Part 25

21 4 52
                                    

" هەندێک جار هەرگیز نرخی
ساتەکان نازانین
تا نەبێت بە یادگاری"

~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~

Pov yuna

یونا چاوی کردەوە
ئاههـ زۆر هەست بە هیلاکی ئەکەم
جەستەم لاوازە نەفرەت بەهۆی ئەو دەرزیەوە بوو
هەستا دانیشت لە ژوورێکا بوو
کە قەرەوێڵەیەکی لێ بوو
لەگەڵ کورسیەک و دەبەیە ئاو

ئاوەکەی کردەوە هات بیخوا دواتر  وتی
لەوانەیە ژەهری تیابێت...... بەڵام
خواردێوە
ئەوە کەی گرینگە
دواتر هەستا سەیرێکی خۆی کرد
ملوانکە کەم
سەیری ئەرزەکەی ئەکرد هەمووی گەڕا
نەیدۆزیەوە بە نەفرەت بن
ڕۆشت لە دەرگاکەی دا
هێی ئەو دەرگایە بکەنەوە
کەسێک هات دەرگاکەی کردەوە
یونا یەکسەر ڕۆشتە دواوە
دوو پیاو هاتنە ژوورەوە
؟؟ : وەرە
یونا : بۆ کوێ
؟؟ : گەورەم چاوەڕێتە
یونا لەگەڵیان ڕۆشت
بردیانە ژورێک پیاوێک لەسەر کورسیەک دانیشت بوو پشتی لە یونا بوو
دوو پیاوەکە یونایان دا نیشان لەسەر کورسیەک
و خۆشیان لە دواوەی وەستان
؟؟ : گەورەم ئەومان هێنا
پیاوەکە هەستایە سەر پێی هاتە بەردەم یونا
یونا : های جین
های جین : سڵاو بچکۆلەکەم
یونا هەستا
بە نەفرەت بی
پیاوەکان یەکسەر شانیان گرتوو دایان نیشانەوە
های جین : ئۆههـ بۆچی ئەوەندە توڕەی
هەر وەکو دایکت وای
یونا : باسی دایکم مەکە
بە دەنگی بەرز ووتی
های جین : باشە بە دڵی تۆ
یونا زۆر بە توڕەیی سەیری دەکرد
های جین : ئایی ئاوا سەیرم مەکە بە منداڵی
زۆر شیرین بووی بەڵام ئێستا زۆر گۆڕاوی
یونا : تۆش بویت بە دڕندە
های جین : من!!
پێکەنینێ گاڵتە جاڕانەی کرد
های جین : من چی باش بێت بۆ خۆم ئەوە ئەکەم
یونا : تۆ دایکمت کوشت وایە؟
های جین : من نەبووم ئەو خۆی ئەوەی ویست
یونا : بۆچی!؟ بۆچی دایکمت کوشت؟
های جین : جارێ پێویست ناکا ئەوانە بزانی
یونا : ئەی بۆچی منت هێناوە بۆ ئێرە
های جین : ئەوەش ئەزانی بەڵام پەلەت چییە
زەردەخەنەیە لاری کرد
خۆ جارێ ناڕۆیتەوە ئەبێت لێرە بیت
بە پیاوەکانی وت بیبەنەوە
یونا زۆر بە توڕەیی سەیری ناو چاوی ئەکرد
یونایان هەڵسان تا بیبەنەوە بۆ ژوورەکەی
یونا لە ناکاو وەستا
یونا : کوا ملوانکە کەم؟
های جین : دامەوە بە خۆشەویستەکەت
یونا: چیی..!!
های جین ئیشارەتی کرد تا داینیشێنەوە
یونا دانیشت
های جین هەنێ وێنەی پیشاندا
کە ئەو کاتانە لەگەڵ جی دۆی بووە
های جین : جۆنگ کووک جۆنگ کووک.. ئاهـ کوڕێکی زۆرقۆزە و ئاڵۆزە
بەڵام زۆر بوێرە لە هیچ ناترسێ... هیچ کاری لێ ناکا
ئاههـ زۆر نایابە لەبەر ئەوە خۆشەویستە؟!
یونا : باسی چی ئەکەی!؟ تۆ چۆن جۆنگ کووک ئەناسی؟!!
های جین : چۆن ئەو ناناسم ئەو ئەم ماوەیە زەرەری زۆری لێداوین
کەسێک هاتە ژوورەوە
جونگ هون بوو
های جین : ئەوەش لایەنێکی تر
جونگ هون : خۆشحاڵم ئەتبینمەوە خاتوو یونا
یونا بە شۆکەو توڕەییەوەسەیری ئەکرد
واتزانی ئێمە هیچ نازانین   خۆت و خۆشەویستەکەت ئەتوانن فێڵمان لێبکەن
یونا بە فیزێکەوە وتی
بەڵێ بۆ نا ئێوە زۆر گەمژەن
جونگ هون : ئاگات لە دەمت بێ
جونگ هون بە توڕەییەوە ئەوەی وت
های جین سەیری جونگ هونی کردوو وتی
های جین : ئارامبە  ئێستا یونا لای ئێمەیە
ئەتوانین چیمان بوێ بیکەین
یونا : چیتان ئەوێ...!
های جین : وا ئەزانی تەنها لەبەر کوشتنی دایکت
و خۆت لێرەی  ههـ نەخێر 
جونگ هون : جۆنگ کووک هەندێ شتی لایە کە
ئێمە ئەمانەوێت بۆیە تۆ باشترین چەکی
جونگ هون : ئایی ئێستا جۆنگ کووک وەکو شێت بەدواتا ئەگەڕێ چەن خۆشە گەر ئێستا بمانتوانیایە
سەیری بکەین
یونا : دڵنیابە باجی ئەو کارانە تان ئەدەن بێنرخانە
جونگ هون : جارێ با خۆشەویستەکەت هەندێ ئازار بچێژێ  دواتر باسی ئەوە ئەکەین هههـ
هەردووکیان پێکەنین یونا زیاتر توڕە بوو
یونا هەستایەوە
نەکەی هەرگیز لە جی دۆی نزیک بیتەوە بێ نرخ
پیاوەکان یونایان گرت
های جین : بیبەن
یونایان بردە دەرەوە
جونگ هون دانیشت
های جین : پێویست ناکا یونا ئازار بدەین
تەنها جۆنگ کووک
جونگ هون : چییە خەمی یوناتە یان هەست بە تاوان ئەکەی بەرامبەری.!؟
های جین بە ساردییەکەوە سەیری کرد
.
.

𝑷𝒂𝒓𝒕 𝒐𝒇 𝒎𝒚 𝒍𝒊𝒇𝒆 'بەشێک لە ژیانم' Where stories live. Discover now