"هەرکاتێک وەک شێر باوەڕت بە خۆت بوو
کەس ناتوانێت ڕێگەت لێبگرێت "
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
Pov yuna
تەلەفۆن بۆ یونا هات یونا هاڵیگرت
یونا : های جی یون
جی یون : یونا چییەکەی ؟
یونا : هیچ بۆچی
جی یون : ئێستا ناونیشانێکت بۆ ئەنێرم وەرە
یونا : بۆ؟ تۆ باشی!؟
جی یون : وەرە قسەئەکەینەوە بای
یونا خۆی گۆڕی و ڕۆشت
.
.
.
گەشتە شوێنەکە چێشتخانەیەک بوو وە شوێنی خواردنەوەش بوو
یونا ڕۆشتە ژوورەوە هەنێ سێری کرد دواتر جی یونی بینی بە تەنیا لەسەر مێزێک دانیشتبوو ڕۆشت دانیشت
جی یون : ئۆو یونا هاتی
یونا : جی یون سەرخۆشی
جی یون : ناا هێشتا ئاگام لە خۆمە
یونا : باشە با داوای زیاتر بکەین
یونا : تکایە هەنێ خواردنەوەی تر بێنن
جی یون : ئەوەم بە دڵە با بخۆینەوە
.
.
یونا : جی یون چی بووە؟
جی یون : هیچ هیچ شتێک نەبوە بەڵام
پێکێکی تری خواردەوە
یونا : بەڵام چی..!
جی یون : ئەمڕۆ ڕۆشتمە لای دانیەڵ
بینیم بۆخۆی لەگەڵ کچێک قسەی ئەکردوو
پێئەکەنین
یونا : باشە کێشە چییە لەوەدا..؟!
جی یون : چۆن
پێکەنینێ گاڵتە جارانەی کرد
چۆن کێشە نییە!
بە دەنگی بەرز وای وت
یونا ڕاچەلەکی
یونا : جی یون لەسەر خۆبە دانیشە خەڵک سێرمانەکات
جی یون دانیشتەوە و
جی یون : چۆن کێشە نییە ئەزانی کاتێک ئەی بینم لەگەڵ کچێترا چەن غەمبار ئەبم
کاتێک ئەی بینم دڵم ئەبێتە هەزار پارچە وە ناتوانم هیچ بڵێم نەفرەت ئاههـ
هەنێ تری خواردەوە
یونا : بۆستە بۆستە یانی ئێستا تۆ ئەوت...
جی یون : بەڵێ خۆشم ئەوێت
ئەزانی زۆر سەختە تەنها هاوڕێ بمێنینەوە
لە نێوان هاوڕێیەتی کچ و کوڕ مەحاڵە هەستی کەسێکیان نەگۆڕێ ئاییی
هەناسەیە بێزاری دایەوە
یونا بە سەرسوڕمان سێری ئەکرد
یونا : جی یون
جی یون : همم
یونا : پێی بڵێ
جی یون هممم
یونا : دە پێی بڵێ کە خۆشتەوێ
جی یون پێکەنی
جی یون : من بچم بڵێم دانیەڵ من خۆشم دەوێی
هەنێ تر پێکەنی
جی یون: هەر بیریشی لێ مەکەوە
خواردنەوەکوی هەڵگرت بۆ یونای تێکرد و دواتر خۆی
جی یون : دەی با بخۆینەوە
یونا : ئەی ئەوەی کە وتم
جی یون : خۆ وتم لەبیری کە مەحاڵە
دەی بە خۆشی
یونا زۆری نە خواردەوە بەڵام جی یون بەتەواوی سەرخۆش بوو
یونا تێلێکی بۆ هات سەیری کرد دانیەڵ هەستاو ڕۆشتە دەرەوە جوابی دایەوە
یونا : بەڵێ
دانیەڵ : یونا هەنێ زانیاری تازە هەن کەی یەکتر ببینین
یونا : ئمم بەیانی
دانیەڵ : باشە بای
یونا : بۆستە دانیەڵ
دانیەڵ : چی!
