دوای ئەوەی پۆلی 10ەم تەواو کرد شەوێک نامەم بۆ کچێک نارد لە فەیسبووک بۆ ئەوەی خۆمی لێ نزیک بکەمەوە
لەخۆمەوە گووتم:هاییـ چۆنیی؟ ببورە بێزارت ئەکەم بەس خواردنم درووستکردوە ئێستاکە ڕژاوە چیبکەم چۆن پاکی بکەمەوە سبەی دایکم بیبینێت ئەم بکوژێت کککک
ئەویش دەستی کرد بە قسە کردن ئیتر منیش وەکوو هەمیشە ئەمزانی چۆن خۆم لە کچێک نزیک بکەمەوە دەستم کرد بە باس کردنی باوکم کە خراپە لەگەڵم، کچەکان لە تەمەنی 14 تاوەکوو 18 ساڵی زۆر بە ئاسانی ئەخەڵەتێن چوونکە هەستیان زۆر ناسک ئەبێت و پێویستیان بە گرنگی پێدانە چوونکە لە ماڵەوە زۆر لەگەڵیان توندن ناچارن لەگەڵ کەسانی بێگانە ئەو گرنگی پێدانە بەدەست بهێنن، دوای قسە کردن دەستمان کرد بە یەکتر ناسین
سنور گووتی:خەڵکی هەولێرم وە هاوتەمەنی خۆم بوو
من هیچ درۆیەکم لەگەڵ سنوور نەکرد سەبارەت بە ناوم و تەمەنم، بەڵام ئەوەشم ئەزانی کە سنوور درۆی زۆر ئەکرد یەکێک لەوانە ئەوەبوو کە دەیگوت ئامۆزاکەم کەپڵمە وە هەموو ڕۆژێک لێم ئەدات، من ئەمزانی کە درۆ ئەکات چوونکە خۆم پێشتر درۆی وام زۆر کردبوو بەڵام نەم ئەویست پێی بڵێم چوونکە ئەوم بە پلەیەکی بەرزتر لەخۆم ئەبینی، دوای ماوەیەک لەگەڵ سنوور قسەم نەما، بەر لە چەند ساڵێک کوڕێکم ئەناسی لە فەیسبووک بۆ ماوەیەکی زۆر کەم بوین بە هاوڕێ حەفتەیەک کەمتر بوو دواتر کوڕەکە لەخەت نەما تا چەند ساڵێک دوایی کە هاتەوە خەت هەڕەشەی لە هەموو ئەو کەسانە ئەکرد کە هەواداری کەیپۆپ بوون جگە لەمن،منیش پێشتر لەگەڵ هەندێک کەس هاوڕێ بووم وەکوو کریشنا کە لە Kuko subtitle لەگەڵمان بوو وە کاروان کە ئادمینی گرووپێک بوو تایبەت بە میوزیک، ڕقێکی زۆرم بەرامبەریان هەبوو چوونکە ئەگەر کەسێک هاورێم بوایە دواتر بە هەر جۆرێک هاوڕێیەتیمان کۆتایی پێ بهاتایە ئیتر دوژمنی من بوو، بۆیە من بەناوی ئەو کوڕە قسەم ئەکرد کە هەڕەشەی لەوان ئەکرد ببوم بە دۆزەخی هەموویان وایان ئەزانی کە ئەو کوڕە منم لە بەختی من ئیتر ئەو کوڕە نە ئەهاتەوە خەت مەیدانەکە بۆمن چۆڵ ببو هەڕەشەم لە هەرچی ئادمینی گرووپەکان هەبوو ئەکرد هەموویان لە ترسی من لە ئادمینی دەر ئەچوون دوای ماوەیەک تاقەتی ئەو بەزمەم نەما وازم لێی هێنا بەڵام ئیتر هەموو کەسێک وای ئەزانی کەمن ئەو کوڕەم چوونکە ئیتر ئەو نە ئەهاتەوە خەت، لە فەیسبووک گرووپێک هەبوو تایبەت بوو بە کەیپۆپەرەکان(ئەوانەی هەواداری گۆرانی کۆرین) لەوێ کوڕێکم ناسی ناوی موحەمەد بوو لە کەرکوک ئەژیا کوڕێکی تا بڵێی درۆزن و گێژ و کچ پەرست بوو، من سیقەی تەواوم بەو هەبوو تەنانەت لەگەڵی چوومە دووەم ڤیستیڤاڵی کۆری کە لە هەولێر کرایەوە بە یەکەوە رەسمیشمان گرت،ڕۆژێک موحەممەد نامەی بۆ ناردم گووتی ئامۆزاکانی سنوور هەڕەشەم لێ ئەکەن بە تەلەفۆن منیش گووتم جا چیە ڕەقەمی منیان بدەرێ با تەلەفۆن بۆمن بکەن گووتی نانا