگی یەکێکیان هێناوە
ئەستێرە بۆ ئەکری لە کاتێکدا خۆت مانگت هەیە
روناکی ئاسمانە تاریکەکەت لەدەستی کامە گرووپ دایە
لاشەیەکی بەستو دڵێکی وەستاو
خوشکە بگە بە فریام خەریکا خەم دڵم دەرەکا
ئێستا من چی بکەم بەرەو کوێ بڕۆم
ئەمرۆ بۆ هەر کوێ بچم روخسارت لەوێ ئەبینم
ئێستا منیش هەمان رێگا ئەگرمە بەر بۆ سەرکەوتنم
هیوادارم ئەمڕۆ نەم خنکێنی خەمەکان وەک پەت
لە کۆتایی دا دەڵێم نەفرەت لە کۆمپانیاکەتوە بۆ شەوەکەش کە بە تەنیا بووم ڕاپەکەم ریکۆرد کرد، دواتر بۆ ژوانم نارد زۆر بەدڵی بوو وە پێی گووتم کەمن گێژم تاوەکوو ئێستاکە راپم نەوتوە، ژووان هەمیشە پشتگیری ئەکردم وەکوو مەریەم بوو پێی ئەگووتم کەمن جوانم وە دەنگم خۆشە منیش لەو کاتەدا زۆر پێویستم بە یەکێک بوو ئەو قسانەم بۆ بکات خۆشبەختانە خودا ژوانی بۆ ناردم، دواتر ژوان بە ستریک راپەکەی منی بۆ هاوڕێکانی نارد هەموویان بەدڵیان بوو بە تایبەت سانا، منیش پەیجێکم درووست کردن بەناوی DShine5
D:Dino-Dana
Shine=ناوی شاینی لە وشەی شاینەوە وەرگیرابوو بۆیە منیش وشە ئەسڵیەکەم دانا
5=گرووپی شاینی لە پێنج ئەندام پێک هاتبوو
دواتر بڵاوم کردەوە پشتگیری زۆرم بۆهات بەتایبەت هاوڕێکانی ژووانو گرووپ چاتی شاۆوڵەکان(ناوی هەوادارانی گرووپی شاینیە) دواتر من 2 ڕاپی تریشم ئەپڵۆد کرد. دانەیەک دەربارەی ژیانی خۆم دانەیەک گوتنەوەی ڕاپێکی کوردی بوو بەناوی Azar RPK ayganj بەڵام بەهۆی کۆپی رایتەوە ئیتر لای خەڵک دەرناکەوێت تەنها خۆم ئەتوانم بیبینم
دواتر بەهۆی دەست پێکردنی کەرەنتینە من نەم ئەتوانی چیتر راپ ریکۆرد بکەم چوونکە خێزانەکەم هەمووی لە ماڵەوە بوون، ئەمەش بۆمن زۆر ناخۆش بوو چوونکە هەم ترسم لێیان هەبوو هەمیش خێزانەکەم توڕەیی خۆیان بەسەر مندا ئەڕشت بەڵام تاکە شت کەمنی دڵخۆش کردبوو ژوان بوو چوونکە گوێی بۆ قسەکانم ئەگرت و منیش بەدڵی خۆم ئەگریامو قسەم بۆی ئەکرد وەمن ژووانم وەکوو کچی خۆم ئەبینی هەمیشە ئەمگووت تۆو پەمۆ کچی منن،لەگەڵ ژوان بەردەوام بووین لە هاوڕێیەتی دواتر هەنێک کێشە کەوتە نێوانمان ئیتر هاوڕێیەتیمان کۆتایی پێهات وە من ئێستاکە تەنها خاوەنی یەک کچم ئەویش پەمۆیە.
أنت تقرأ
ژووری خەیاڵی
Randomلە دوای 20 ساڵ لە ناخۆشی لە کۆتایدا توانیم تامی خۆشی بکەم بەڵام چۆن بەدەستم هێنا؟ لەم کتێبە دیدی ژیان لە پەنجەرەی چاوی خۆم دەخەمە ڕوو بۆیە هیچ سانسۆرێک لە نوسینی ئەم کتێبە بەکار ناهێنم تۆی خوێنەر ئەگەر بیرێکی قووڵت نیە تکایە خوێنەری ئەم کتێبە مەبە ...