Part 11

30 5 102
                                    


"خۆزگە ئەم توانی لە خۆم دەرچم

بۆ ئەوەی باوەش بە خۆمدا بکەم"

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

یونا کە دایکی بینی شۆک بوو کەوت
یونا : دا ی کە .... دایکا
دایکی لە ئەرزەکە کەوتبوو
یونا لێی نزیک بۆوە بینیتی دایکی بە فیشەک بریندار کراوە وە دراوە لە دڵی
یونا هەموو جەستەی ئەلەرزی لە ترسا
فرمێسک بە چاویا ئەهاتە خوارەوە
کەمێک دایکی ڕاوەشان دواتر
دایکی لە باوەش گرت و هەر ئەی جوڵان
یونا : دایکە.. دایکاا.. چی بووە هەڵسە تکایە
دەنگی ئەلەرزی
دایکاااا..
دایکی بە هێواشی کەمێک چاوی کردەوە
تۆ.. هاتی.. ک. چە. جو. ا. نە کەم
نەی ئەتوانی بە باشی قسەبکا و هەناسە بدات
یونا ئەگریا
یونا : دایکە کێ وای لێت کردە.. تکایە جێم مەهێڵە
خاتوو پاڕک : نا...بێت...ئە.. وە بزا نی نا. بێ
بەڵام. برا کە ت....
یونا : بۆچی دایکە
یونا زۆر شڵەژاو بوو هەر ئەگریا
لە قسەکانی دایکیشی بە جوانی تێناگەشت
چی بووااا!؟
دایکی لە باوەشیا بوو
تکایە جێم مەهێڵە
دەستی خستبۆ سەر برینەکەی خوینی زۆری لێ ڕۆشتبوو
خاتوو پاڕک دەستی دا لە ڕوخساری یونا
: ئا. گا دا ری خۆت بە... شیری نە کەم
من زۆر م... خۆ. ش ئە وێی
ئەوەی وتوو دەسی کەوتە ئەرزەکە چاوەکانی داخران
یونا : نا.. نەخێر دایکاا....
دایکە
.....
دایکاااا تکایە مەمرە من بە تەنها جێ مەهێڵە
یونا بە دەنگی بەرز هاواری ئەکرد
دایکە
دایکااا
دایکااااا
جۆنگ کووک هاتە ژوورەوە کە ئەوانی بینی شۆک بوو
ڕۆشتە لای یونا یونا ئاگای لە خۆی نەبوو
جۆنگ کووک : یونا چی بووە!
یونا : دایکم ... دایکم...
قسەی بۆ نە ئەکرا تەنها سەیری دایکی ئەکرد
جۆنگ کووک دەستی لە ملی خاتوو پاڕک دا
دواتر کردێ باوەشوو بردیە ناو ئۆتۆمبێلەکە
یوناش لە دواوە سەر کەوت

