Part 17

19 4 52
                                    


" ماسک لەسەر ماسک ئەکەین
بە ڕوخسار مانەوە
زۆر بە قورسی هەوڵدەدەین
ڕاستی خۆمان بشارینەوە"

................................................................................

جۆنگ کووک  مۆبایلەکەی دەرکرد هەنێ دەسکاری کرد
جۆنگ کووک  : نیشانەکە لێرەیە کەواتە ئەو لە ماڵە
هەنێ تر لە دەرگای دا بەس سودی نەبوو
دواتر ئەوناوە ئەگەڕا بۆوەی شتێک بدۆزێتەوە
دوای شتێکی بیر کەوتەوە
Flashbacks

جۆنگ کووک  و یونا لەبەر دەرگا بوون
یونا : ئایی کلیلەکانم لەبیر کردە
جۆنگ کووک  : ئەی چۆن بچینە ژوورەوە
یونا : خولەکێک کلیلێترم لەدەرەوە لەم ناوە داناوە
یونا کلیلەکەی لە ژێر بەردێک دانابوو لە باخچە بچوکەکەیا
یونا : ئەوەتا
جۆنگ کووک  : هەر باشە ئەوەت لەوێ داناوە

گەڕانەوە بۆ ئێستا

هەنێ گەڕا تا کلیلەکە بدۆزێتەوە
: زۆر باشە ئەوەتا
کلیلەکەی دۆزیەوە
دەرگاکەی کردەوەو ڕۆشتە ژوورەوە
جۆنگ کووک  : یونا... یونا
هەنێ سەیری ماڵەکەی کرد یونای بینی لە ئەرزەکە کەوتبوو
جۆنگ کووک  بەخێرای ڕۆشتە لای یونای بەرز کردەوە
جۆنگ کووک  : یونا تۆ باشی یونا
یونا بە هێواشی چاوی کردەوە و دایخستەوە
جۆنگ کووک  دەستی دا لە دەمو چاوی
: ئای خوایە پلەی گەرمیی زۆر بەرزە
.
.
.
.

یونا لەسەر بێ دەکەی بوو پزیشک پشکنینی بۆی ئەکرد جۆنگ کووکیش چاوەڕێی بوو
پزیشکە کە تەواو بوو
جۆنگ کووک  : ئەو چییەتی؟
پزیشک : سەرمای بووە وە چونکە جەستەی زۆر لاوازە کاریگەری زۆرە لەسەری وە خواردنی باش
نییە
ئەم دەرمانانەی بۆ بێنە وە بە باشی چاودێری بکە
تا چاک دەبێتەوە وە دڵنیابە کە بەباشی خواردن بخوات 
سەلامەتیە
پزیشکەکە ڕۆشت
جۆنگ کووکیش  ڕۆشت دەرمانەکانی کڕی
.
و خواردنی بۆ دروست کرد
.
.
.

ڕۆشتەوە لای یونا دەستی دا لە نێوچەوانی هێشتا پلەی گەرمی بەرز بوو ڕۆشت ئاو و پەڕۆیەکی هێنا
ڕوخساری پێ سڕی لەگەڵ دەستی و قۆڵی
.
و
دواتر خواردنی بۆ هێنا
.
دواتر دەرمانەکانی داپێی
.
جۆنگ کووک  تەواوی ڕۆژەکە ئاگاداری یونا بوو
زۆر خەمی یونای بوو
شەویش هەر لەوێ بوو
جۆنگ کووک   بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ جی یون ئەکرد
: ناتوانم ئاوا یونا جیبێڵم خۆت شتێک ڕێک خەو بە دایکمی بڵێ
جی یون : باشە ئوپا ئاگاداری خۆت بە
جۆنگ کووک : باشە
تەلەفۆنەکەی داخستەوە و  لای یونا دانیشت لە ئەرزەکە سەیری یونای ئەکرد
یونا خەوتبوو
جۆنگ کووک  : ئیتر زیاتر ئاگادارت ئەبم 
دەستی بە سەر سەر یونادا ئەهێنا
ناهێڵم هیچ کەس ئازارت پێ بگەیەنێ
.
.
.
.
.

