𝒫𝒶𝓇𝓉 (15)

310 80 112
                                    

چاوەڪانت ئەهلی ئارام بوونەوەن
.
.
.

جین: خەوت.

تای: بەڵێ تۆزێکە.

جین: باشە تۆ لای بە ئەمشەو هەرچی بوو پێم بڵێ.

تای: باشە هیۆنگ تۆ بڕۆ پشوو بدە بێخەم بە.

جین: کەواتە من دەڕۆم شەو شاد.

تای: شەو شاد هیۆنگ.

هۆپی: ئێستا چۆنە هیۆنگ.

جین: خەوتووە دەی تۆش بڕۆ پشوو بدە شەو شاد.

هۆپی: باشە هیۆنگ شەو شاد.
.
.
.

نام: کووک  چیتە باش دیار نیت.

کووک: نەخێر هیۆنگ من باشم .

نام :  باشی چی  ڕەنگو دەنگت شتێکی تر دەڵێن چیتە پێم بڵێ بیر لە چی دەکەیتەوە  .

کووک: هیۆنگ بیری دەکەم.

نام: بۆیە وا دڵ تەنگی.

کووک: هیۆنگ لەیەکەم ڕۆژ کە ئەوم بینی هەستم بە شتانێکی سەیر کرد بەڵام پشت گوێم خست نەمزانی هەستەکانم ڕوویان لە زیاد بوونە  منیش وەک گەمژەیەک خۆمم فریو دەدا کە هیچ لام گرنگ نییە بەڵام وا نەبوو زۆر لام گرنگ بوو وەک ئەوەی لەم زەوییە گەورەییە تەنیا ئەو لەسەری بژی  ئاشقی بووم خۆشم ویست لە هەموو شتێک زیاتر تەنانەت لە خۆشم .

نام : ئەوە ئەشقە ئیتر ناتوانین ڕای بگرین و سنووری بۆ دابنێین تەنانەت دڵیش دەکەوێتە ژێر فەرمانی ئەو تەنیا ئەو کەسەی کە خۆشی دەوێ ئارامی  دەکاتەوە ئێستاش تۆ دڵت فەرمانی بینینی دەکا وانییە.

کووک: خەریکە گیان دەدەم بۆ بینینی ئەوەندە بیری دەکەم.

نام: ئارام بگرە کەمی ماوە دەی بڕۆ پشوو بدە کەسمان نازانین بەیانی چی چاوەڕێمان دەکا.

کووک: ئهم  باشە شەو شاد.

نام: شەو شاد.

.
.
.

Kook pov

ئەمشەو بەقەد دووری ئەرزو ئاسمان دووری گەردوون بیرت دەکەم خەریکە شێت دەبم بۆ بینینێکت چاوەکانت ئەهلی ئارام بوونەوەن  بۆ من
نازانم کەی  وە چۆن بەڵام ئەوەندە دەزانم کە ئاشقت بووم زۆر بە خراپی دەکرێ ئەشق وا بت گۆڕێ  بیرت دەکەم ئەسمەرەکەم تەنیا ڕۆژێکە لێم دووری خەریکە بۆ بینینت شێت بم چی گەر بگات بەوەی کە چەند ڕۆژێک دووربم نامەوێ بیر لە دووریت بکەمەوە هەرگیز  دەخەوم بەڵکوو لەخەوما بت بینم کەمێڪ ئەو دڵەم ئارام بێتەوە گەر بۆ کەمێکیش بێت .
_______________

Vimpere Flower (بەردەوامـــە)Where stories live. Discover now