خوێنەری خۆشەویست من بۆیە ئەم کتێبە نووسیوە تاوەکوو تۆ هەڵەکانی من دوبارە نەکەیتەوە وە فێری ئەوەش ببیت مرۆڤ ئەتوانی بگۆڕێت ئەگەر چی لە خراپترین دۆخیش بێت، من کە تەواوی ژیانم خۆم خۆمم پەروەردە کردوە بۆیە ئاسایە ئەگەر تووشی هەڵەی زۆر ببم بەتایبەت نزیکبونەوە لە کچەکان چوونکە من کوڕم ئیتر خودا وای دروست کردوم حەزم لە کچ بێت بەهەمان شێوەی کچێک کە وا درووست کراوە حەزی لە کوڕ بێت..!
هەموومان خۆمان بە کەسێکی باش ئەناسین بەڵام بێ ئاگاین لەوەی چەنێک هەڵە هەیە لە ژیانمان تاوەکوو ئەگەیتە تەمەنێک کە ئیتر ئەو هەڵانە ناکەیت ئینجا بیر ئەکەیتەوەو ئەڵێی بۆچی کردم..؟ بۆیە زۆر ئاسایە مرۆڤ هەڵە بکات ئەگەر مرۆڤێک گوناح بەکات کەواتە خودا بۆچی لێخۆشبوونی خۆی داناوە؟
بەلامەوە گرنگ نیە ئەگەر بەهۆی ئەم کتێبەوە ئیتر بیرکردنەوەی خەڵک بەرامبەر بەمن ئەگۆڕێت جا خوێنەری خۆشەویست نامەوێت بە قسەی باقو بریق سەرقاڵت بکەم بەڵام دەمەوێت لەمە تێبگەیت ژیانی من چەندە سەخت بووە توشی چەندە هەڵە بوومە لەوانەیە بڵێیت ئەمە کێشەی خۆتە منیش دەڵێم تۆ ڕاست دەکەیت..! بەڵام تەنها دەمەوێت ئەوەی من چەشتم تۆ توشی نەبیتەوە
زۆر حەز دەکەم دوبارە کتێبێک بنوسمەوە بەناوی (ژیان لە پەنجەرەی چاوی منەوە) بەڵام نازانم ئاخۆ ئەتوانم یاخوود نا، ئەگەر توانیم بێبەشت ناکەم لە خوێندنەوەی چوونکە خۆشم ڕۆژێک پارەم نەبووە باش لەوە تێ ئەگەم تەمەنی 12 تاوەکوو 19 ساڵی چەنێک سەختە بەتایبەت لە کوردستان چوونکە هەموتان بێبەشن لەو مافانەی کە ئێستا هەر مێشکتان نازانێ چیشە..!
تەنها کۆڵ مەدەن پشت بە خودا ببەستن خەم مەخۆم لە هەڵە کردن بشزانن خۆشەویستی لە چاوی کوڕەوە تەنها حەزێکی یەک شەوە جا چ مێردت بێت چ کەپڵت بێت ئەگەر مێردت بوو دوای شەوەکە ناچارە لەوەی بەخێوت و لەلات بمێنێتەوە بکات ئەگینا سەیریشت ناکات..! خۆ ئەگەر کەپڵت بوو دوای شەوەکە جێت ئەهێڵێت دوایی دێتەوە بە هەنێک قسەی خۆش ئەخەڵەتێیت بێ ئاگای لەوەی چی ڕووئەدات لە ژیانت..
کچیش بە هەمان شێوەی کوڕ لەو تەمەنە بیری لای دەوڵەمەندیو دڵخۆشیە چونکە لەماڵەوە هیچ کام لەمانەی نیە هەتا ئەگەر باوکیشی دەوڵەمەند بێت بەشی ئەوە پارەی پێنایات کە پێویستیەتی
بەلای منەوە هەر کەسێک حەزی لە ڕەگەزی بەرامبەر نەبوو ئەوا نەخۆشە پێویستە سەردانی دکتۆر بکات هیچ شەرمێک لەوەیا نیە کە من کچێکم خۆشبوێت و حەز لە جەستەی بکەم چوونکە خودا وای درووست کردوم ئەگەر منت بەدڵ نیە پرسیار لە خودا بکەو بڵێ کە بۆچی کوڕت وا درووست کردوە..!
کەم تا زۆر لە کچو کوڕەکان بە دزیەوە سەیری ڤیدیۆ یان رەسم ئەکەن یاخوود چات لەگەڵ یەکتری ئەکەن چوونکە ئەترسن قسەکانیان لەلای دایکی بکەن جا هاوڕێ کەشی لەناو کۆمەڵگایەک گەورە بووە کە سێکس کردن بڤەیە بۆیە وا ئەزانی هاوڕێکەی سۆزانیە لێی دور ئەکەوێتەوە..!
کچو کوڕ لە وڵاتی ئێمە بۆتە ئاوو بوڕکان
تا لەیەک دورن کێشەیان نیە بەڵام کە نزیک بونەوە ئەبن بە بەردێک قوڕ ئەکەن بەسەری باوکی خۆیان چوونکە هەم دوبارە لە کوردستان بڤەیە..!
ئەمتوانی ئەم کتێبە بە شێوازێکی تر بنووسم بەڵام نەمویست فێڵ لە خۆمو ئێوەش بکەم بیرکردنەوەم چۆن بووە لە هەر تەمەنێک بەم شێوازەم نوسیوە زنجیرەی ئەم کتێبە بەردەوام ئەبێت تاوەکوو ئەمرم..!منو تۆ لەدایک بووین تاوانبارین چوونکە ڕۆڵەی کوردین
ئازارێک کورد بوون ئەحمەد کایە فەرموویەتی
أنت تقرأ
ژووری خەیاڵی
Ngẫu nhiênلە دوای 20 ساڵ لە ناخۆشی لە کۆتایدا توانیم تامی خۆشی بکەم بەڵام چۆن بەدەستم هێنا؟ لەم کتێبە دیدی ژیان لە پەنجەرەی چاوی خۆم دەخەمە ڕوو بۆیە هیچ سانسۆرێک لە نوسینی ئەم کتێبە بەکار ناهێنم تۆی خوێنەر ئەگەر بیرێکی قووڵت نیە تکایە خوێنەری ئەم کتێبە مەبە ...