"خۆشبەختی"
"هەوڵدانی خۆت نەبێ کەس
ناتوانێت بۆت بەدەس بهێنێ"
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
دانیەڵ : لیا بۆستە
لیا وەستاو سەیرێکی دواوەی کرد کەسی لێنەبوو بێجگە لە دانیەڵ بۆیە بە ڕێزەوە وەستاو وتی
لیا : بەڵێ سەرۆک
دانیەڵ : پێویست ناکا لێرە ئاوا ڕەفتار بکەی ئاسای بە
لیا سەری بە واتای باش جواڵان
دانیەڵ : باشە تۆ و یونا چەنێکە هاوڕێن؟
لیا : ئێمە ماوەی چەندین ساڵە هاوڕێین
دانیەڵ : کەواتە زۆر نزیکن لە یەکتر
لیا : بێگومان وایە
دانیەڵ : زۆر باشە چونکە ئیتر کاری زۆرمان دەبێ پێکەوە
لیا : مەبەستت چییە؟!
دانیەڵ : کاتێ تر پێتە ڵێم ئەی کارەکانت چۆن ئەڕوا؟
لیا : زۆر باشە هیچ کێشەیەک نییە
دانیەڵ سەری بە باش جوڵان و وتی
لوهان وتی زۆر لێهاتوی گومانم لەوە نییە کە وایت
لیا: سوپاس بۆ ئەو پیا هەڵدانە من ئەبێت بڕۆم
دانیەڵ : باشە
لیا ڕێزی پیشانداو ڕۆشت
لە ژورەوە
یونا ڕۆشتە ژورەکەی خۆی جی یونیش ڕۆشت لەگەڵی
جۆنگ کووک : تۆ چۆن ڕۆشتیتە لای یونا؟!
دانیەڵ : کاتێک هاتمە ئێرە بینیم یونا هاتە دەرەوە و ڕۆشت ئیتر منیش ڕۆشتم بە دوایدا
جۆنگ کووک : ئەی چی ڕویدا لەوێ
دانیەڵ : هیچ تەنها قسەمان کرد و کەمێک دڵنەواییم کرد
جۆنگ کووک : هەر ئەوەندە!!
دانیەڵ : ئممـ بۆچی چیتر ببێ؟
جۆنگ کووک : نازانم بەڵام یونا لا ناکاو ڕەفتارەکانی گۆڕا ئەوە سەیر نییە!
دانیەڵ : ئێ دەی ئەو هەر ئەبێ چاک بێت خۆ ناتوانێت هەموو ژیانی ئاوا بەسەر بەرێت پێویستە دووبارە دەست پێکاتەوە وە ئێمەش ئەبێ یارمەتی بەین
جۆنگ کووک : وایە هیوادارم زوو چاک ببێتەوە بینینی بەو شێوەیە ئازار مەدا
سیۆجون دەستی خستە سەر شانی و وتی
خەمت نەبێ بە تێپەڕ بوونی کات باشە بێت
.
.
.
.
.
دوای 3 هەفتە
لەو ماوەیەدا یونا هیچ نە چوبوە سەر کار یان دەرەوە هەمیشە بە تەنها بیری دەکردەوە کە چی بکا وە جۆنگ کووک و جی یون و دانیەڵ سەردانیان ئەکرد بەس ئەو زۆر قسەی ناکرد لەگەڵ کەسا
ئەمڕۆ جۆنگ کووک و دانیەڵ پێکەوە هاتنە لای یونا
دانیشتبوون هەر 3 کیان بە بێدەنگی
یونا هەستایە سەر پێ
یونا: ئەچم قاوەیەک ئامادە ئەکەم
جۆنگ کووک : پێویست ناکا گیانەکەم
یونا : نا حەز ئەکەم ئامادەی کەم زۆرم پێ ناچێ
یونا ڕۆشت قاوەکە ئامادە بکا
ئامادەی کرد و کە هات بیبات بۆیان گوێی لە دانیەڵ و جۆنگ کووک بوو کە قسەیان ئەکرد وەستا
دانیەڵ : ئەم ماوەیە کارەکانت چۆنن؟
جۆنگ کووک : هیچ باش نین لە جیاتی یونا کەسێ ترم داناوە وە هیجینیش لەوەتەی زانیەتی یونا نایەتە سەر کار زوو زوو دێتە ئەوێ زۆر بێزارم
هەناسەیە قووڵی هەڵکێشا لە بێزاریا
دانیەڵ : ئەو کۆڵنادا وە ئێستا کە یونا لەوێ نییە بە دەرفەتی ئەزانێ
جۆنگ کووک : هەر مەپرسە
یونا کە گوێی لەوانە بوو زۆر توڕە و غەمبار بوو
بەڵام بە ئاسای ڕۆشتە لایان و قاوە کانی دانا
دانیەڵ و جۆنگ کووک : سوپاس یونا
یونا : شایەنی نییە
.
.
دوای ئەوەی ئەوان ڕۆشتن یونا هەر بیری لە قسەکان نێوان ئەوان ئەکردەوە
YOU ARE READING
𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم'
Romance؟؟: تکایە تۆش مەڕۆ ؟؟ : ئاگاداری خۆت بە شیرینەکەم....... ؟؟:بۆچی ژیانم ئاوایە.!! ؟؟: من هەمیشە لەلات ئەبم هەموو شتێک باش دەبێت! تۆڵە ئەکەمەوە "ژیان سەختە ئەبێ بەرگەی بگری" (خوێنەر بە) ژمارەی پارت :34 ببورن لە ڕیزبەندی پارتەکان چاک ناکرێ بەڵام هەمو...
