دوای ئەوەی فۆڕمی پەیمانگای نۆبڵمم پڕکردەوە پێویست بوو چەند مانگێک چاوەڕێ بکەم تاوەکو ناوەکان بێنەوە،کچێک لە سناپ بەرنامەیەکی پێ ناساندم بە ناوی YeeTalk منیش دامبەزاند بەرنامەکە بۆ فێربوونی زمانبوو بەڵام کوردی زۆر لێبوو کە تەنها بۆ قسەکردن بەکاریان ئەهێنا، منیش دوای ماوەیەک بە سارانگم گووت دایبەزێنە ئەچینە ئەوێ (ئەمەویست لەوێ فێری قسەکردن ببمەوە بە کوردی)
هەمیشە گوێم. لەوەببو کە ئەیان وت ئەگەر ئەتەوێت کەسێک چاوی بکرێتەوە بیخە کۆڵانو فێری فعلی قۆڕی بکە منیش گوتم با تاقی بکەمەوە بۆیە لەگەڵ سارانگ لە YeeTalk منداڵەکانی لێ دەرچێت ئەوانەی تر بە هەمویانمان ڕا ئەبوارد، بەشێکی کەمیان منیان ئەناسیەوە بەڵام من خێرا شتەکانم بۆ ڕون ئەکردنەوە کە بۆچی ئەو کارانە ئەکەم، لەگەڵ سارانگ لە ڕووم بووم کچێک هاتە ئەوێ ناوی سنۆو بوو ئێمەش خۆمان کردە منداڵ گوتمان 12-13 ساڵین ویستی پێمان ڕا بوێرێت بەڵام ئێمە سنۆومان زۆر توڕە کرد تا لە دەمی دەرچوو جنێوی دا، ئێمەش ئەچووینە هەر ڕومێک ئەمان وت سنۆو جنێوی دا سنۆو جنێوی دا ئیتر هەموو YeeTalk تێگەیشت کە سنۆو جنێوی داوە، ڕۆژێک سنۆو ئێمەی بینی لە ڕومێک خەریک بوو شێتەبوو لەدەستمان ئەوەندە توڕە ببوو بەڵام یەکێک بانگی کردو ڕۆیشت ئیتر نەهاتەوە YeeTalk، شەوێک لەگەڵ سارانگ چوینە ڕومێک بینیمان کارێزە وشک لەوێیە وەکو جاران ویستی قسەم پێ بڵێ بەڵام من زوو ڕۆیشتم دواتر لەگەڵ سارانگ ڕوممان کردەوە دەستمان کرد بە ڕابواردن بەو خەوڵکە ئیتر ئەویش ناوە ناوە ئەهاتە لامان بەو شێوەیە لەگەڵ کارێزە وشک بوومە هاوڕێ چیتر شەڕو قسەی ناخۆش لە نێوانمان نەما، لەوێ کوڕێک هەبوو ناوی توپاک بوو هاوڕێی کارێزە وشک بوو وە هاوڕێی منیش بوو شەوێک بەر لەوەی لەگەڵ کارێزە ببینە هاوڕێ چوومە ڕومی ئەو گووتی لە بێتاقەت ئەبم بە شەوان منیش چومە مایک و گووتم ئەگەر تەنها شەوان وایت بۆچی ناچیت فەحسی خۆت بکەیت؟ دواتر ناوی هەنێک فەحسم پێ وت ئیتر وتی منو تۆ پێشتر شەڕمان کردبوو تۆ جنێوی پێیام بەڵام من دڵنیابووم لەوەی تا ئەو دەقەیە لە قسەم. لەگەڵی ئەکرد جنێوم بە کەس نەدابوو چوونکە هەمیشە ڕقم لە جنێو دان بوو...،ئیتر لەو قسانە بووین لەگەڵ ئەویش بووم بە هاوڕێ، شەوانە منو سارانگ و کارێزە وشک و توپاک ڕوممان ئەکردەوە لەوێ کوڕێک هەبوو ناوی ئیان بوو خەڵکی هەولێر بوو کچی ئەکردە هاوڕێیو دواتر رەسمی پێ ئەنارد و هەڕەشەی لێ ئەکرد
منو توپاکیش بوین بە شێخ و مەلا یەخەی ئەو ئیانەمان گرت لە هەر کوێ بوایە ئەچوینە ئەو ڕومەو ئاشکرامان ئەکرد کە بەتەمای چیە جا دوایش پێمان ڕا ئەبوارد، ئەو شتانە هەر وا بەردەوام بوو تا ئیان وای لێ هات لە هەرکوێ ئێمەی دیبا یەکسەر ڕای ئەکرد بەڵام. ئەوەی زۆر باشبوو ئەوەبوو کە چەند کچێکمان ڕزگار کرد لەدەستی ئەو کوڕە...
