٩١-ناتوانیت لە سەرەتا دروستبوونی زەردەخەنەکەتدا زەردەخەنەکەت ڕابگری،بەڵام هەر چرکەیەک دوای ئەوەی ئەتوانی دەست بەسەر بەشێکیدا بگریت
٩٢-مێشکت ئەتوانێ هەست بکات کەسێک چاوی تێ بڕیویت«تەماشات دەکات»تەنانەت لەکاتی خەوتنیشدا
٩٣-کاتێک خەڵکی لەشتێک تێناگەن کە تۆ دەیڵێیت ئەوان'زەردەخەنە'دەکەن یاخوود دەڵێن'بەڵێ'
٩٤-تەنها«٤»خوولەکی پێ دەچێت بۆ ئەوەی تۆ بڕیار بدەیت کە ئایا کەسێکت بە دڵە یاخوود نا
٩٥-باوەشلێدان ئازارشکێنە سروشتییەکان بەڕەڵا دەکات
٩٦-ئەو کەسەی لەبەرچاوی خەڵکیدا بێڕێزیت بەرامبەر دەکات،ئیرەییت پێدەبات یان ڕقی لێتە،یانیش هەست دەکات تۆ لەو سەرکەوتووتری وە تۆ بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر خۆی هەر بۆیە دەیەوێ بە شکاندنەوەی تۆ پێگەی خۆی بەرز بکاتەوە
٩٧-دەربڕینی سوپاسگوزاری بەرامبەر ئەو کەسانەی کە خۆشت دەوێن هۆکارە بۆ ڕاستەوخۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی دڵخۆشیت
٩٨-پیاوان زیاتر ڕادەکێشرێن بەلای ئەو ئافرەتانەیا کە لە دایکیان دەچن
٩٩-دەرکەوتن بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش و ڕاستگۆیانە ئەتوانێ بە ئاسانی فریودەر بێت.خەڵک زیاتر گرنگی بە شێوە دەدەن نەک ڕاستی
١٠٠-ئەگەر«١٠٠»دۆلارت دەوێ ئەوا داوای«٢٠٠»دۆلار بکە بەوشێوەیە ئەگەری زیاترە«١٠٠»دۆلارەکەت بەدەست بهێنیت
KAMU SEDANG MEMBACA
+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانی
Acakدەروونزانی،ئەگەر ئەوە کوپی چایەکەت بێت،دەرگای زۆر زانیاری کەسی چێژبەخش و ڕوخسار ئەکاتەوە کە مرۆڤایەتی دووانی لەسەر دەدەن. خوێندنەوە دەربارەی ئەوە تەنها بەرچاوییەکی بەمانات پێنادات بۆ ئەوەی تۆ چۆن جیهان ببینیت،بەڵکو لەهەمان کات وات لێ ئەکات لەوکەسانە...