سەرەتای چوونم بۆ قوتابخانە

105 22 6
                                    

کاتێک خوشکو براکانم لە قوتابخانە بوون دایکم لەماڵەوە دەرسی پێ ئەوتنەوە بۆیە منیش بەر لە چوونم بۆ قوتابخانە دەمزانی بخوێنمەوە ئەمەش وای کرد پۆلی 1 2 3 بەباشی و زیرەکی ببڕم لە پۆلی 3 مامۆستای کوردی زۆری خۆش ئەویستم بۆیە حەزێکی زۆرم بۆ دەرسی کوردی هەبوو، سەرەتای کێشەی من لە پۆلی 4 دەستی پێ کرد کە مامۆستای عەرەبیم ژنێکی تابڵێی توند و خراپ بوو، لەبەر چاوی من وەکوو ئەژدیها بوو کە ئەهاتە ژورەوە وام ئەزانی هاتوە گیانم بکێشێت هەمیشە دارێک یان ڕاستە(مەستارە) یەکی پێبوو، ڕۆژێک لە تاقیکردنەوەی عەرەبی دەرنەچووم بەر لەوەی بێتە ژوورەوە بە خوشکەکەمی گووتبو کە بێتو ببینێت کەمن دەرەجەی کەمم هێناوە لەناو هەموو پۆلەکەو لەبەرچاوی خوشکم قسەی پێوتم، وەکوو مناڵێک لەو تەمەنە زۆر ناخۆش بوو بۆمن چوونکە شتی وام نەدیبوو ئەمەش وای کرد هەست بە کەمی خۆم بکەم بەرامبەر هاوپۆلەکانم وام ئەزانی ئەوەی لە دەرسی عەرەبی باشبێت ئیتر لەو کەسە باشتر نیە(بە جۆرێکی تر وام ئەزانی وەک باتمان و سوپەرمانە)
هاوینی نێوان پۆلی 4 و 5 سەردانی دکتۆری چاومان کرد چاویلکە(عەینەک)م دانا، دکتۆرەکە لەگەڵ چونمان بۆ ژورەوە دەستی بە درۆ کرد تا هاتینە دەرەوە تاکە قسە کە ڕاستی گووت ئەوەبوو کە من پێویستم نە چاویلکەیە وای لە دایباب(دایک و باوک)م کرد کە من چاوم کوێر ئەبێت ئەگەر زو زوو نەچنەوە بۆلای، کە هاتینەوە ماڵ باوکم وەکوو هەمیشە توڕە بونەکەی خۆی بەسەر من دەڕشتو لەلای میوان ئەیشکاندمەوە جگە لەوە بەردەوام درۆی بەدەم منەوە ئەکرد، لە. تاکە دەرس کە زۆر حەزم. لێی بوبێت دەرسی ئینگلیزی بوو لە پۆلی 5 هەمیشە دەرەجەی زۆر بەرزم ئەهێنا 46 و 48 کەمترم نە ئەهێنا لە تاقیکردنەوە کۆتایەکان،دواتر هاوینی پۆلی 5 بۆ 6 بۆ دووەم جار من دەستم کرد بە ئیش کردن لە دوکانێکی کەمەلیات یەکەم جاریش لە پۆلی 2 سەرەتایی بوم لە دووکانی مێردی پورم ئیشم ئەکرد دووکانی قوماش بوو، دووکانی کەمەلیاتەکەش لە نزیک ماڵی خۆمان بوو هەرچەندە خاوەنەکەی بۆمن زۆر باش بوو وەکوو کوڕی خۆی سەیری ئەکردم هەمیشە کاتی پێ ئەدام بۆ ئەوەی سەیری تەلەفزیۆن بکەم و یاری بە مۆبایل بکەم وە فێری شەترەنجیشی کردم جار جارە بەیەکەوە یاریمان ئەکرد بەڵام وەکوو مناڵێک لەو تەمەنە زۆر ناخۆش بوو چوونکە هەمیشە یاریکردنم لەدەست ئەچوو وە کۆبونەوەی خێزانیم لەدەست ئەچوو نەم ئەتوانی لەگەڵ کوڕی خاڵمو کوڕی پورم یاری بکەم، زۆربەی کاتەکان بە تەنیا لە دوکان ئەبووم چوونکە خاوەنەکەی نەی ئەتوانی بێت دواتر لە نیوەی وەرزی یەکەمی قوتابخانە وازم لە ئیشکردن هێنا، لە نیوەی ساڵی پۆلی 6  واتا دوای وەرزی یەکەم قوتابخانەیەکی تازە درووست کرا لە نزیک ماڵمان بۆیە بەشێکی زۆری قوتابیەکان گوازراینەوە بۆ قوتابخانە تازەکە لەوێ سێ قوتابخانە تێکەڵ ببوین بۆیە زۆربەمان بۆ یەکتری تازە بوین بەڵام ئەوەی کە دڵی خۆشکردم ئەوەبوو کە منو مونیری هاوڕێم بەیەکەوە لە یەک پۆل بوین، لە پۆلی 7 کچو کوڕ جیاکراینەوە لە قوتابخانە بۆیە من چوومە قوتابخانەی کوڕان بەڵام مونیری هاوڕێم نەهاتە ئەو قوتابخانەیەی کەمن لێم ئەخوێند، سەرەتا کە چووم قوتابیەکان زۆر لەمن بەرزتر بوون من وەکوو مناڵێک دەر ئەکەوتم بۆیە ئەوەندە گرنگی بەمن نە ئەدرا وەکوو کەسێکی پلە دوو سەیر ئەکرام تەنها هەندێکیان نەبێت دانەیەک لەگەڵ هەر هەناسەدانێنی درۆیەکی ئەکرد دانەیەکیش کوڕێکی باڵا بەرزو بە شێوە گەورەتر دەر ئەکەوت لە ئێمە، لەگەڵ دانەیەک کە دوکانیان نزیک دوکانی کەمەلیاتەکە بوو کە ئیشم لێی ئەکرد.

ژووری خەیاڵی حيث تعيش القصص. اكتشف الآن