"هەندێک کات ئەو کەسە ئازارت
دەدات کە
دەترسایت ئازاری پێ بگات"
........................................................................یونا و جۆنگ کووک گەشتنە شوێنێک کە وەک دۆڵێک - شاخ وە شوێنەکە زۆر بەرز بوو
یونا : بۆچی هاتینە ئێرە
جۆنگ کووک لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزی یوناش
جۆنگ کووک : هەمیشە بە تەنها دەهاتمە ئێرە کاتێک گرفتێک هەبوایە یان هەر کێشەیەک
یان بمویستایە بیر بکەمەوە
جۆنگ کووک دانشت یوناش لە تەنیشتی دانشت
یونا: کەواتە ئێستا کێشەیەک هەیە
جۆنگ کووک : بەتەواوی نازانم... دڵنیا نیم
یونا: ئەوە دەربارەی خێزانەکەتە وایە
جۆنگ کووک : چۆن ئەوە ئەزانی!؟
یونا : چونکە کاتێک کێشەکە خێزانەکەتە دڵنیا نیت لە باسکردنی وە نازانی چی دەربارەی بکەی
جۆنگ کووک : ئەوە ڕاستە بەتایبەت گەر مەسەلەکە باوکت بێت
یونا هیچی نەوت تەنها گوێی دەگرت
جۆنگ کووک : تا ئێستا چەندین جار پێی وتوم کە گەر شتێکی لە هات من ئاگاداری دایکم و جی یون بم
وە ماوە ماوە بیرم دەخاتەوە دڵنیا نیم بەڵام هەستەکەم ئەو هەندێ شتمان لە دەشارێتەوە
بەڵام نازانم چییە
یونا : کاتێک باوکم مرد دوای ماوەیەکی کەم شەریکەکانی وتیان کۆمپانیاکە ئیفلاسی هێناوە چی دی هی ئێوە نییە دایکیشم بەوە ڕازی بوو
بەڵام دواتر زانیم کە کۆمپانیاکە ئیفلاسی نەهێنابوو وە دایکیشم بەوەی ئەزانی بەڵام بڕیاری دا بوو بێدەنگ بێت بۆ ئەوەی ئازاری ئێمە نەدەن
باوکم پێی وتبوو هەرگیز خۆی توشی کێشە نەکات لەبەر کۆمپانیاکە
وە ئێستا کە بیر ئەکەمەوە ئەبێ باوکم چۆن ژیابێ
وە باوکی تۆش ئێستا دڵنیام توشی هەڕەشەی زۆر دەبێتەوە بۆیە
جۆنگ کووک : ئمم.. وایە
جۆنگ کووک سێری یونای کرد یوناش لە هەمان کاتدا سێری کرد
ماوەیەک ئاوا مانەوە تەنها سەیری یەکتریان ئەکرد
تا یونا جەوەکەی تێکدا وتی
یونا: با بڕۆین کات درەنگە
یونا و جی دۆی هەستانەوە بەرەو لای ئۆتۆمبێلەکە ڕۆشتن
جۆنگ کووک : ئاا بیرم کەو تەوە هیچ دەربارەی ئێرە
بە جی یون نەڵەێ
یونا: بزانم چۆنەبێ
جی دۆی : یوناا
یونا پێکەنی و وتی
یونا: باشە باشە نایڵێم
.
.
.
شەو
جۆنگ کووک لە گەرماو هاتە دەرەوە خۆی هەڵدایە سەر سیسەمەکەی و قۆڵی کردە ژێر سەری
بیری لە یونا ئەکردەوە ئەو کاتەی کە سەیری یەکتریان ئەکرد و لە دڵی خۆیدا ئەی وت
بۆچی کە لەگەڵیم ئەوەندە دڵ خۆشم وە
زۆر هەست بە ئاسودەیی ئەکەم وەک بڵەی چەندین ساڵە دەی ناسم
لەو بیر کردنەوانەیا بوو تا لە ناکاو هەستایە وە
قژی تێکدا و وتی
ئاههـ چی دەر بارەی ئەو هەیە کە وام لێدەکا
زەنگی مۆبایلەکەی لێیدا هەڵی گرت
جی دۆی: بەڵێ
؟؟ : گەورەم هەندێ کێشە هەیە
جۆنگ کووک : چی بووە
؟؟ : گەورەم ئەبێ بەیانی بێیت
جۆنگ کووک : باشە ئەی ئەوەی وتم حازرت کرد؟؟
؟؟ : بەڵێ گەورەم
جۆنگ کووک : باشە بەیانی دێم
تەلەفونەکەی داخستەوە
دوای کەمێک خەوت
.
.
بەیانی پشوو بوو
.
.
Pov: yuna
YOU ARE READING
𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم'
Romance؟؟: تکایە تۆش مەڕۆ ؟؟ : ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم....... ؟؟:بۆچی ژیانم ئاوایە.!! ؟؟: من هەمیشە لەلات ئەبم هەموو شتێک باش دەبێت! "ژیان سەختە ئەبێ بەرگەی بگری" (خوێنەر بە)