"کە هەوڵ نادەی چاوەڕوانی
هیچ شتێک مەبە بەتایبەت
دڵخۆشیت"
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~Pov jk
.
.
چاوم کردەوە سەرم کەمێک ئازاری هەبوو چونکە خواردبوومەوە هەڵسام و خۆم چا کردوو ویستم بڕۆمە دەرەوە لە ژوورەکە دانیەڵ هاتە ژوورەوە
دانیەڵ : هەستاوی
جۆنگ کووک : نا هێشتا خەو تووم
دانیەڵ پێکەنی بەس جۆنگ کووک بێزار بوو هیچ کاردانەوەی نەبوو
دانیەڵ : با بڕۆین نان بخۆین دایکم دڵخۆش ئەبێ بە بینینت
ڕۆشتنە خوارەوە بۆ شوێنی نانخواردن
دانیەڵ لە دواوە باوەشی کرد بە دایکیا کا خەریک بوو دانیشت
دانیەڵ : بەیانی باش خاتوونی شاژن سێرکە بزانە کی لێرەیە
دایکی: بۆتۆش باشتر کوڕە جوانەکەم
سەیری دواوەی کرد جۆنگ کووکی بینی زۆر دڵخۆش بوو
خاتوو کانگ : ئایی کێ لێرەیە کوڕە خراپەکە
وای وتوو باوەشی کرد بە جۆنگ کووکا
جۆنگ کووک : ئێێ بۆۆ من خراپم
خۆی فەقیر کردەوە
خاتوو کانگ : تۆ زۆر کەم دێی بۆ ئێرە ئیتر چۆن ئەڵێی کە من باشم
جۆنگ کووک : بمبورە زۆر سەرقاڵم بەڵام بەڵێن بێت ئیتر زوو زوو سەردانتان ئەکەم باشە
خاتوو کانگ : ئاوا باشە دەی با نان بخۆین
دانیەڵ : ئەی باوکم لە کوێیە؟
خاتوو کانگ : کاری هەبوو زوو ڕۆشت
دانیەڵ سەری بە واتای باش جوڵان
.
.
.
Pov malli jk
.
.
جی یون و دایکی لەسەر مێزی نانخواردن بوون بەڕێز جیۆنیش هات دانیشت
جی یون بە بێزاریەوە سەیری کرد
بەڕێز جیۆن : ئەی جۆنگ کووک کوا؟!
جی یون : ئەم شەو نەهاتەوە بۆ ماڵ
ئەوەی وت بە بێزاری و ڕۆشت
بەڕێز جیۆن : ئەوە بۆ ئاوایە!
مەبەستی جی یون بوو
خاتوو جیۆن : لە دوای ئەوەی دوێنێ شەو ڕویدا چاوەڕێی چی دەکەی
بەڕێز جیۆن : من هیچی خراپم نەکردە
خاتوو جیۆن : جۆنگ کووکت غەمبار کرد جی یونیش بە هۆی ئەوەوە توڕە بووە خۆت نازانی کە چەنێک جۆنگ کووکی خۆشەوێت
خاتوو جیۆنیش توڕە دیار بوو
بەڕێز جیۆن : تۆش توڕەی؟
خاتوو جیۆن : مەسەلەکە توڕە بوون نییە بەڵام چۆن ئاوا بە ئاسانی بڕیار لەسەر ئەو شتە ئەدەی بێ ئەوەی ئێمە و بە تایبەت جۆنگ کووک هیچ بزانێ
بەڕێز جیۆن : بەڵام ئەوە بۆ جۆنگ کووکیش باشە
خاتوو جیۆن : ئەی چی گەر ئەو کەسێکی تری خۆش بوێت
بەڕێز جیۆن هیچی نەوت تەنها سەیری دەکرد
خاتوو جیۆن : ئازیزەکەم تکایە بە ئەم بابەتە دابخەین دڵخۆشی منداڵەکانمان لە هەموو شتێک گرینگترە
بەڕێز جیۆن بیری دەکردەوە دواتر وتی
باشە ئەم بابەتە کۆتای هات
خاتوو جیۆن : پێویستە ئەمە بە جۆنگ کووک یش بڵێی
.
.
.
Pov malli Daniel
خاتوو کانگ : باشە چی بووە کە بەڕێز جۆنگ کووک ئاوا بێزارە؟
جۆنگ کووک و دانیەڵ سەیری خاتوو کانگیان کرد و سەیرێکی یەکیان کرد
جۆنگ کووک : کێشەکە کەمێک ئاڵۆزە
خاتوو کانگ : دەی باسی کە بزانم چییە
جۆنگ کووک هەمووی بۆ باس کرد..
