١٦١-١٧٠

194 53 11
                                        

١٦١-ئەگەر تۆ بەخێرایی بنووسیت،ئەوە بەشێوەیەکی گشتی مانای ئەوەیە کە تۆ بێ ئارامیت و حەزت بەفیڕۆدانی کات نییە،ئەگەر تۆ بەئیسراحەت وشەکان بنووسیت،تۆ کەسێکی بڕوا بەخۆیت و ڕێک و پێکی

١٦٢-بەزرترین خۆزگای هەموو کچ و کوڕە هەرزەکارەکان ئەوەیە دایک و باوکیان باشتر قسەیان لەگەڵ بکەن.
ئەمە زوو زوو سەرلێدان و گفتوگۆیەکی زیاتر کراوە ئەگرێتەوە

١٦٣-هەرزەکارەکان هەمیشە هەوڵ دەدەن زیاتر پێگەیشتوو بن وەک لە منداڵێک:بەدڵنیاییەوە،ئەوان لە نێوەندی ئەو قۆناغەدان کە ئەوە وایە یاخوود وا نییە،بەڵام ئەوان باشترین هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئەوەی نیشانی بدەن کە ئەوان بەڕادەیەک پێگەیشتوون کە بتوانن بەرگە هەموو شتێک و هەرشتێک بگرن

١٦٤-ئەگەر هەستی خۆت کپ بکەیت و دەری نەبڕیت دەتکات بە کەسێکی دڵڕەق و بەرگری جەستەت لاواز ئەکات

١٦٥-دوور کەوتنەوە لە خەوتن زووتر ئەتکوژێت وەک لە دوورکەوتنەوە لە خواردن،هەرچەندە هەردووکیان گرنگن بۆ ژیان،خوێندن دەڵێت کە بەڕاستی خوێندن لە خواردن گرنگترە بۆ ژیانت

١٦٦-ئەگەر دەتەوێ ڕێژەی بڕوابەخۆبوونت بەرز بکەیتەوە،دڵنیاببەوە لە بەکارهێنانی ڕەنگی ڕەش و سور.
ڕەنگی ڕەش توانا و هێزت پێ ئەبەخشێت وە سور وات لێ ئەکات زیاتر هەست بە وزە و چالاکی بکەیت

١٦٧-«٪٦٢»بۆ«٪٩٠»ی هەستە بەهێزەکان دەگەڕێتەوە بۆ ڕەنگەکان،بە تایبەتی لەبەرکردنی سور(بۆ ئافرەتان)یاخوود شین(بۆ پیاوان)لە یەکەم ژواندا ئەتوانێ هەستی تووندترتان بۆ دروست بکات و ژووانی دووەم دیاری بکات،
لەکاتێکدا ئەوانەی جل و بەرگی ڕەش لەبەر دەکەن بۆ چاوپێکەوتنی کار ئەگەری زیاترە وەربگیرێن لە کارەکە

١٦٨-«شین»ڕەنگە دڵخوازەکەی جیهانە،لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە بەشێوەیەکی زۆر فراوان«٪٤٠»ی خەڵکی وا دادەنێن«شین»ڕەنگە دڵخوازەکەیانە،هەر لەبەر ئەوەشە تۆ زیاتر سەرنجت بۆ فەیسبووک و تویتەر ڕادەکێشرێت ئەوان تێکەڵەن لە شین و سپی
«هووووووها من جیاوازم کخخخخ زۆر کەم حەزم لە شینە والله»

١٦٩-لێکۆڵینەوە بۆ داتاکانی بیمە ئەوەیان دەرخستووە کە ئۆتۆمبێلە سپییەکان بەکەمترین ڕێژە بەشداری دەکەن لە ڕووداوە هاتوچۆییەکان،لەکاتێکدا ئەو ڕەنگە ئۆتۆمبێلە لە ئێستادا زۆر خۆشەویست نییە بەڵام هەڵبژاردنی وادەکات ژیانی شۆفێریت پارێزراوتر بێت.هەر لەبەر ئەمەشە ڕەنگی سپی وا دەخوازێت بۆ پارێزراوی و ئاشتی بێت،لەبەر ئەمەش ئۆتۆمبێلە سپییەکان زیاتر گرانبەهان
«یانی ئێسا من پەشیمان بمەوە لەوەی ئۆتۆمبێلی پەمەیی بکڕم؟»

١٧٠-«گا»یەکان گرنگی نادەن چی ڕەنگێک لەبەرامبەریان شەپۆل دەدات.ئەوە ئاماژەکانە کە دەیانوروژێنێت و هانیان دەدات نەک ڕەنگ

+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانیWhere stories live. Discover now