یونا هەنێ بیری کردەوە
یونا : ئمم من و جی یون لەدەرەوەین وە خواردوو ماونەتەوە بەڵام جی یون هەر ئاگای لە خۆی نەماوە ئەتوانی بێی بیبیتەوە بۆ ماڵ
دانیەڵ : باشە دێم ناونیشانەکەم بۆ بنێرە
یونا زۆری پێ خۆش بوو کە دانیەڵ ڕازی بوو
یونا : باشە ئێستا بۆتە نێرم
ناونیشانەکەی بۆی نارد و ڕۆشتەوە ژوورەوە
یونا: جی یون ئاگات لە خۆتە
جی یون : همم ئاا
یونا: باشە من ئەڕۆم کەمێ تر کەسێک دێ بە شوێن تا بۆ ئەوەی بتباتەوە
جی یون : ok
یونا : باشە بای
یونا ڕۆشتە دەرەوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی وەستا تا دانیەڵ بینی هات ئینجا ڕۆشت
دانیەڵ ڕۆشتە ژوورەوە چووە لای جی یون
لە تەنیشتی دانیشت
دانیەڵ : جی یون
جی یون سەری لەسەر مێزەکە بوو
جی یون : همم
دانیەڵ : دەی با بڕۆینەوە
جی یون : ناا من ئەمەوێت لێرە بم زیاتر بخۆمەوە
دانیەڵ : نا زۆرت خواردۆتەوە دەی هەستە
جی یون هەستا بینیتی دانیەڵە
ئەوە چاوی من بە هەڵە ئەبینێ یا تۆ دانیەڵی
جی یون : تۆ بۆچی لێرەی!
کەمێک چاوی خوراند وایەزانی خەیاڵە
دانیەڵە : هاتم تۆ بەرمەوە
جی یون : نامەوێ خۆمە ئەتوانم
دانیەڵ : بەڵام تۆ ئاگات لەخۆت نییە
قۆڵی گرت
جی یون : نا. من. باشم تۆ لێم نزیک مەبەوە
سەری لەسەر مێزەکە دانایەوە
دانیەڵی پێکەنی وو تی
بۆچی
جی یون : چونکە. دڵم بە خێرایی لێدەدا
چاوی داخست
دانیەڵ بە بێدەنگی مایەوە کە وای وت
جی یون لە ناکاو هەڵسایەوە یێخەی گرت
جی یون : بەڵام تۆ هیچ شتێک نازانی
نازانی کە من چەنێک تۆم خۆشەوێت
جی یون ئەمەی وتوو سەری کەوتە سەر شانی
دانیەڵ زۆری پێ سەیر بوو کە جی یون وای وت بە جۆرێک شۆک ببو
بە بێدەنگی سەیری جی یونی دەکرد
چەن خوڵەکێک ئاوا بە بێدەنگی مانەوە
: جی یون
جی یون هیچ دەنگی نەبوو
دانیەڵ : جی یون
جی یون هەر دەنگی نەبوو خەوی لێ کەوتبوو
جی یونی کردە باوش و بردیە ناو ئۆتۆمبێلەکەی پشتێنی سەلامەتێکەی بۆی بەست و سەیری دەکرد و وتی
ئەمشەو جوانترین وشەم لە تۆوە گوێ لێبوو
.
.
.
.
Morning
.
Pov ji yun
لە خەو هەڵسام سەرم زۆر ئازاری هەبوو چونکە زۆرم خواردبۆوە هەنێ ئاوم خوارد دواتر بیری دوێنێ شەوم کەوتەوە باشە من چۆن هاتمەوە
هیچم بیر نییە گەرماوی کردوو خۆی گۆڕی و ڕۆشتە خوارەوە بۆ نان خواردن
تەنها دایکی لەوێ بوو جی دۆی و باوکی ڕۆشت بوونە سەر کار چووە سەر مێزی نانخواردن
جی یون : بەیانی باش دایکە
دایکی: بۆ تۆش شیرینەکەم
جی یون : دایکا
دایکی: بەڵێ
جی یون : من دوێنێ شەو چۆن هاتمەوە؟
دایکی: دانیەڵ تۆی هێنایەوە بۆچی ئەوەندە زۆرت خواردبۆوە
ئەوەی وتوو هەڵسا لەسەر مێزەکە
جی یون : چیی دانیەڵ!!