خاتوو کانگ دەستی خستە سەر دەستی جۆنگ کووک و وتی
شتەکان باش ئەبن غەمبار مەبە دڵنیابە دایکت ئەوە چارە ئەکات من دەیناسم
جۆنگ کووک زەردەخەنەیەکی کرد
هیوادارم
.
.
.
جۆنگ کووک ڕۆشتە سەر کار
باوکی نەبینی پێی خۆش بوو چونکە نەی ئەویست بیبینێ ڕۆشتە ژوورەکەی خۆی یونای بینی کاری دەکرد یەکسەر جەوی گۆڕا
جۆنگ کووک : بەیانی باش
یونا بە زەردەخەنەیەکەوە
باشتر بۆ تۆ
جۆنگ کووک زەرفێکی پێ بوو دای بە یونا
ئەوە ئەوانە بوو کە داوات کرد
یونا : ئۆههـ سوپاس
جۆنگ کووک شایەنی نییە ویستی بچێتە ژوورەوە
یونا : ئاا جۆنگ کووک بەڕێز جیۆن کەمێک پێش ئێستا هات بۆ لات وە وتی کە هات با بێتە لام
جۆنگ کووک : باوکم..!
جۆنگ کووک ڕۆشتە لای باوکی ڕۆشتە ژوورەوە بە ساردیەکەوە
بۆچی بانگی منت کردبوو؟!
بەڕێز جیۆن : لێم تووڕەی؟
جۆنگ کووک : ئایە ئەوە گرینگە!؟
بەڕێز جیۆن : ئەوەی دوێنێ شەو ڕویدا لە بیری کە
جۆنگ کووک بە ساردی و کەمێ سەر سوڕمانەوە سەیری کرد
بەڕاست.!؟
بەڕێز جیۆن : بەڵێ.. بەڵام شتێک ئایە کەس هەیە کە خۆشت بوێ؟
جۆنگ کووک ئەو پرسیارەی پێ سەیر بوو
بەڕێز جیۆن :گەر هەیە زوو پێمانی بناسێنە
جۆنگ کووک : بێگومان
بەڕێز جیۆن : ئێستا ئەتوانی بڕۆی
جۆنگ کووک ڕۆشتوە بۆ ژوورەکەی خۆی زۆری پێ خۆش بوو کە باوکی بڕیارەکەی گۆڕیە
ئایی باشە چۆن بڵێم کە یونا ئەو کەسەیە کە خۆشم ئەوێت جارێ بە یونام هەر نە وتە کاری زۆرم هەیە ئەبێ بیکەم
تەلەفۆنی بۆ هات
جۆنگ کووک : بەڵێ لوهان
لوهان : شتێکی گرنگ هەیە ئەبێ بێیت
جۆنگ کووک باشە دوای کارەکانم دێم
.
.
جۆنگ کووک کارەکانی تەواو کردوو ڕۆشت
.
.
.
لوهان : سڵاو
جۆنگ کووک : سڵاو چی بووە؟
لوهان : وەرە ژوورەوە ئەبێت شتێک ببینی
دانیشتن لوهان ڤیدیۆیەکی پیشان جۆنگ کووک دا
جۆنگ کووک ئەوە ئەو ڤیدۆیە نییە کە تیایا ئۆتۆمبێلەکەم تێک ئەدەن
لوهان : ئا ئەوە بەڵام هەر ئەوە نییە
جۆنگ کووک : مەبەستت چییە؟!
