١٩١-٢٠٠

107 31 0
                                        

١٩١-بەپێی لێکۆڵینەوە کۆنەکان،نووسین دەربارەی بەسەرهاتێک کە کۆستی دەروونی زۆر تێدابێت بەڕاستی وای لە بەشداربووەکان کردووە تووشی پەستانی دەروونی ببن،نزیکەی«٦»مانگی پێچووە بۆ ئەوەی هەستە باشەکان دووبارە بگەڕێنەوە
«بەجدی پێویستە قەدری نووسەرەکان بگیرێت»

١٩٢-لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە کە ڕێژەی ئەو کچە هەرزەکارانەی کە هەست بەباشی ئەکەن دەربارەی خۆیان لەنزیکی(٪٢٩)یە بەراورد بە کوڕان لەگەڵ ڕێژەی(٪٤٦).

١٩٣-ژیان لەلای دیمەنی ئاو وات لێ ئەکات هێمنتر ببیت،دڵخۆشتر وە زیاتر داهێنەر،
لێکۆڵینەوەیەک دەریخستووە.

١٩٤-ئافرەت بەهرەیەکی لە سروشت بەدەری هەیە بۆ ئاشکراکردنی ناوی براندەکان و درۆکان و نیشانەکان،وە دواتر قسە کردن لەگەڵ تۆ یاخوود قسە نەکردن لەگەڵ تۆ بە گونجاوی.
ئافرەتەکان شەش هەستیان هەیە لەبەر ئەوەی ئەوان هەمیشە ئەتوانن هەست بە نەزانراوەکان بکەن بەبێ ئەوەی پێیان وترابێ.ئەوان ئەتوانن هەست بە بێباوەڕی بکەن بە تێبینی کردنی کردارەکانت.

١٩٥-زۆربەی کات بیرۆکە مەزنەکانت لەیاد ئەکەیت و بیرۆکە پوچەکانیش هەرگیز لەیاد ناکەیت.

١٩٦-بەکارهێنانی مۆبایل بۆ ماوەیەکی درێژ هۆکارە بۆ زیاتر خستنە مەترسی لووەکانی مێشکەوە.ونکردنی خوێن لە مێشکدا بۆ ٨-١٠ چرکە ئەتوانێ ببێتە هۆکاری بێهۆشی.

١٩٧-دەروونزانی دەریدەخات گەر دوو خۆشەویستی کۆن توانیان تەنها وەک هاوڕێ بمێننەوە،ئەوە مانای ئەوەیە کە ئەوان هێشتان لە خۆشەویستیدان،یاخوود هەرگیز نەبوون.

١٩٨-خەڵکی بەگشتی ڕوخسارێکی سەرنجڕاکێش بەسەر جەستەیەکی سەرنجڕاکێشەوە هەڵدەبژێرن کاتێک بۆ پەیوەندییەکی ماوە درێژە
،بەڵام کاتێک بابەتەکە دێتە سەر پەیوەندییەکی ساتی ئەوان جەستە هەڵدەبژێرن لەبری ڕوخسار

١٩٩-دوو لەسەر سێی ژیانی پشیلە بەخەو بەسەرئەچێت

٢٠٠-ناسیاوی بەشێکە لە کلیلی گاڵتەوگەپ و پێکەنین
لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە بەلای هەندێ کەسەوە نوکتەکان پێکەنیناوی ترن کاتێک لەلایەن کەسێکی بەناوبانگ و ناسیاوەوە ئەگێڕدرێنەوە وەک لە کەسێکی نەناسراو
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
کاتێک لە کۆی«٥٣»ڕۆژ«٢٥»ڕۆژت فەوتاندووە بەبێ خوێندنی وشەیەکی بۆ ئیمتیحانی وزاری
ئێستاش تەنها بۆ کات کوشتن گەڕاویتەتەوە سەر ئەکاونتە مۆمیا کراوەکەت💀🔥
شەرمەزاری خۆمم
بەڵام بەجدی ناتوانم ئیتر خۆ بە زۆر نییە

+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانیМесто, где живут истории. Откройте их для себя