دایکی خەریک بوو ئەڕۆشتە سەرەوە
جی یون : دایکە هەر بەڕاست ئەو منی هێنایەوە
بە دەنگی بەرز وای وت
دایکی : بەڵێ ئەو بوو
دایکی ڕۆشت بەس جی یون مایەوە
جی یون : ئایی خوایە بۆچی ئەو چۆن هاتە ئەوێ
ئۆففـ خوائەزانی چیم وتە ئاههـ بیرکەوە جی یون بیرکەوە
بیری لە دوێنێ شەو ئەکردەوە بۆئەوەی شتێکی بیر کەوێتەوە
Flashback
جی یون : ئەوە تۆی دانیەڵ
جی یون : تۆ هیچ شتێک نازانی
جی یون : نازانی کە چەنێک خۆشم دەوێی
ئێستا
جی یون : ئایی نابێ ئەوە مەحاڵە هەر بەڕاست من وام وت نابێت نابێت
ئێستا چیبکەم چۆن بچمە بەردەمی
مۆبایلەکەی هێنا تەلەفۆنی بۆ یونا کرد
یونا : بەیانی باش جی یون ئێستا چۆنی
جی یون : زۆر خراپ باشە دوێنێ شەو دانیەڵ هات بۆ ئەوێ؟
یونا : ئاا هات من پێیم وت بێت تۆ بەرێتەوە
جی یون : ئایی یوناا بۆچی بانگی ئەوت کرد
یونا : بۆچی هیچ شتێک ڕویداوە!؟
جی یون : بەڵێ وابزانم دوێنێ شەو هەموو شتێکم پێی وت
یونا : ئێ زۆر باشە
جی یون : چۆن وائەڵێی ئایی
یونا : ئێ بۆ.. جی یون ئێستا کارم هەیە کاتێ تر قسەئەکەین
یونا ڕۆشتە شوێنێک بۆئەوەی دانیەڵ ببینێ
یونا : سڵاو
دانیەڵ : سڵاو یونا دەی دانیشە
یونا دانیشت
یونا : چی هەیە
دانیەڵ : لەگەڵ کارمەندانی نەخۆشخانە قسەم کرد هەنێ شتم دەست کەوت بەڵام جارێ دڵنیا نیم
یونا : چی
دانیەڵ : ڕۆژێک پێش ئەوەی دایکت بکوژرێت نەشتەرگەری بۆ پیاوێک کردووە بەڵام مردووە لە نەشتەرگەری دەر نەچووە
ئەم کارە و لێکوڵینەوە و بەزمانە بۆ ئەو کاتە ئەگەڕێتەوە کە یونا ویستی خۆی بکوژێت بەڵام دانیەڵ نەی هێشت
Flashback
دانیەڵ : من یارمەتیت ئەدەم
یونا : کەواتە بەڵێنم پێ بدە کە یارمەتیم ئەدەی لە دۆزینەوەی براکەم وە
دانیەڵ : وە چی؟
یونا : وە دۆزینەوەی بکوژی دایکم
دانیەڵ : گەر ئەوە بڕیاری تۆ بێت باشە ڕازیم
بەڵێن بێت
ئێستا
یونا : ئێ چی لەوەدا هەیە؟!
دانیەڵ : دوای ئەوە هەر لەوێ برای نەخۆشەکە هەڕەشەی لە دایکت کردە کە ئەبێت ئەویش بمرێ وەک چۆن براکەی مردە بۆیە گومان لەو ئەکەم
بەڵام تەنها ئەوە نابێتە بەڵگەی تەواوەتی
یونا : ئەزانی کە ئەو کەسە لێ بووە
دانیەڵ : جارێ نا بەڵام ئەی دۆزمەوە
یونا : باشە من ئەبێ بڕۆم
هەستایە سەر پێ
یونا : وە سوپاس بۆ دوێنێ شەو
دانیەڵ : کەمێک بۆستە یونا
یونا : چی
سیۆجون : تۆ........
.
.
.
.
.
.
.
.
.................................................................................
تکایە ڤۆت و کۆمێنت بکەن و چیرۆکەکەم بنێرن بۆ هاوڕێکانتان
ئەنیۆ 👋✨💙
YOU ARE READING
𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم'
Romance؟؟: تکایە تۆش مەڕۆ ؟؟ : ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم....... ؟؟:بۆچی ژیانم ئاوایە.!! ؟؟: من هەمیشە لەلات ئەبم هەموو شتێک باش دەبێت! تۆڵە ئەکەمەوە "ژیان سەختە ئەبێ بەرگەی بگری" (خوێنەر بە) ژمارەی پارت :34 ببورن لە ڕیزبەندی پارتەکان چاک ناکرێ بەڵام هەمو...
