٢٠١-تووڕەیی،لەنێو کلتوری ڕۆژئاواییەکان زیاتر وا باوە کە دەربڕینێکی ماسولکەیی بێت،بەهۆی ئەم بیر و ڕایەوە کچەکان و کوڕەکان بەڕێگای جیاواز فێرکراون هەستی تووڕەییان کۆنتڕۆڵ بکەن.
لەناو پیاوان زیاتر وا باوە هەستی تووڕەییان دەرببڕن بە شێوازێکی فیزیکی و سەرەڕۆیانە،لەکاتێکدا ئافرەتان لەکاتی تووڕەیی وەڕەس و هەستیار ئەبن
٢٠٢-ئەو بیرکردنەوانەی وا ئەکەن تووڕەیی زیاتر ببێ بریتین لە(بیرکردنەوە لە شەخسیاتت،گومان بردن،هەڵسەنگاندنی بارودۆخەکە یاخوود کەسەکە،گومان بردن بەوەی ئەو کەسە بەنیازە ئازاری هەستەکانت یاخوود جەستەت بدات)
٢٠٣-لێکدانەوە ئۆنڵاینەکان ئەوەیان دەرخستووە پیاوان زیاتر بایەخ بە کێشی جەستە ئەدەن کاتێک ئەیانەوێ ژووان لەگەڵ کەسێک ببەستن،لەبەرامبەردا ئافرەتان زیاتر بیریان لەلای بەرزی باڵای کەسەکەیە
ئەو ئافرەتانەی بارستاییان«٢٠»پاوەند،«٩»کیلۆگرام زیاتر بێت لە بارستایی گشتی
و ئەو پیاوانەی باڵایان یەک ئینچ،«٢،٥»سانتیم بچووکتر بێت لە باڵای گشتی
هەردوو جۆر بەساتێکی قورسدا تێپەڕ ئەبن بۆ دۆزینەوەی هاوەڵێک
~
«کێشی گشتی ئافرەتان«٧٧»کیلۆگرام
بەرزی باڵای گشتی بۆ پیاوان«١٧٥»سانتیم
(پێوەری جیهانی)»
~
٢٠٤-Didaskaleinophobia ترسە لە ڕۆشتن بۆ قوتابخانە
٢٠٥-Gamophobia ترسە لەوەی بچیتە نێو پەیوەندی خۆشەویستی یان هاوسەرگیرییەوە
٢٠٦-دەربڕینی«هەبوونی پەپولە لەنێو گەدە»ت هەستێکی ڕاستییە کە بەهۆی دەرپەڕینی ئەدریناڵین'ەوە هەستی پێ ئەکەیت.
کاتێک ئەکەویتە داوی کەسێکەوە،ئەوە قورسە بۆ ئەوەی هەستە پشتگوێ بخەیت کە کە پەپولەکان سەما ئەکەن و ئاواز ئەچڕن لەناو گەدەتدا
ئەمە ڕووئەدات کاتێک جەستەت وەڵامی حاڵەتی
ڕووبەڕووبوونەوە-یاخوود-فڕین ئەداتەوە
~
(حاڵەتی ڕووبەڕووبوونەوە-یاخوود-فڕین
Fight-or-flight
بریتییە لەو حاڵەتەی کە مرۆڤ لە ساتێکی هەستیار و سترێساوییا هەستی پێ ئەکات و ئەمەش پەستان ئەخاتە سەر کەسەکە بۆ ئەوەی لەو شوێنە بمێنێتەوە و ڕووبەڕووی ئەو بارودۆخە پەیوەست بە هۆرمۆنەوە بمێنێتەوە،یاخوود لە شوێنەکە هەڵبێت و خۆی لەو هەستانە ڕزگار بکات)
~
٢٠٧-چاویلکە وا لە خەڵک ئەکات زیاتر سەرنجڕاکێش دەربکەون
٢٠٨-درۆزنە باشەکان،باشن لە دۆزینەوەی درۆی ئەوانی دیکە
،بەدیاریکراوی ئەوان ئەتوانن ببن بە پێشڕەوی باش یاخوود باشترین بەهرەی کۆنتڕۆڵکردنیان هەبێت بەراورد بە کەسانی دیکە
٢٠٩-گوێگرتن لە میوزیک یارمەتی یاریزان و ڕاکەرەکان ئەدات بۆ ئەوەی زیاتر ڕابکەن،وە وایان لێئەکات خێراتر ڕابکەن
٢١٠-تامی خواردنێک کە لەلایەن کەسێکی دیکەوە ئامادە ئەکرێت لەدەمتا تامی زۆر خۆشترە وەک لەو خواردنەی خۆت ئامادەی ئەکەی تەنانەت ئەگەر هەمان کەرەستەکانیش بەکار بهێنن
ESTÁS LEYENDO
+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانی
De Todoدەروونزانی،ئەگەر ئەوە کوپی چایەکەت بێت،دەرگای زۆر زانیاری کەسی چێژبەخش و ڕوخسار ئەکاتەوە کە مرۆڤایەتی دووانی لەسەر دەدەن. خوێندنەوە دەربارەی ئەوە تەنها بەرچاوییەکی بەمانات پێنادات بۆ ئەوەی تۆ چۆن جیهان ببینیت،بەڵکو لەهەمان کات وات لێ ئەکات لەوکەسانە...
