بۆچی لەناکاو دیارنەمام..؟

247 63 140
                                    


سڵاو درەوشاوەکانم.. بەکارهێنانی ئەو ناوە سەیرە بۆم هێندەی بەسەردا ڕۆیشتووە و ئەوەش خەمبارم دەکات..

تێبینیم کردووە ژمارەکەی زۆرتان ئێرە جێدەهێڵن، گەر دەتەوێت بڕۆیت حەزدەکەم ئەمانە ببیسیت.

پێش دەستپێکردن هیوادارم کە هەمووتان باش بن، بە جۆرێک کە ئاسوودە و ئارام بن نەک ژیانتان بێ کێشە بێت چونکە ئەوە بوونی نییە..

بێ درێژە پێدانی زیاتر، ئێستا دوای ماوەیەکی زۆر هاتمەوە ئێرە و چەند جارێکیش وتبووم کە ڕۆژ بە ڕۆژ گەڕانەوە بۆ ئێرە گرانترە.. ئێستا دانیشتووم و نازانم چۆن ئەو هەستەتان بۆ بکەم بە وشە..

دیارنەمانم پلان بۆ دانراو نەبوو، وە گەڕانەوەم هەر پلانێکی بۆ دانرێت هەڵدەوەشێتەوە.. هەرچەندە زۆر بیری ئەو ساتانە دەکەم بە خوێندنەوەی نامە و کۆمێنتەکانتان دڵخۆش دەبووم، دڵنیا نیم کە ئەو کەسانە ماون لێرە یاخود نا..

بەڕاست هەر لێرە ماون؟
یان پێ دەچێت ونبوونی دوور و درێژم بووەتە هۆی ڕۆیشتنی ئێوەش..

یەکێک بووم لە یەکەمینەکان کە بە زمانی کوردی کتێبمان بڵاوکردەوە لێرە، وردە وردە ئەو جیلە واتپاد جێدەهێڵن وە تەنها یادگارییەکان منیان بە ئێرەوە بەستووەتەوە.. گەر دیقەت بدەن سایە SaiaKamal وە هەروەها ئامێز a_a_n_i

(تاکە دوو کەس لە دەرەوەی واتپاد هاوڕێم بن)
بە هەمان جۆر دوورکەوتوونەتەوە و بەداخەوە باوەڕناکەم کەسیان بگەڕێنەوە.. ئەوە هۆکارێک بوو

بەڵام بە گشتی ژیان لە دەرەوەی ئامادەیی قورساییەک و بارگرانییەکی زۆرە، بەڵام هەرچدە ئەوە هەرگیز نەدەبووە هۆکارێک کە بەس بێت بۆ بێزاربوونم لە واتپاد..

گەورەترین هۆکار بۆ ئەوەی هەستدەکەم جێی من لێرە نەماوە زیادبوونی ئەو ژمارە زۆرەی هەرزەکاران کە چیرۆکی نەشیاویان بڵاودەکردەوە.. یانی هێندە زۆر بوون بەدوای چیرۆکی کوردی بگەڕێیت بەس ئەوانە دەست دەکەوێت! دەڵێی بوون بە ساحێب ماڵ و چیتر جێی من نەماوە... :(

بەڵام ئەوە بەڵێنێکە بە خۆمم داوە کە بەبێ تەواوکردنی نەخۆشی دەروونی هەرگیز لێرە ناڕۆم بۆیە نیگەران مەبن، بەدڵنیاییەوە گەر تەمەن ڕێگا بدات کەس نازانێت کەی دواهەناسەی
هەڵدەکێشێت..

هەرچەندە ئەوەش هۆکارێکی بچووک نەبوو لەخودی خۆیدا، وردە وردە هەستمدەکرد کە لەبەر خۆشەویستی وەریناگێڕم.. بەڵکو بووبوو بە ئەرکێک کە گوتبووم دەیکەم نەک دڵخۆشم بە کردنی.

بەڵام ئێرە جێگایەک بووە کە لە تەمەنێکی هەرزەکاریدا جێیەکی بچووکی تایبەتم دروستکرد تاوەکو تەنها نەبم، وە هەرگیز لێرە تەنهانەبوو بەهۆی ئێوەوە 🥺 *سوپاسێکی تایبەت بۆ هەموو یەکێکتان*

ماوەیەکی زۆرە کە لە حاڵی چیرۆکەکان دەپرسن و بەهۆی بارگرانی زانکۆ نەمتوانیوە هیچ بکەم بە هیچ، دڵخۆشبووم کە زۆربەتان گوتووتانە کە چاوەڕوان دەکەن و کێشەتان نییە بەڵام لە هەموو کەس باشتر دەزانم کە ناتوانیت هیچ کەس لە چاوەڕوانی زۆر بهێڵیتەوە.. هەر مرۆڤێک بێزار دەبێت درەنگ یان زوو وە کە بێزاربوو دەڕوات..

خەمبارم بە بینینی ئەوانەی دەڕۆن، وە ئەمشەو لە مەسج بۆردەکە نامەیەک بینی کە گوتبووی ویستم فۆلۆوم لابەرم بەڵام وتم نابێتە 2K لامنەبرد.. ئەوە ئاگادارکردنەوەیەک بوو کە ئەم ڕوونکردنەوەیە بدەم، مخابن دەبوو زووتر بمگوتبایە..

بەڵام گەر گەیشتوویت بە ئێرەو ئەمەت خوێندووەتەوە، لێرە دەمێنیت؟ هیوادارم هەمووتان وەڵام بدەنەوە، چونکە گەر بزانم کە درەوشاوەکانم لێرە ماون.. بەڵین بێت بۆ کۆتا جار هەوڵی جدی دەدەم بگەڕێمەوە نێوتان، هەرچەندە دەکرێت نزیک مانگێکی پێ بچێت چونکە لە سبەینێوە تاقیکردنەوەی کۆتایی کۆرس دەست پێ دەکات وە باوەڕتان بێت وزاری پۆلی ١٢ هیچ نییە لەچاویدا 💔

سەرم ئێشاندن، بیرتان نەچێت بوونتان بسەلمێنن، هەموو کۆمێنتەکانی ئێرە دەخوێنمەوە و وەڵامیان دەدەمەوە جاری داهاتوو کە هاتمەوە ئەم ماڵی خنجیلانەیە💚

هەر بە درەوشاوەیی بمێنن🌻

My Quiet Corner || SarahWhere stories live. Discover now