پێویست ناکات دواتر گووتم مادەم ڕەقەمی ئەوانم بدەرێ خۆم تەلەفۆنیان بۆ ئەکەم هەمان قسەی کردەوە دواتر دەستی کرد بە جنێو دان منیش کەسێکی زۆر نەرم و لەسەرەخۆ بە دەگمەن توڕە ئەبم لەدڵی خۆمدا گووتم ئێستاکە لەبەر من تووشی کێشە بوە قەیناکە ئاگای لەخۆی نیە، دوای چەند ڕۆژێک لەگەڵ لانە قسەم ئەکرد باسی ئەو بابەتەم بۆ کرد ئەویش گووتی ئەوانە وا لە گرووپ وا قسە ئەکەن کێشەیان نیە، بۆم دەرکەوت کە ئەو کوڕە درۆی لەگەڵ من کردوە لەبەر سنوور ئەوەنەی من سنوورم ناسیبێت کچێکی زیرەکە ئەگەر ئیشی بە یەکێک نەبێت قسەی لەگەڵ ناکات ئەمزانی کە ئەو کوڕە بەکار ئەهێنێت بەس هیچ قسەم نەکرد چوونکە ئەو کوڕە خیانەتی لێ کردبووم، نامەیەکم بۆ موحەممەد ناردو پێم گووت کە ئەزانم چیت کردوەو بلۆکم کرد، دواتر من بۆم دەرکەوت کە سنوور و ئەو کوڕەی لە هەڕەشەی لە خەڵک ئەکرد یەک کەس بوونە ئەکاونتەکە هی سنوور بوو بەناوی کوڕەوە داینابوو..!
هاوینی پۆلی 11 بۆ 12 لە فەیسبووک گرووپێکمان درووست کرد بەناوی مەلها تەلەفۆنمان بۆ خەڵک ئەکردو پێمان ئەگووتن خەڵاتان بردۆتەوە وامان نمایش ئەکرد کە لە بەرنامەی ڕاستەوخۆین ئەوانیش بڕوایان ئەکرد یاخوود چەند کەسێکمان بەشەڕ ئەهێنا بەتایبەت ئەو کوڕانەی کە خەڵکی هەڵەبجە و چەمچەماڵ بوون چوونکە زۆر زوو توڕر ئەبوون دواتر بەژداریم لە خولێک کرد بۆ فێربوونی زمانی کۆری لە هەولێر لە کتێبخانەی زەیتوون لەوێ دەفتەرێکم درووست کرد بۆ ئەوەی بتوانم لە داهاتوو ببم بە مامۆستای زمانی کۆری بەڵام لە خولەکە زۆر خراپ بووم چونکە لەماڵی پورم ئەمامەوە نەم ئەتوانی بخوێنم بەردەوام لەگەڵ کوڕی پورم یاریم ئەکرد ئەو ماوەیە لەماڵی پوورم بۆمن وەک بەهەشت وابوو ڕاستە دوور بوم لە دەستپەر کردن بەڵام لەهەمان کاتیش دوور بوم لە شەڕی خێزانەکەم لەگەڵ من، دوای تەواو بوونی خولەکە گەڕامەوە ماڵەوە یەکەم شت کە چومەوە باوکم دەستی کرد بە گلەی کردنو شەڕ کردن،لە دڵی خۆمدا گووتم لێرە هەر ئەو سەردەمە ماوە..!
دواتر یەکەم ساڵی پۆلی 12ەم دەستی پێ کرد وە دوای ماوەیەک ئیڤێنتێکیان بۆ ڕێکخستین بۆ وەرگرتنی بڕوانامەکە، لە هوتێلێک لە هەولێر منو دایکمو باوکم چوین لەوێ پشیلەیەک لەبەردەم هوتێلەکە بوو هێنامانەوە ئیتر بوو بە کچی خۆم لەگەڵ دایکم ناومان لێینا پەمۆ، منو پەمۆ یەکمان زۆر خۆشەویست شەوان لەلای من ئەخەوت هەرچەندە زۆر بێزاری ئەکردم سەعات 3 شەو داوای یاری کردنی ئەکرد بەڵام من دڵم نە ئەشکاند هەڵئەستامو یاریم لەگەڵی ئەکرد.
أنت تقرأ
ژووری خەیاڵی
عشوائيلە دوای 20 ساڵ لە ناخۆشی لە کۆتایدا توانیم تامی خۆشی بکەم بەڵام چۆن بەدەستم هێنا؟ لەم کتێبە دیدی ژیان لە پەنجەرەی چاوی خۆم دەخەمە ڕوو بۆیە هیچ سانسۆرێک لە نوسینی ئەم کتێبە بەکار ناهێنم تۆی خوێنەر ئەگەر بیرێکی قووڵت نیە تکایە خوێنەری ئەم کتێبە مەبە ...