.
.
.
لە نە خۆشخانە جۆنگ کووک و یونا لەبەردەم ژووری نەشتەرگەری بوون

پزیشک هاتە دەرەوە
یونا : دایکم... دایکم چۆنە؟
پزیشکەکە ڕوخساری نائومێد دیار بوو سەری هێنایە خوارەوە و ووتی
: بەداخەوە
یونا شۆک بوو بەو قسەیە ئەو چاوەڕێی ئەوە نەبوو
یونا : نەخێر شتی وا نابێت..... نەخێر
نابێت ئاوا جێم بێڵێ
ڕای کردە ژوورەوە بۆ لای دایکی جۆنگ کووک لە دوای ڕۆشت
یونا پەڕۆکەی لەسەر دەم و چاوی دایکی لابرد و بە قوڵی ئەگریا
هەستە دایکە دەی
نابێ بڕۆی من چیبکەم بێ تۆ
دایکااا
بۆچێ.... بۆچی جێت هێشتم دایکاا
جۆنگ کووک زۆر غەمبار بوو کە یوناشی بەو حاڵە ئەبینی هەستی بە تاوانی ئەکرد چونکە نەی ئەتوانی هیچ بکات
یونا : دایکاااا بۆچی .. بۆچی.. بۆچی تەنهات کردم..
(ژیان هەمیشە ئازیزترین کەسەکانت لێ دەبا
ئەو کەسەی کە ئەت ووت بێ ئەو ناژیم، گەر شتێکی لێبێ ئەمرم، لێت ئەبات و ئەبینی بێ ئەویش دەژیت، ژیان ئاوایە بە دڵی ئێمە نییە، ئەوەی ئەبێ خۆی بگونجێنێ تۆی نەک ژیان ئەوە لەبیر مەکە) .
.
.
.
.
دوای 3 ڕۆژ
.
.
.
دوای ئەوەی خاتوو پارکیان ناشت جۆنگ کووک و جی یون هەر لە لای یونا ئەمانەوە بۆ ئەوەی ئاگاداری بن
شەو بوو
جی یون لە لای یونا بوو کە لەسەر سیسەمەکەی بوو پاڵ کەوتبوو هیچ قسەی ناکرد
جی یون : یونا تکایە شتێک بخۆ گەرنا نەخۆش ئەکەویت
یونا....
یونا هیچ کاردانەوەی نەبوو هیچی ناوت
جی یون : یونا... یوناا تکایە هەڵسە
یونا بەتانێکەی دا بە خۆیاو هیچ قسەی نە کرد
(کاتی ئەوێ تا ئەو شتانە قبووڵ بکەی کە بە دڵی تۆ نین بەڵام زوو بێ یا درەنگ هەر ئەبێ قبووڵی بکەیت و لەگەڵ ئەو ئازارە بژی، مەجبووری)
جی یون بە بێ هیوای یەوە سینێ خواردنەکەی هەڵگرتوو ڕۆشتە خوارەوە
جۆنگ کووک : هیچی نە خوارد؟
جی یون : نەخێر تەنانەت هیچ قسەیەکیش ناکات
دەترسم شتێکی لێبێت
جۆنگ کووک : من ئەڕۆم کەمێک کارم هەیە زوو دێمەوە ئاگات لە یونا بێت
جی یون : خەمت نەبێ
دوای کەمێک
لە دەرگا درا
جی یون دەرگاکەی کردەوە
لیا بوو
لیا: سڵاو من هاتوم بۆ لای یونا
جی یون : سڵاو فەرموو ئەو لە سەرەوە بەڵام تۆ کێی
لیا : من ناوم لیایە هاوڕێی یونام
جی یون : ئاا یونا پێشتر زۆر باسی تۆی کردووە وەرە ژوورەوە
لیا هاتە ژوورەوە
ئەی یونا چۆنە؟
جی یون : ئەو هیچ باش نییە هیچ ناخوات هیچ قسەش ناکات
لیا سەری با واتای باش جوڵانوو ڕۆشتە لای یونا
لێی نزیک بۆوە بەتانێکەی لەسەر سەری لابرد
یونا کە بینیتی ئەوە هەڵسایەوە
یونا : بۆچی درەنگ هاتی
بە دەنگێکی نزمەوە وای وت
لیا : بمبورە لێرە نەبومم
یونا باوەشی پیاکرد و دەستی کردەوە گریان
لیا دەستی بە پشتیا ئەهێنا بۆئەوەی هێوری کاتەوە
لیا : تێپەڕێ گیانەکەم هەموو شتێک باش دەبێت
تەنها بەرگە بگرە....
یونا : هەست ئەکەم هەناسەم بۆ نادرێت زۆر بە ئازارە.. هەست بە خنکان ئەکەم بۆچی ئەبێ هەموو ئەو کەسانەی خۆشمەوێن بڕۆن... بۆ.
(یاسای ژیان ئاوایە ئازیزەکەم، غەمبار مەبە وابیر کەیتەوە تەنهای ناا تەنها نیت هەمووان ئاوا ئەژین)
Pov jk
ڕۆشتەوە بۆ مال واتا ماڵی یونا
جی یون دەرگای بۆ کردەوەو پێی وت کە لیای لێیە
ئەوان پێشتر یەکیان نە بینی بوو
جی یون : لیا و یونا ئێستا خەوتوون
جۆنگ کووک : ئێ زۆر باشە
.
.
.
ڕۆژی دواتر
لیا لە خەو هەڵسا بەڵام یونای لێ نەبوو
بەپەلە ڕۆشتە خوارەوە
