٢١١-٢٢٠

66 15 1
                                        

٢١١-باوەشێک ئەتوانێ میزاجت باشتر بکا
دۆپامین بەڕەڵادەبێت،کاتێک باوەش لەکەسێک دەدەیت یاخوود تەوقەی لەگەڵدا دەکەیت.
ئەمەش وات لێدەکات هەست بە باشی و دڵخۆشی بکەیت
باوەشێک بە ئازیزانت ببەخشە،یاخوود باوەشییان لێ وەربگرە

٢١٢-لەکاتێکدا زۆرینەی ئاژەڵە ماڵییەکان کەسایەتی بێهاوتای خۆیان هەیە،لەوانەیە ئەوە باس لە کەسایەتی تۆ بکات
،گەر تۆ ئارەزووی ئەوە بکەیت سەگێکت هەبێت ئەوا لەوانەیە زیاتر کەسێکی کۆمەڵایەتی و بیت و هەوڵی ڕاگرتنی دڵی ئەوانی دیکە بدەیت.
لەبەرامبەردا ئەوانەی ئارەزووی پشیلە دەکەن زیاتر کەسانی گۆشەگیر و زانینخوازن

٢١٣-ئەو خواردنەی ئارەزووی خواردنی ئەکەیت ئەتوانێ کەسایەتیت دەربخات بۆ کەسانی دیکە
ئەو کەسانەی ئارەزووی خواردنە تام تاڵ'ەکان دەکەن عادەتەن کەسانێکی خاوەن کەسایەتی خۆویستن
وە ئەوانەی ئارەزووی خواردنە تام تاڵەکان ناکەن کەسانی باشن

٢١٤-ئاژەڵەکان دەتوانن ژیانێکی هاوڕێیانەی دوورودرێژ بەڕێبکەن تەنانەت لەگەڵ ئەو تاکانەشی کە لە جۆری خۆیان نین.
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە شامپانزی و ئەسپەکان و دۆلفینەکان و مانگاکان و فیلەکان و مەیمونە ئەفریقییەکان پەیوەندی هاوڕێیەتی هەمیشەیی دروست دەکەن
،جا گەر هاوڕێیەکەیان لەهەمان جۆری خۆشیان نەبێت
هەر بۆ زانیاری:-نەهەنگەکان باشترین هاوڕێیان هەیە BFF

٢١٥-پزیشکەکان و توێژەرە دەروونییەکان هەموویان لەسەر ئەوە کۆکن کە باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی بەسەر غیرەکردنەکەتدا زاڵببیت ئەوەیە کە ڕاستگۆ بیت لەگەڵ خۆت و ئەوانی دیکەش دەربارەی ئەو هەستانەی کە ئەزموونیان دەکەیت.
هەوڵبدە ڕووبەڕووی غیرەکردنەکەت ببیتەوە بەوەی کە بەخۆت بڵێیت گەر بەم شێوەیە بیر بکەیتەوە ئەوا تەنها شتەکان قورستر دەکەیت

٢١٦-ئەو منداڵانەی کە هاندەدرێن بۆ ئەوەی قسە لەگەڵ خۆیاندا بکەن بەدەنگی بەرز،زیاتر توانای فێربوونیان دەبێت

٢١٧-کاتێک خۆشەویستی یەکلایەنەت بۆ کەسێک هەیە مێشکت زیادەڕەوی دەکات لە تەماشاکردنی کەسەکە و هەموو ناتەواوییەکانی شێوەی کەسەکە پشتگوێ دەخات،بەمەش کەسەکە(ناوازە)دەردەکەوێت لە پێش چاوەکانت

٢١٨-ئەو گۆرانیانەی کە هەرگیز پێشتر گوێت لێیان نەبووە،یارمەتیت دەدەن بەشێوەیەکی سەلامەتتر شۆفێری بکەیت

٢١٩-پرسیار کردن لەخۆت"ئایا دەتوانم؟"زیاتر هانت دەدات لەبری ئەوەی بەخۆت بڵێیت"دەتوانم"

٢٢٠-دەستپێک و کۆتایی شتەکان باشتر دێنەوە یادت وەک لەوانەی کە لەو نێوەندەدا ڕوویانداوە

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jan 01, 2024 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانیWhere stories live. Discover now