تیکتۆک

72 17 3
                                    

ماوەیەک دوای سارد بونەوەی پەیوەندی منو ئێڤە دووبارە هەستم بە تەنهایی ئەکردەوە، ڕۆژێک بە تەنیا لەماڵ بووم بیرم. کردەوە بۆچی ڤیدیۆی فێرکاری لە تیکتۆک دانەنێم؟
بەڵام ئەترسام لەوەی ببمە جێگەی گاڵتەی خەڵک دوواتر گووتم وەکو راپەکە ئەم خەونەشم لەناو نابەم هەم کە بەناو بانگ بووم ئەتوانم راپەکانم دابنێم خەڵکی زۆر بەدڵیان ئەبێت، دواتر بڕیارم دا بە ئینگلیزی بیکەم یەکەم ڤیدیۆم بە ئینگلیزی بڵاو کردەوە بۆ شەوەکەی نەخەوتم وەکوو شەوەکانێ تر دەستم کرد بە شەونوێژ کردنە لە خودا پاڕامەوە کە هیچ نەبێت ئەو خەونەم بێتە دی، هەرگیز لەو باوەڕە نەبووم کە بۆ نوێژی بەیانی لەخەو هەستام 7K ڤیوم بۆ هاتبوو تەنها لە چەند سەعاتێک دا زۆر دڵم خۆشبوو بەڵام تاکە شت کە نیگەرانی ئەکردم ئەویش دانانی ڤیدیۆ بوو بە زمانی کوردی، بۆ دووەم شەو هەستام بە دانانی ڤیدیۆکە بە زمانی کوردی دووبارە شۆک بووم کە بۆ بەیانیەکەی 50K ڤیوم بۆ هاتبوو، هەروا بەردەوام بووم لە کۆتایدا من گەیشتم دوو لە خەونەکانم دانەیەک بووم بە مامۆستای زمانی کۆری دانەیەکیش ناوبانگم بەدەست هێنا، بەردەوام نامەی دەست خۆشیم بۆ ئەهات بەڵام ئەوەی نیگەرانی ئەکردم ئەوەبوو کەمن ئەو فریشتەیە نەبووم کە قوتابیەکان پێیان وابوو وام، بە کردنی یەک ڵایک و نوسینی یەک کۆمێنت ژیانی من بەردەوام و بەردەوام ڕوناک تر ئەبویەوە، خەڵکی زۆرم ناسی بەردەوام و زیاتر تێکەڵی خەڵک ئەبووم دواتر لە دوکانێکی لەنگەی ئەوروپی دەستم کرد بە ئیش کردن پارەیەکی باشم دەست کەوت بەڵام نیوەیم لە دکتۆر خەرج کرد نیوەشی لە خولێکی بیرکاری، هەنێکیشم مایەوە ئەوەی زۆر دڵخۆشی ئەکردم ئەوەبوو ئەمتوانی لاپتۆپێک بکڕمو کارەکانم باشتر بکەم بەڵام دواتر بەهۆی خوێندن جێم هێشت بەڵام زۆر باشبوو بۆمن چوونکە زیاتر تێکەڵی کۆمەڵگەی کوردی بووم وە بەداخەوە دوای چەندین هەوڵ لە ژیانم نەمتوانی کۆمپیوتەر بکڕم،دواتر لە خولەکە هاوڕێیەکی کۆنم هەبوو لەوێ بەڕێوەبەر بوو ناوی سەردەم بوو لەوێ نزیکی ڕەمەزان بوو Aminoم پێ ناساند دایبەزاند زۆری بەدڵ بوو دواتر لەوێ لە. کچێکی کورد نزیک بومەوە ناوی سارانگ بوو هەمان کەسایەتیمان هەبوو من هەمیشە ئەڵێم ئەگەر کچ بومایە ئەبوومە سارانگ، هەرچەندە لەناو کوڕەکان گاڵتەیان پێم دەکرد بەڵام من گرنگیم پێ نە ئەدان وە وەڵامیشم نە ئەدانەوە سەردەمی هاوڕێم چەند جارێک تووشی شەڕبوو..، بەهۆی سارانگەوە تێکەڵی کوردەکانیش بووم،
بەڵام شتێک لەمن ڕویدابوو هەرگیز بڕوام نە ئەکرد..! هیچ هەستێکم بەرامبەر کچە کوردەکان نەبوو تەنانەت ڕقم لە هەندێکیان بوو هەندێک کوڕیشم ناسی کەسانی چاکو بەڕێز بوون، لەوێ کوڕێک هەبوو ناوی کارێزە وشک بوو زۆری ڕق لێم بوو بەڵام نە ئەچوومە ئەو گروپانەی کە ئەوی لێیە. دواتر ئیمتیحانی ساڵی سێیەمم لە پۆلی 12 دەستی پێ کرد منیش بۆ بیرکاری خولم کردبوو بەڵام زیندەزانیم مابوو، وە ئەوکاتیش لە دوکانێک ئیشم ئەکرد بەڵام بەهۆی نزیک بونەوەی ئیمتیحان جێم هێشت لە کاتی دووبارە کردنەوەی دەرسەکانم بەیانیەک باوکم هاتە ژورەکەم دەستی کرد بە بۆڵە بۆڵ کردن
باوکم:چەند ساڵە ئەخوێنی
من:13 ساڵ
باوکم:تا ئێستا هیچ پارەت قازانج کردوە؟
من:نەخێر بەڵام ئەگەر تەواوی بکەم ئیشێک ئەدۆزمەوەو پارە وەر ئەگرم
باوکم:کوا ئەی ئەوە نیە دایکت تەواوی کردوە خوشکت تەواوی کردوە کوا پارەی ئەوان؟
من:ئەی ئەوە نیە تۆ بەهۆی خوێندن پارەت هەیە براکەم هەیەتی؟
باوکم:جا ئەگەر تەواوی بکەی ئەبێت من پارەی زانکۆت بۆ بدەم وەکوو ئەوانەی تر
من:جا باوکمی هەر ئەبێ تۆ بیدەی لەسەرت واجبە...!