کوڕێکی تر هەبوو ناوی ڕۆڤان بوو هاوڕێی ئیان بوو هەمان کارو ئیشی ئەوی ئەکرد بەڵام ڕۆڤان تۆزێک گێژ بوو سارانگی هاوڕێم خۆی کرد بە کەپڵیو رەسمی خێرا پێنارد، شەوێک لەگەڵ سارانگ لە ڕوم بون ڕۆڤان خەوی لێکەوت بیری چوبوو مایکی دابخات دوای ماوەیەک بیرۆکەیەک هاتە مێشکم، ئەچوینە هەر شوێنێ ئەمان وت ڕۆڤان تری کردوە لە ڕووم تا وای لێهات وەکوو بابەتەکەی سنۆو هەموو YeeTalk تێگەیشت بەڵام ئەو کوڕە ئەوەنە گێژ بوو هەر لەسەر ئیشەکانی بەردەوام ئەبوو بەڵام ئێمە نەمان ئە هێشت هیچ لە کچەکان تووشی کێشە ببن،کچێک جار جارە ئەهاتە لامان ناوی سروە بوو من بەڕاستی ئاشقی بووم بۆ ماوەیەکی کەمیش بوین بە کەپڵ شەوی یەکەم نەخەوتم لە خۆشیا تا بەیانی کاتژمێر 6 بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵی کرد بەڵام جێی هێشتم هەرچۆنێک بێت خەڵک کاتێک زۆر من ئەناسێت یان تەواو منی بەدڵ ئەبێت یان لێم دوور ئەکەوێتەوە، دوای ماوەیەک YeeTalk سێرڤەری وەستا بەداخەوە دووبارە کۆمەڵێک کەسی خۆشەویست ئیتر لەوێ لێم ون بوون چونکە تەنها لەوێ یەکمان ئەناسی..
شەوێک خوشکەکەم بانگی کردم کە ناوی پەیمانگا و زانلۆ ئەهلیەکان هاتۆتەوە منیش سەیرم کرد هیمنی تیا نەبوو ئەمەش زۆر بێتاقەتی کردم گووتم ئیتر نابم بە پەرستار چەند جارێک تەلەفۆنم بۆ پەیمانگا کرد کەچی جوابیان نەدایەوە، دواتر ویستم بچمە پایتەخت بەشی سڕکردن ڕۆژێک بەر لەوەی بڕۆم تەلەفۆنیان کرد گوتیان ناوت هاتۆتەوە لە پەرستاری منیش زۆر دڵم خۆشبوو بە پەلە خۆمو باوکم چوین داوای هانێ شتیان کرد بۆمان بردن،
بەڵام ئەوەی لەلای من جێگەی نیگەرانی بوو پارە بوو چوونکە باوکم خۆی پارەی لەمن ئەبرد ئێستا چۆن پارە ئەدا بەمن خۆی دژی بەردەوامی من بوو لە خوێندن ئێستاکە چۆن ئەمنێرێتە خوێندن..؟!
أنت تقرأ
ژووری خەیاڵی
Rastgeleلە دوای 20 ساڵ لە ناخۆشی لە کۆتایدا توانیم تامی خۆشی بکەم بەڵام چۆن بەدەستم هێنا؟ لەم کتێبە دیدی ژیان لە پەنجەرەی چاوی خۆم دەخەمە ڕوو بۆیە هیچ سانسۆرێک لە نوسینی ئەم کتێبە بەکار ناهێنم تۆی خوێنەر ئەگەر بیرێکی قووڵت نیە تکایە خوێنەری ئەم کتێبە مەبە ...