١٥١-مەشق کردن ئاسانترین و هەرزانترین چارەسەرە بۆ پەستانێکی زۆری خەم لەسەر مێشک،تەنها پیاسەکردن بۆ«٣٠»خوولەک لەڕۆژێکدا یارمەتیت دەدات وە هەندێکات بەتەواوی نیشانەکان کەمدەکاتەوە،هەر لەبەر ئەم هۆکارە زۆربەی چارەسەرکارە دەروونییەکان پیاسە لەگەڵ نەخۆشەکانیان دەکەن لەبری ئەوەی لەسەر قەنەفە دابنیشن
١٥٢-بەرزترین سەرچاوەی غیرەکردن لە ژیانی خەڵکیدا لە برا و خوشکەکانتەوە دێن،هەرکەسێک کە خوشک و برای هەیە ئەتوانێ تێبگات چۆن بەربەرەکانی نێوان ئەوان ئەتوانێ هەندێکات پێشڕەویان بکات بۆ هەستە تووندەکان
١٥٣-ئەگەر تۆ خوت بە چای یاخوود قاوەوە گرتووە و لەڕۆژێکدا«دوو»کوپ یاخوود زیاتر دەخۆیتەوە،تۆ لەداهاتوودا دەشێت تووشی سەرئێشە یاخوود سەر سوڕان و پەستانێکی زۆری خەم لەسەر مێشکت ببیت
١٥٤-هەر وەک چۆن منداڵان لە پێگەشتووەکان زیاتر پێدەکەنن،ئامارەکان ئەوەیان دەرخستووە ئافرەتانیش دەشێت کەمێک زیاتر لە پیاوە هاوکارەکانیان پێبکەنن
١٥٥-هەرزەکارەکان دەکرێت بەئاسانی خو بەهەر شتێکەوە بگرن وەک:-کەسەکان،بەناوبانگەکان،پڕۆگرامە تەلەفیزیۆنییەکان،
زیاتر لە کەسانی تەمەنەکانی دیکە ئەمەش بەهۆی گەشەی هەرزەکارانەی مێشکە هەرزەکارەکەیانەوە
١٥٦-مشتومڕکردن لەگەڵ کەسێکدا کە خۆشتبووێ و باوەڕت پێی هەبێت زۆر بەسوودە و دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نائارامی و خەمۆکی و باوەڕ بەخۆبوونت دەداتێ
١٥٧-«نۆمۆفۆبیا»ترسێکە لە بوون بەبێ مۆبایلەکەت یاخوود ونکردنی ئینتەرنێتەکەت
١٥٨-«چێرۆفۆبیا»ترسێکە لە زۆر دڵخۆشبوون چوونکە شتێکی ناخۆش دواتر ڕوودەدات
١٥٩-لە ژیانیادا تۆ هاوڕێیەتییەکی زۆر دروست دەکەیت،بەڵام بەشێوەیەکی زانستیانە لە ١٢ پەیوەندی هاوڕێیەتیا تەنها ١ دانەیان بۆ هەمیشە بەردەوام دەبێت
١٦٠-داوای لێبووردن بە ساردی ئیهانەکردنی کەسەکەیە بۆ جاری دووەم
YOU ARE READING
+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانی
Randomدەروونزانی،ئەگەر ئەوە کوپی چایەکەت بێت،دەرگای زۆر زانیاری کەسی چێژبەخش و ڕوخسار ئەکاتەوە کە مرۆڤایەتی دووانی لەسەر دەدەن. خوێندنەوە دەربارەی ئەوە تەنها بەرچاوییەکی بەمانات پێنادات بۆ ئەوەی تۆ چۆن جیهان ببینیت،بەڵکو لەهەمان کات وات لێ ئەکات لەوکەسانە...
