١٨١-١٩٠

164 42 23
                                    

١٨١-تۆڕی کۆمەڵایەتی دەتووانێ تووشی ترسی ونبوون لەناو(FOMO)بکات.FOMO دیاردەیەکە کە ڕوودەدات کاتێک تۆ هەست بە پەستان ئەکەیت بۆ ئەنجامدانی هەموو ئەوانەی دیکەی ئەیکەن،ئاگاداری هەموو بەسەر هاتێک ببیت،وە هەموو ئەزموونێکی ژیان بەش بکەیت.ئەوە ئەتوانێت مەراق بوروژێنێت و پەیوەندی بپچڕێت لەگەڵ جیهانی ڕاستی.

١٨٢-پەیوەندی هاوڕێیەتی بەهێزترە کاتێک تۆ ئەزانیت چی هاوڕێکەت وەڕەس دەکات،
پزیشک.چاریتی فریسێن ئەمە بە 'ئەگەر-دواتر' ناو دەبات.ئەو باوەڕی وایە زانینی کاردانەوەی هاوڕێیەکت کاتێک ڕووبەڕووی بارودۆخی جیاواز ئەبێتەوە هێندەی زانینی ئارەزوو و سەلیقەیان گرنگە.

١٨٣-مرۆڤەکان«٪٥٠»ی(DNA)یان لەگەڵ مۆزەکان بەش دەکەن.ئەوە لەوانەیە سەرسوڕهێنەر بێت،بەڵام دەروونزانیانە ئەوە ڕاستە.

١٨٤-(تووڕەیی پێچان)ئەمە تووڕەیی و هاندەرێکە کە هەستی پێ ئەکەیت کاتێک ناتوانیت قوتویەک بکەیتەوە.

١٨٥-لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە بیرکردنەوە دەربارەی پلان«B»وا ئەکات ئەگەری سەرگرتنی پلان«A»کەمتر ببێتەوە بەگوێرەی ڕەوشتت.

١٨٦-کۆنتڕۆڵکردنی ماسولکەکانی ڕوخسارت ئەتوانێت یارمەتیت بات لە کۆنتڕۆڵکردنی تووڕەیی،لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە کە ئەگەر تۆ ڕووت گرژ نەکەیت کاتێک تووڕەیت،ئەوا تۆ هەست بەو تووڕەیە ناکەیت بەوتووندییەوە.

١٨٧-لێکۆڵینەوەیەکی ڕەوشتی لە شانشینی یەکگرتوو ئەوەی دەرخستووە کە:-کاتێک ئافرەتێک پیاوێکی سەرنجڕاکێش ئەبینێت بە ئاوازی دەنگێکی بەرزتر قسە ئەکات.

١٨٩-لە سەدەکانی ناوەڕاست،بۆ ئەوەی سەرنجڕاکێش بیت،ئافرەتە هەرە خانەدانەکان بەهێواشی خوێنی شەمشەمەکوێرەیان ئەدا لە پێستیان یاخوود زەرنیخیان قووت دەدا بۆ چاکبوونی پێستی ڕووخساریان.

١٩٠-تۆ ناتوانیت مینگە مینگ بکەیت ئەگەر هەردوو لای لووتت بەتووندی بگریت،ئەگەر ئەوە تاقی بکەیتەوە لەماوەی کاتێکی کەمدا هەست بە بێهۆشی ئەکەی.

+٥٠٠ زانیاری لەسەر دەروونزانیTahanan ng mga kuwento. Tumuklas ngayon