Morning
Pov yuna
چاوم کردەوە هێشتا هەست بە ئازار ئەکەم لە جەستەما وەک بڵەی بە دار لێم دراوە
ویستم هەڵسم بەڵام کە سەیرێکی لای ڕاستم کرد
جۆنگ کووکم بینی کە لەسەر ئەرزەکە بوو
سەریشی لەسەر بیدەکە لەلای دەستم بوو دەستیشی گرتبووم زۆر بە جوانی خەوتبوو
هەر تەماشایم دەکرد
تا کەمێک قژی لەسەر چاوی بوو ویستم لایبدەم
بەڵام بەخەبەر هات
یونا هەستایەوە جۆنگ کووکیش
دەستی دا لەسەری
جۆنگ کووک : پلەی گەرمیت باشە ئێستا چۆنی؟
یونا : زۆر باشم
جۆنگ کووک  : بەڕاست
یونا : ئهمـ تۆ زۆر باش ئاگادارم بوی بۆیە ئێستا باشم
بەڵام تۆ زۆر ماندووی بمبورە
جۆنگ کووک  باوەشی کرد بە یونادا
: من هیچ ماندوو نیم چونکە تۆ ئێستا باشی تکایە ئاگاداری خۆت بە با نەخۆش نەکەوی
یونا : باشە واکەم
جۆنگ کووک  : ئەتوانی هەڵسیت؟
یونا : ئا
جۆنگ کووک  : باشە هەستە گەرماوێک بکە منیش خواردن ئامادە ئەکەم
یونا : باشە بەڵام من نەم ئەزانی لە خواردن دروستکردنا باشی!
جۆنگ کووک : من لە زۆر شتدا باشم گیانەکەم
چاوێکی داگرت و ڕۆشت
.
.
یونا دوای گەر ماوەکەی ڕۆشتە خوارەوە
جۆنگ کووک  خەریک بوو خواردنەکانی لەسەر مێزەکە دائەنا
یونای بینی دەستی گرتوو بردی داینیشان
خۆیشی لە تەنیشتی دانیشت خواردنەکانی لەبەردەمی دانا
جۆنگ کووک  : ئەبێت بەباشی نانبخۆیت تێگەیشتی
دەی بیخۆ
یونا :باشە فەرمانتە
هەنێک لە خواردنەکەی خوارد
جۆنگ کووک  : بە دڵتە؟
یونا : ئۆو بەڕاستی تۆ زۆر باشی زۆر بەتامە
جۆنگ کووک  : ئەی چۆن
.
.
.
.
جۆنگ کووک  ڕۆشتەوە یونا دوبارە بە تەنها بوو
ئەو ڕۆژە نە ئەڕۆشتە سەر کاریش

