𝒫𝒶𝓇𝓉 (10)

659 144 103
                                    

مـــن لەگەڵ هەمـــوو شتێڪ ڕادێـــم
تـــەنییـــا نەبـــونـــی تـــۆ نەبێـــت.
.
.
.
بەهیوای خوێندنەوەیەڪی خۆش.
.
.
.

جین: تای ئاگاداربە.

جیمین: تااااای.

جین: ت تای گیانەکەم چاوەکانت بکەوە تکایە تااای.

نامجوون: چی بووە بۆچی هاوار دەکەن.

جین: تکاییە یارمەتیمان بدەن لە پەیژەکان کەوتە خوارەوە.

نام جوون: گەر بیبەین بۆ نەخۆشخانە توشی کێشە دەبین بۆییە دکتۆری بۆ بانگ دەکەیین.

هۆپی: چی بووە ئەم دەنگە دەنگە چییە.

شوگا: بابڕۆین.

Kook pove

لەگەڵ هۆپی و شوگا لەباخچەی کۆشک بوین باسی کارو پلانەکانمان دەکرد بەڵام لەناکاو گوێمان لەدەنگە دەنگ بوو کە گەڕامەوە ژوورەوە شۆک بووم چاوەکانم بڕوایان نەدەکرد تای خوێنی لەبەر دەڕۆشت بێ هیچ شتێک لە ئامێزم کرد بردم بۆ ژوورەکەی لەسەر پێدەکەی درێژم کرد بەڵام بۆنی خوێنەکەی زۆر شیرین بوو کۆنتڕۆڵم لەدەست گازم لە ملی دا خوێنەکەیم خواردەوە بەڵام نەفرەت من چیم کرد.

نام جوون :تۆ چیت کرد کووک .

After 2 hour

جین:ئەم دکتۆرە بۆ نەهاتە دەرەوە , خەتای من بوو گەر دواتان نەکەوتبام ئەوە ڕویی نەدەدا.

جیمین: نەخێر هیۆنگ خەتای تۆ نەبوو ئەمە چارەنووسە دەبوایە ئەمە ڕوو بدات.

هۆپی: دکتۆرەکە هات.

جین: چۆنە دکتۆر.

د.ک: ئێستا باشە خوێنێکی زۆری لەبەر ڕۆشتووە پێویستە پشووبدات نابێت ماندوو بێت تەنیا ئازار شکێنێکی بۆ دەنووسم هەرکاتێک ئازاری هەبوو بیدەنێ بەهیوای سەلامەتی.

یۆنگی: هۆپی دکتۆرەکە بەڕێ کە.

کوڕەکان چونە ژوورەوە

نام جوون: ئێستا چۆنە, بە ئاگا نەهاتووە.

کووک : باشە , ئارامکەرەوەی لێدراوە دەبێ پشوو بدات من دەڕۆم ئاگادار بن هەرچی ڕوویدا پەیوەندی بکەن.

هۆپی: باشە, خوات لەگەڵ .

نام جوون : کووک پێش بڕۆییت وەرە کەمێک قسە بکەین.

کووک: باشە.

نام جوون : دەزانی چیت کرد کووک تۆ ئەوت کرد بەهاوەڵی خۆت گازگرتن لەلای چەپی ملی نیشانەی موڵکدارییە.

Vimpere Flower (بەردەوامـــە)Onde histórias criam vida. Descubra agora