لوهان : یۆنگ دۆ وەرە
یۆنگ دۆ هاتە ژوورەوە
سڵاو گەورەم سەری بۆ جۆنگ کووک چەماندەوە
لوهان : ئەوەی بە منت وت بە ئەویشی بڵێ
جۆنگ کووک سەیری کرد
یۆنگ دۆ : گەورەم ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەتی تێکدا وە ویستی بتکوژێت من ئەزانم کە کێیە
جۆنگ کووک : چیی!.. کێیە!؟
یۆنگ دۆ : هەمان ئەو مافیایەی کە چەکەکانم برد بۆیان من ئەو پیاوەم لەوێ بینیوە ئەو کار بۆ ئەوان ئەکات من لەوە دڵنیام
لوهان : باشە بۆچی تەنها جۆنگ کووک ئەی بۆ وایان لە دانیەڵیش نەکرد!؟
یۆنگ دۆ : چونکە ئەوان هیچ دەربارەی سەرۆک دانیەڵ نازانن وا ئەزانن کە تەنیا بەڕێز جۆنگ کووک سەرۆکە کەیە
جۆنگ کووک : نەفرەت
لوهان : جۆنگ کووک چی دەکەی
جۆنگ کووک : واباشترە کە هەرگیز هیچ کەسێک هیچ شتێک دەربارەی دانیەڵ نەزانێت هەر وەکو چۆن ئێستا وا ئەزانن کە بەس من سەرۆکم گەرنا زیان بە ئەویش ئەگەیەنن
لوهان : ڕاستەکەی بەڵام ناتەوێت هیچ بکەی ئەوان ویستیان بتکوژن
جۆنگ کووک : جارێ تەنها چاودێریان بکەن وە تۆ یۆنگ دۆ لە نزیکەوە چاودێریان بکە گەر ویستیان هەر چییەک بکەن ئەبێ پێمان بڵێی
یۆنگ دۆ : فەرمانتە گەورەم
یۆنگ دۆ ڕۆشت
جۆنگ کووک : لوهان هەنێ پیاو دانە با چاودێری خێزانەکەم بکەن
لوهان : باشە
.
.
.
.
جۆنگ کووک ڕۆشتەوە بۆ ماڵ هەر بیری لەوە ئەکردەوە کە گەر شتێک ڕویدا چی بکات
.
.
.
.
Pov yuna
.
خۆم گۆڕی و بە ڕێ کەوتم بۆ کۆمپانیا
ئۆتۆم بێلەکەم وەستان دابەزین جۆنگ کووکم بینی ویستم بچمە لەی بەڵام لەو کاتەیا هیجینم بینی کە ڕۆشتە بەردەم جۆنگ کووکهیجین : سڵاو جۆنگ کووک
جۆنگ کووک بە بێزارییەوە ووتی
: سڵاو بۆچی هاتیتە؟
هیجین : بۆچی نابێ بێمە لات چونکە هاوسەرگیرێکە هەڵ وەشایەوە یانیش چونکە خۆشیە ویستت هەیە؟
جۆنگ کووک : چی تەوێ؟
هیجین : ئەمەوێت تۆ منت خۆش بوێت
جۆنگ کووک : ناتوانم نابێت
زۆر بە ساردی ووتی هیچ بە لایەوە گرینگ نەبوو
هیجین توڕە بوو
هیجین : بۆچی..!؟بۆچی لەبەر یونا؟..... ئایە خێزانەکەت بەوە ئەزانن هاا یان من پێیان بڵێم باشتر وانییە
وەکو هەڕەشەیەک ئەوەی ووت
جۆنگ کووک : بەسە تکایە بڕۆ
هیجین : نەخێر ناڕۆم بۆچی سێرم ناکەی من تۆم خۆشەوێت ئەوە نابینی
جۆنگ کووک : چونکە من یونام خۆشەوێت تەنها ئەو تێگەیشتی بێجگە لە یونا ناتوانم کەسێکی ترم خۆش بوێت
یونا گۆی لە قسەکان جۆنگ کووک بوو لە دڵی خۆیەوە قسەی ئەکرد
هەر بە ڕاست ئەو منی خۆشە وێت دڵم زۆر خێرا لێدەدات تکایە با ئەو قسانە ڕاستی بن یونا شۆک ببوو
جۆنگ کووک ئەوەی وتتو هیجینی جێهێشت کەمێک ڕۆشت بینیتی یونا لە وێیە
جۆنگ کووک : یونا...!!
یونا تەنها سەیری ئەکرد
جۆنگ کووک : چەنێک ئەبێ لێرەی!؟
یونا : ئەو قسانەی کردت بە ڕاستت بوو
جۆنگ کووک : چیی ئممـ.....
نەی ئەزانی چی بڵێ ووتنی ئاسان نەبوو وە بەو شێوەیەش
:ئاا بەڵێ بەڕاستم بوو بەڵام بۆستە با....
یونا قسەکەی پێ بڕی
منیش
جۆنگ کووک : هاا چییـ!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
..............................................................................تکایە ڤۆت و کۆمێنت بکەن وە ڕای خۆتان بڵێن
ئەنیۆ 👋💙✨

YOU ARE READING
𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم'
Romance؟؟: تکایە تۆش مەڕۆ ؟؟ : ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم....... ؟؟:بۆچی ژیانم ئاوایە.!! ؟؟: من هەمیشە لەلات ئەبم هەموو شتێک باش دەبێت! "ژیان سەختە ئەبێ بەرگەی بگری" (خوێنەر بە)