بە هەر جۆرێک بوایە باوکم ئەیویست واز لە خوێندن بێنم ئیتر بچم ئیش بکەم، دوای ئەو ڕۆژە بێتاقەتی زۆر منی دا گرت وەکوو هەمیشە مۆبایلو ئەیەرفۆن(سەماعە) ەکەم برد چوومە دەرەوە ڕێگایەک هەیە لە مەسیف تاریکە هەمیشە بۆ ئەوێ ئەچوومو گوێم لە گۆرانی ئەگرت، ئەگەر ئەم ڕوداوە لە کاتێکی تر بوایە من ئیتر یان خۆمم ئەکوشت یان باوکمم ئەکوشت بەڵام بەهۆی قوتابیەکانم یاخود بڵێم خێزانەکەم(من هەمیشە پێیان دەڵێم ئێوە خێزانی منن چوونکە خۆشەویستی ئەوان زیاترە وەک لە خۆشەویستی خێزانەکەم بۆم، ئەوان خوشکو برای منن) بە جۆرێک لە خەمی من بوون دانەیەکیان هەموو بەیانیو شەوانە نامەی هاندانی بۆ ئەناردم بەردەوام ئەیوت بخوێنە، دانەیەک هەرگیز تەنیای نە ئەکردم لەگەڵ هاتنی سەری سەعات نامەی بۆ ئەناردم تا دڵنیا ببێتەوە لەوەی ئەخوێنم ئەگەر باسیان بکەم ئەبێت تا چەند ڕۆژێک تەنیا بیان ژمێرم..!
هەرچۆنێک بێت ئیمتیحانم کرد بەڵام ئەوەی زۆر بێتاقەتی کردم ئەوەبوو کە لە بیرکاری خراپ بووم وە جگە لەوەش باوکم گووتی کە پارەی زانکۆم بۆ نادات منیش حەزێکی زۆرم بۆ بەشە پزیشکیەکان هەبوو بەبێ باوکم نەم ئەتوانی بچم چوونکە دەرەجەکەم کەم بوو وە پارەی ئەهلیشم نەبوو، هەرچۆنێک بێت دوای ماوەیەکی زۆر لە قەلەقی سوپاس بۆ خودا  کە دەرچوومو 58م هێنا، دوایی قسەم لەگەڵ دایکم کرد ئەویش بە باوکمی گووت باوکیشم گووتی حەزی لە هەر کوێیە بە بچێت پارەی بۆ ئەدەم..!
ئەو قسەیە زۆر دڵی خۆش کردم بۆیە بەشەکانم پڕ کردەوە بەڵام بەداخەوە ناوم لە هەڵەبجە لە بەشی گەشەپێدانی مرۆیی هاتەوە منیش حەزم لێی نەبوو بڕیارمان دا بچمە ئەهلی چوومە پەیمانگای نۆبڵ فۆڕمم هێنا بەشی پەرستاریم پڕکردەوە بەڵام دڵنیا نەبووم لەوەی ناوم بێتەوە چوونکە دەرەجەم کەمبوو.

ژووری خەیاڵی حيث تعيش القصص. اكتشف الآن