شەو

یونا خۆی گۆڕی بۆوەی بڕواتە لای لیا
یونا : ئاههـ هێشتا زۆر هەست بەباشی ناکەم
بەڵام پێویستە بڕۆم
.
.
.
گەشتە لای لیا
ئەو شوێنەی کە مەشقی لێکات
لیا : یونا باشی
یونا : بەڵێ من باشم خەمت نەبێ جی دۆی
دوێنێکە ئاگادارم بوو
ئەوەی بە کەمێک پۆزو دڵخۆشیەوە وت
لیا : ئێ یانی
یونا : هیچ بەس..
تەلەفۆنی بۆ هات  ژمارەی نەناسراو
یونا : بەڵێ
...
یونا : سڵاو
یونا : کێیت بۆچی قسە ناکەی
پەیوەندێکە داخرایەوە
یونا : ئەمە چییە نەفرەتی
لیا : چی بووە یونا
یونا : نازانم تەلەفۆنم بۆ دێت هەڵی ئەگرم بەڵام کەس قسە ناکات
لیا : لەوانەیە بە هەڵە بوبێ
یونا : بەڵام ئەمە یەکەم جار نییە  ئاههـ لەبیری کە
با دەس پێکەین
لیا چەکەکەی دا بە یونا
یونا ئامانجەکەی پێکا
چەن جارێ تریش دوبارەی کردەوە زۆر بەباشی
ئەیکرد
تەواو بوو
لیا چەپڵەی بۆ لێدا
لیا : ئافەرم یونا ئێستا زۆر باشی
یونا : هێشتا ئەوەندە باش نیم
لیا : تا زیاتر مەشق بکەی باشتر دەبیت
یونا : ئەوکات لە تۆ باشتریش ئەبم
لیا : نەخێر من باشترینم
یونا : نەخێر من باشتر ئەبم
لیا : نەخێر یونا
کردیانە شەڕ بەڵام شەڕی ڕاستی نا
شەڕی نێوان دوو هاوڕێی نزیک کە بۆ خۆشیە
زۆر جوانن 
بوونی هاوڕێیەکی ئاوا زۆر خۆشە بە داخەوە کەم کەس ئەو یادگاریە خۆشەیان هەیە
:خوا نەی بڕی تەنهایش خراپ نییە:
.
.
.
.
.
لیا لە شوێنی کارەکەی بوو
دانیەڵ  هات بۆ ئەوێ لوهان یەکسەر ڕۆشتە لای
لیا هەنێک بیری کردەوە دواتر ڕۆشتە لای
لیا سەیری دانیەڵ  کرد و وتی
: سەرۆک پێویستە کەمێک قسەکەین
لوهان ئەوەی پێ سەیر بوو  بەڵام هیچی نەوت
دانیەڵ : لوهان تۆ بڕۆ کەمێکی تر دێم
لوهان سەری لەقاند وەکو بەڵێ و ڕۆشت
دانیەڵ : چی بووە لیا...!؟
لیا : ئەوە دەربارەی یونایە
دانیەڵ : با بڕۆینە ژوورەکەم
.
دانیەڵ  و لیا دانیشتن
لیا : یونا ئەیەوێت تۆڵەی دایکی بکاتەوە
وە وتی کە تۆ یارمەتی ئەدەیت..!
دانیەڵ  : ڕاستە
لیا : تکایە ڕێگە بدە منیش لەمەدا بەژداربم
دانیەڵ  : بەڵام....
لیا : پێویست ناکا یونا بەمە بزانێت ئەمە لە نێوان ئێمەدا ئەمێنێتەوە هەرچییەک پێویست بێت من ئەیکەم  وە ئێوە ئەمەتان بە جۆنگ کووک  نەوتە
کەواتە ڕێگە بدە منیش یارمەتیت بدەم
دانیەڵ  کەمێک سەیری لیای کرد
دانیەڵ  : باشە
.
.
دانیەڵ  و لوهان پێکەوە خەریکی کارێک بوون

دانیەڵ  : کەی ئەم کارە تەواو ئەکەن؟
لوهان : کۆتای هەفتە
دانیەڵ : ئەمە هێشتا کەمە بۆ ئەو بێ نرخانە
لوهان : ئەوان خەریک بوو جۆنگ کووک  بکوژن  ئێمە بەهەموو شێوەیەک لە دژی کارەکانیانین
هەردووکیان دانیشتن
دانیەڵ : پێویستە زۆر وریابن
لوهان : خەمی هیچت نەبێ  هەموو شتێک ئامادەیە
دانیەڵ  : باشە ئەوەی پێشتر داوام کرد..
لوهان : ئا ئەوەتا 
زەرفێکی دایە دەس دانیەڵ 
لوهان : ئەوە هەموو شتێکی تێدایە دەربارەی ڕووداوەکە و  زانیاری دەربارەی پیاوەکە
دانیەڵ  یەکسەر زەرفەکەی کردەوە
سەیری پەڕاوەکانی کرد
دانیەڵ  : چی چۆن ئەبێ ئەو بێت!!
.
.
.
.
.
.
.
.
.
...............................................................................
تکایە ڤۆت و کۆمێنت لە بیری مەکەن بیکەن
ئەنیۆ 👋✨💙

𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم' Where stories live. Discover now