لیا : یونا
یونا
جۆنگ کووک جی یون هاتنە دەرەوە
جی یون : چی بوە لیا
لیا سەیریانی کرد کە جۆنگ کووک بینی شۆک بوو
جۆنگ کووکیش بە هەمان شێوە
بەڵام هەر زوو خۆیان ئاسای کردەوە
لیا : یونا دیار نییە
جۆنگ کووک : چیی تۆ دڵنیای هەموو شوێنێک گەڕای
لیا : بەڵێ کەمێ بۆستە
ڕۆشتە دەرەوە و هاتەوە
لیا : ئۆتۆمبێلەکەشی دیار نییە بۆ کوێ ڕۆشتووە
جۆنگ کووک : من ئەچم ئەی دۆزمەوە
جۆنگ کووک چاکەتەکەی بردوو ڕۆشت لیاش یەکسەر ڕۆشت بە دوایا
لیا : جی یون تۆ لێرەبە گەر هاتەوە پێمان بڵێ
لیا ڕۆشتە دەرەوەو
چووە ناو ئۆتۆمبێلەکەی جۆنگ کووک
لیا : منیش دێم... سەرۆک
جۆنگ کووک : باشە
بەڕێ کەوتن
جۆنگ کووک بە مۆبایلەکەی هەنێ شتی کرد و دواتر مۆبایلەکەی دانا
ئەو بۆ ئەو '**' " شوێنە ئەچی چی لەوێ هەیە؟!
لیا کەمێک بیری کردەوە
ئۆففـ ئەوە زۆر خراپە ئەو بەتەمایە چی بکات
جۆنگ کەەکچ: بۆچی مەبەستت چییە
لیا: ئەوێ شوێنێکی چۆڵە جارێکیان وتی کاتێک زۆر غەمبار ئەبم ئەمەوێت لێرە خۆم فڕێدەمە خوارەوە
جۆنگ کووک : چییی
.
.
.
.
Pov yuna
.
یونا لە شوێنێکی چۆڵ بوو لەسەر بەرزایی بوو
بیری لەو شتانە ئەکردەوە کە ڕویان داوە لە ژیانیدا
فرمێسک بە چاوی هاتە خوارەوە
خۆزگە بەم شێوەیە کۆتای نەئەهات
(هەندێ جار بیر ئەکەیتەوە چەن خۆش ئەبوو هەموو شتێک بە دڵی خۆت بێت، بەڵام ئەوە تەنها خەیاڵێکە کە هەرگیز ڕوو نادا، بەڵام ئەوە بزانە مەرج نییە هەمیشە ئەوانەی ئێمە بۆ خۆمانی دائەنەین باشترین بێ خودا خۆی ئەزانێ چی باشە)
.
.
دوای کەمێک لە بیرکردنەوە چاوی داخست ویستی خۆی هەڵدا بەڵام دەنگێک ئەوی وەستان
؟؟ : یونا بۆستە
یونا وەستاو سەیرێکی دواوەی کرد
یونا : دانیەڵ ...!!
دانیەڵ : بۆستە یونا تکایە وامەکە
دانیەڵ لە یونا نزیک بۆوە
یونا : تکایە مەیە پێشتر
دانیەڵ وەستا
دانیەڵ : باشە دەی وەرە ئێرە
یونا : من نامەوێت چیدیکە بژیم... زۆر سەختە دڵم زۆر ئازاری هەیە
دانیەڵ : لێت تێئەگەم بەڵام نابێت وابکەی
وەرە با قسە بکەین هەموو ئەمانە تێئەپەڕن تەنها بەرگە بگرە
یونا : بۆچی هەر کەسێکم خۆشبوێت لەدەستی ئەدەم بۆچی.. نامەوێت چیدیکە بژیم
دانیەڵ : یونا وامەکە هەر هیچ نەبێ بیر لە جۆنگ کووک بکەوە ئەو تۆی زۆر خۆشئەوێت
یونا : جۆنگ کووک
یونا بیری لە جۆنگ کووک ئەکردەوە ئەو کاتانەی کە بەیەکەوە بەسەریان بردە
دانیەڵ : گەر تۆ شتێکت لێبێت جۆنگ کووک وێران ئەبێت ئەویش وەک تۆی لێدێت تۆ ئەوەت ناوێت
یونا : منیش ئەوم زۆر خۆشەوێت... بەڵام زۆر سەختە بۆم نازانم دەبێت چی بکەم... چۆم بژیم
دانیەڵ : ئێمە لەلاتین یونا تکایە واز لەمە بێنە
یونا بە قوڵی بیری ئەکردەوە لە هەموو ژیانی
دواتر وتی
یونا: ئەزانی من برایەکم هەبوو
دانیەڵ : برات هەبوو!!؟
یونا : ئهم بەڵام هەر زوو ئەوم لەدەس دا
دواتر باوکم...
دواتریش دایکم....
ئێستا گەر ئەو لێرە بوایە لەگەڵم بوایە لە باوەشی ئەکردم ئەو کات کەمتر هەستم بە ئازار ئەکرد
بەڵام هەر زوو ڕۆشت
دانیەڵ : ئەو چی لێهات!
یونا؛ نازانم ئەو... ون بوو کاتێک بچوک بوو
بۆیە باشتر وایە منیش بمرم
خەریک بوو یەکسەر خۆی هەڵدا
دانیەڵ : نا یونا بۆستە
هاواری کرد
ئەی بۆچی ناگەڕێت بۆ ئەوەی براکەت بدۆزیتەوە
یونا وەستاو بیری کردەوە
بەڵام چۆن یان...
دانیەڵ : من یارمەتیت ئەدەم دەی تکایە ئێستا وەرە

