١١١-١٢٠

215 54 10
                                        

١١١-خەڵکی زیاتر سەرنجیان بۆ ئەو شت و کەسانە ڕادەکێشرێت کە ئەوانی دیکەش سەرنجیان بۆی ڕاکێشراوە

١١٢-ئێمە تەنها بۆ ماوەی«٤٥»خوولەک ئەتوانین ڕێژەیەکی بەرزی هێز لە خۆماندا چڕ بکەینەوە

١١٣-تەنها«٢١»ڕۆژی ئەوێت بۆ ئەوەی کەسێک خوویەک بگرێت

١١٤-بەدرێژایی قسەکردن لەگەڵ کەسێک(نەناسراو یاخوود هاوڕێی ئۆفیس)خۆت بەرەو ڕوویان لار مەکەوە چوونکە ئەوە لەوانەیە بێزاریان بکات

١١٥-ئەگەر خەونێکی ناخۆش لەنیوەی شەودا بەئاگای هێنایت،هەوڵبدە تا ئەتوانی بەخێرایی بخەوەوە،ئەوە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەرییە نەرێنییەکان دادەمرکێنێتەوە

١١٦-قایلکردنی مێشکت بەوەی تۆ بەباشی خەوتووی وا ئەکات مێشکت وا بیر بکاتەوە تۆ هەر بەڕاستی واتکردووە

١١٧-ئەو کەسەی پەیوەندی چاویت لەگەڵ دروست دەکات لەکاتێکدا پێئەکەنێت لەوانەیە سەرنجی بۆ تۆڕاکێشرابێت
«بە شێوازێکی ڕوونتر:-ئەگەری هەیە تۆی بە دڵ بێت»

١١٨-ئەوە مەحاڵە تووڕەییت بمێنێتەوە بەرامبەر بە کەسێک کە بەڕاستی خۆشت ئەوێت،تووڕەییەک بەردەوام بێت بۆ ماوەی«٣»ڕۆژ دەری دەخات کە تۆ لە خۆشەویستیدایت یاخوود نا

١١٩-کچان فێری قسە ئەبن زووتر،وە ڕستەکان زووتر بەکار ئەهێنن و دەشێت زووتر فێری خوێندنەوە ببن وەک لە کوڕان

١٢٠-نووسینی کێشەکانت لەنێو پەڕەیەکدا و دواتر لوولکردنی و کردنییە نێو تەنەکەی خۆڵەوە وا ئەکات ورەت بەرز ببێتەوە

+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانیWhere stories live. Discover now