٦١-کاتێک درۆ دەکەیت زیادکردنی بابەتێکی شەرمەزارکەرانە بۆ درۆکەت وا دەکات زیاتر باوەڕ پێکراو بێت
٦٢-ئەگەر پرسیارت لەکەسانێک کرد و ئەوان تەنها بەکورتی وەڵامیان دایتەوە تەنها چاوەڕێ بکە و بەبێدەنگی بمێنەوە،ئەوان عادەتەن بەردەوامی دەدەن بە قسە کردن
٦٣-کاتێک کەسێک دەمرێت،بۆ ماوەی«٧»خوولەک مێشکی بەچالاکی دەمێنێتەوە وە خەونی یەک لەدوای یەک ئەبینێ بەیادەوەرییەکانی ژیانییەوە
٦٤-جەستەی مرۆڤ تووشی ئیفلیجی بەش بەش دەبێت لەماوەی خەوتندا بۆ ئەوەی ڕێگری لەخۆی بکات لەئەنجامدانی شتی زیانبەخش
«کاتێ مناڵ بووم جەستەی من چوونکە ئەم ئیفلیجییەی تووش نەئەبوو لەکاتی خەوا کاتێ لەمسەری ژوورەکە ئەخەوتم لەئەوسەری خەبەرم ئەبۆوە کخخخخخ»
٦٥-جەستەی مرۆڤ لە ماوەی کاتژمێری«٣»و«٤»ی بەیانی تووشی لاوازی ئەبێت کە ئەمەش ئەو کاتەیە کە زۆربەی کەسەکان تێیدا ئەمرن
٦٦-پیاوان و ئافرەتان عادەتەن زیاتر چاویان دەتروکێنن لەماوەی گفتوگۆ کردن لەگەڵ کەسێک کە ئارەزووی دەکەن
٦٧-ئەو کەسانەی زۆر دەخەون زیاتر ئارەزووی خەوتن دەکەن
«واتا تا زیاتر بخەوی زیاتر حەزت لە خەو ئەبێ و خەواڵوو ئەبی»
٦٨-دەربڕینی تووڕەیی ئەوە بەڕاستی یارمەتیدەرە،ئەوە پەشۆکانی زیاتر بەرەڵا دەکات و یارمەتی خەڵکی دەدات بۆ ئەوەی ڕق هەڵنەگرن لە هیچ کەسێک چوونکە ئەوان خۆیان دەردەبڕن هەر جارێک تووڕە ئەبن
٦٩-ئەگەر تۆ کەسانێکت بەلاوە پەسەند بێت بەهۆی چالاکییەکانیانەوە یاخوود بەهۆی شێوەی دەرکەوتنیانەوە،
زووتر یاخوود درەنگتر تۆ بۆت دەردەکەوێت کە بوویت بەو کەسە،لەبەر ئەوە نا کە تۆ ئەو کەسەت بەلاوە پەسەند بووە بەڵکو لەبەر ئەوەی تۆ هەمیشە ویستووتە بەوشێوەیە بیت
٧٠-ئەگەر تۆ لەنێوان دوو هەڵبژاردەدا بۆ پرسیارێک گیرت خواردبوو ئەوا ئەو هەڵبژاردنەیان هەڵبژێرە کە سەرەتا دێت بە مێشکتدا ئەوەیان دانە ڕاستەکەیا
YOU ARE READING
+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانی
Randomدەروونزانی،ئەگەر ئەوە کوپی چایەکەت بێت،دەرگای زۆر زانیاری کەسی چێژبەخش و ڕوخسار ئەکاتەوە کە مرۆڤایەتی دووانی لەسەر دەدەن. خوێندنەوە دەربارەی ئەوە تەنها بەرچاوییەکی بەمانات پێنادات بۆ ئەوەی تۆ چۆن جیهان ببینیت،بەڵکو لەهەمان کات وات لێ ئەکات لەوکەسانە...