یونا کەمێک بیری کردەوە و وردە وردە ئە ڕۆشتە دواوە بۆ لای دانیەڵ
تا دانیەڵ قۆڵی گرتوو باوەشی پیاکرد
یونا ئەگریا دواتر فرمێسکەکانی سڕی و سەیری دانیەڵی کرد
ئێستا بەڵێنم پێ بدە کە براکەم بۆ بدۆزیتەوە وە
دانیەڵی : وە چی؟
یونا : ........... ******
دانیەڵ : گەر ئەوە بڕیاری تۆ بێت ئەوە باشە ڕازیم
یونا : دە کەواتە بەڵێنم پێ بدە وە کەس نابێ بەمە بزانێت
دانیەڵ : ئممـ باشە بەڵێن بێت
دوای کەمێک لە قسە کردن
جۆنگ کووک و لیاش هاتن
زۆر پەشۆکاو بوون
یونا و دانیەڵ دانیشت بوون هەستانەوە و بەرەو ڕوی ئەوان ڕۆشتن
جۆنگ کووک یەکسەر باوەشی کرد بە یونایا
جۆنگ کووک : یونا باشی هیچت لێ هاتووە؟
یونا : من باشم
دانیەڵ سەیری لیای کرد
دانیەڵ: ئەوە تۆ چی...
لیا ئاماژەی پێ کرد بۆئەوەی بێدەنگ بێت
جۆنگ کووک : دانیەڵ تۆ چۆن هاتیتە ئێرە؟
دانیەڵ : ئیتر..
یونا : با بڕۆینەوە من برسیمە
جۆنگ کووک ئەوەی پێ سەیر بوو
جۆنگ کووک : باشە دەی با بڕۆین
یوناو لیا ڕۆشتنە ناو ئۆتۆمبێل
جۆنگ کووک: دانیەڵ چی ڕویداوە یونا چی لێهات لەناکاو
دانیەڵ : دواتر بۆت باسەکەم ئێستا با بڕۆین
.
.
.
.
.
ڕۆشتنەوە بۆ ماڵ
خەریک بوو بچنە ژوورەوە
لیا: من ئەبی بڕۆم یونا بەڵام بۆ
لیا : کەمێک کارم هەیە خەمت نەبێ دێمەوە
یونا : باشە ڕۆشتە ژوورەوە
جۆنگ کووکیش ڕۆشت بەس دانیەڵ نەبێت
دانیەڵ : بۆستە لیا
.
.
.
.
.
.
.
.
..................................................................................

تکایە ڤۆت و کۆمێنت بکەن لەبیری نەکەن
ئەنیۆ 👋✨💜

𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم' Where stories live. Discover now